×
Image

ته‌فسیری سوره‌تی ( العصر ) - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان جارێكی دیكه‌ دێینه‌وه‌ خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ ته‌فسیركردنی سوره‌تێكی تر له‌سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، ئه‌ویش سوره‌تی ( العصر ) كه‌ سوره‌تێكی مه‌ككی یه‌، و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی هه‌رچه‌ند كه‌من به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی سوره‌ته‌كه‌ پڕاوپڕه‌ له‌مانا پیرۆزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام...

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی: ( اليوم أكملت لكم دينكم ...) - (Kurdî)

عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رموێت : " سوێند به‌خوای گه‌وره‌ئه‌زانم ئه‌م ئایه‌ته‌له‌چ كات وله‌چ ڕۆژێكدا دابه‌زیوه‌بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاته‌كه‌ش كاتی عیشای ڕۆژی هه‌ینی بوو له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا . ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه‌.

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی (6) له‌ سوره‌تی التحریم - (Kurdî)

زانایانی ته‌فسیر ده‌ڵین : هه‌ركاتێك مرۆڤی باوه‌ڕداڕ گوێ بیستی ئه‌م خیطابه‌ بوو (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا) ، ئه‌بێت بزانێت كه‌ په‌روه‌ردگار بانگی ئه‌و ده‌كات و داوای جێ به‌جێكردنی فه‌رمانێكی لێ ئه‌كات یان قه‌ده‌غه‌ی ئه‌كات له‌كردنی كارێك...

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی (إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ) - (Kurdî)

ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ وبه‌ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو كه‌مالی عه‌دل وحیكمه‌تیه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حاڵ و گوزه‌رانی هیچ گه‌ل و هۆزێك له‌ خێرو خۆشگوزه‌رانیه‌وه‌ ناگۆڕێت بۆ شه‌ڕ و خراپه‌، وه‌ له‌ شه‌ڕ و ناخۆشی و ماڵوێرانیشه‌وه‌ نایگۆڕێت بۆ خێر وخۆشی وئاسووده‌یی هه‌تاوه‌كو ئه‌و گه‌ل وهۆزه‌ خۆیان بۆ خۆیان....

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی ( ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ ... ) - (Kurdî)

خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا یاسا و ڕێسایه‌كی ئیلاهیه‌كانمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ردووندا به‌ درێژای مێژوو دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ته‌وای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و نه‌داری و قات وقڕییه‌ی كه‌ هاتووه‌ به‌ به‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئیسلام و پاش ئیسلامیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خراپه‌ وخراپه‌كاریانه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان ونه‌وه‌كانی ئاده‌م ئه‌نجامیان....

Image

ته‌فسيری ئایه‌تی ( 30- 31 ) له ‌سوره‌تی الفرقان - (Kurdî)

خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان له‌سوره‌تی الفرقان دا دیمه‌نێك له‌و دیمه‌نانه‌مان بۆ باس ده‌كات كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) سكاڵای خۆی لای په‌روه‌ردگار ده‌كات له‌ده‌ست گه‌ل وهۆزه‌كه‌ی كه‌به‌چ شێوه‌ك وازیان له‌ ئاین وبه‌رنامه‌كه‌ی هێنا وشوێن گومڕایی وسه‌ر لێشێوایی كه‌وتن...

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی ( 6 ) له ‌سوره‌تی التحریم - (Kurdî)

ئاشكرایه‌كاتێك خوای گه‌وره‌خطاب له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران ده‌كات له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا ئه‌ویش به‌ووشه‌ی ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ) ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به‌و مانایه‌ی كه‌باوه‌ڕدارن به‌بنه‌ماو ئه‌ركانه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕدار نه‌بێت به‌بنه‌ما و ئه‌ركانه‌كانی ئیسلام، به‌چ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به‌ مه‌سئه‌له‌یه‌كی غه‌یبی نادیار ده‌بێت،‌ئه‌ویش ئاگری....

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی ( ٤٠ تــا ٤٣ ) له‌ سوره‌تی الأعراف - (Kurdî)

خوشكان وبرایانی باوه‌ڕدار جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌ت جه‌نابتان بۆ ته‌فســـیر كردنی كۆمه‌ڵـــه‌ ئایه‌تێكی تر لــه‌ قورئانی پیرۆز بــه‌و هیوایه‌ی إن شاء الله جێگای ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار بێت وپاشان سوودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك ...

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی ( ٩٩ تــاوه‌كو ١٠٨ ) له ‌سوره‌تی المؤمنون - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان وا جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ ته‌فسیر وڕاڤه‌كردنی چه‌ند ئایه‌ت وده‌قێكی تری قورئــانی پیرۆز، به‌و هیوایه‌ی ان شاء الله سوودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌كان . گومانی تێدا نیه‌ مردن ئه‌و حاڵه‌ت وڕووداوه‌ گه‌وره‌یه ‌‌كه ‌سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌میدا ده‌سته‌وسانه ‌وهیچ كه‌سیش ناتوانێت خۆی لێ ڕزگاركات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌سه‌رجه‌ممان به‌لاو وپیرمانه‌وه‌ به‌ده‌وڵه‌مه‌ند....

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی ٣٦ له ‌سوره‌تی النساء - (Kurdî)

گومانی تێدا نیه‌ ده‌عوه ‌وبانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( علیهم الصلاة والسلام ) بریتی بووه ‌له‌بانگه‌وازكردنی خه‌ڵكی بۆ یه‌كتاپه‌رستی ودوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌شرك وبت په‌رستی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، بۆ یه‌ده‌بینین له‌زۆر جێگای قورئاندا خوای گه‌وره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م‌ مه‌سئه‌له‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌... وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌‌ین په‌روه‌ردگار له‌زۆر جێگای قورئاندا وه‌صیه‌تی كردوه‌به‌ئیحسان كردن له‌گه‌ڵ دایك....

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی ژماره‌ ( ٢ تـــا ٤ ) له‌سوره‌تی الأنفال - (Kurdî)

خوای گه‌وره ‌ومیهره‌بان له‌م ئایه‌تانه‌دا چه‌ند سیفات وڕه‌وشتێكی به‌رزی باوه‌ڕدارانمان بۆ باس ده‌كات تاوه‌كو ببێته‌پڕۆگرامێكی هه‌میشه‌یی وته‌واوی ئیمانداران ژیانی خۆیانی پێ بڕازێننه‌وه‌، به‌و هیوایه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌یان لێ ڕازی بێت وه‌له‌دونیا ودواڕۆژدا بیانخاته‌به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌، له‌دونیادا ژیانێكی ئاسووده‌وله‌قیامه‌تیشدا به‌هه‌شتێكی هه‌تا هه‌تاییان پێ ببه‌خشێت .

Image

ته‌فسیری ئایه‌تی:{ قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني ...} - (Kurdî)

ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه ‌سه‌نگی مه‌حه‌كه ‌له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بانگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی ڕێبازی خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێبازه‌ی كه‌ محمد المصطفی هێناویه‌تی ناكه‌ن، ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ درۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆیاندا...