لێكۆڵینه‌وه وڕوونكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌بابه‌ته‌كانی حه‌ج وعومره وزیاره‌ت: به‌شی: حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له غه‌یری مانگه‌كانی حه‌جدا ده‌گاته میقات
پۆڵێنه‌كان
Full Description
لێكۆڵینه‌وه وڕوونكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌بابه‌ته‌كانی حه‌ج وعومره وزیاره‌ت به‌شی : حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له غه‌یری مانگه‌كانی حه‌جدا ده‌گاته میقات
التحقیق والإيضاح لكثير من مسائل الحج والعمرة والزيارة
فصل : في حكم من وصل إلی المیقات في غیر أشهر الحج
< كوردی -كردي - Kurdish >
سه‌ماحه‌تی شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )
سماحة الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز (رحمه الله )
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له غه‌یری مانگه‌كانی حه‌جدا ده‌گاته میقات
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
بزانه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گاته میقات دوو حاڵه‌تی هه‌یه :
حاڵه‌تی یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو له غه‌یری مانگه‌كانی حه‌جدا گه‌یشته میقات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو له مانگی ڕه‌مه‌زان یان مانگی شه‌عباندا گه‌یشته ئه‌و جێگایه، بۆیه له هه‌قی ئه‌م كه‌سه‌دا سوننه‌ت وایه ئیحرام به عومره ببه‌ستێت و به دڵ نیه‌تی بۆ بهێنێت و له زمان ته‌له‌فوزی پێ بكات، وبڵێ : ( لبیك عمرة ) یان ( اللهم لبیك عمرة ) پاشان ده‌ست بكات به ووتنه‌وه‌ی ذیكری : } لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك { ([1]), وه زۆر بیڵێته‌وه وبه‌رده‌وام بێت له وتنه‌وه‌ی ذیكری په‌روه‌ردگاری به‌رز وبڵند، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته ناو به‌یت، جا كاتێك گه‌یشته ناو به‌یت ئیتر واز ده‌هێنێت له ته‌لبیه كردن } لبيك اللهم لبيك .... { دواتر حه‌وت جار به‌ده‌وری به‌یتدا ده‌سوڕێته‌وه وته‌وافی ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ش له ته‌واف ته‌واو بوو، له‌پشت مه‌قامی ئیراهیمهوه دوو ڕكات نوێژی سوننه‌ت ده‌كات، دوای ئه‌وه ده‌چێت بۆ سه‌ر كێوی صه‌فا، له نێوان صه‌فا ومه‌روه‌دا حه‌وت جار هاتوچۆ ده‌كات، ڕۆشتنی له صه‌فاوه بۆ مه‌روه جارێكه و هاتنه‌وه‌شی له مهروهوه بۆ صه‌فا جارێكی تره، كۆتا جاریش كه له مهروهوه ته‌واو ده‌بێت سه‌ری ده‌تاشێت یان كورتی ده‌كاته‌وه،به‌مه‌ش عومرهكهی ته‌واو بوو، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه به‌هۆی ئیحرامه‌وه له‌سه‌ری حه‌رام وقه‌ده‌غه بوو بۆی حه‌ڵاڵ دروست ده‌بنه‌وه .
حاڵه‌تی دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو له مانگه‌كانی حه‌جدا گه‌یشته میقات، كه بریتین له مانگه‌كانی ( شه‌وال و ذي العقدة، و ده ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ذي الحجة ) ئه‌م كه‌سانه له نێوان سێ شت‌دا سه‌رپشكن : -
یه‌كه‌م: حه‌ج كردنه به ته‌نها.
دووه‌م : یان عومره كردنه به ته‌نها .
سێهه‌م : یان حه‌ج وعومره كردن پێكه‌وه .
چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك له مانگی ذي القعدة بۆ حه‌جی ماڵئاوایی گه‌یشته میقات، هاوه‌ڵانی سه‌رپشك كرد له نێوان ئه‌و سێ جۆره‌ی نوسوكهدا، به‌ڵام سوننه‌ت وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌دیه‌كه‌ی ( ئاژه‌ڵ بۆ سه‌ربڕین ) ی پێ نه‌بوو ئه‌وا نیه‌تی ئیحرام به عومره بهێنێت، وه پاشان به‌و شێوه‌یه عومرهكهی خۆی بكات، كه له هه‌قی ئه‌و كه‌سدا باسمان كرد كه له غه‌یر مانگه‌كانی حه‌جدا ده‌گاته میقات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كرد به هاوه‌ڵه‌كانی كاتێك نزیك بوونه‌وه له مه‌ككه ئیحرام به عومره ببه‌ستن، وته‌ئكیدی كرده‌وه لێیشیان كاتێك له مه‌ككه بوون، بۆیه بۆ به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ته‌وافی به‌یتیان كرد و سه‌عی نێوان صه‌فا ومهروهشیان ته‌وا كرد، وپاشان مووی سه‌ریان كورت كرده‌وه، وتهحهلولیان كرد.
بابه‌تێك : ئه‌و كه‌سه‌ی كه حه‌جی ( قیران ) ده‌كات، وههدی ( ئاژه‌ڵی پێیه بۆ سه‌ربڕین ) چی واجب ده‌بێت له‌سه‌ری ؟
جگه ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه هه‌دی ( ئاژه‌ڵیان پێ بوو بۆ سه‌ربڕین ) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردن كه له ئیحرامدا بمێننه‌وه تا ڕۆژ قوربانی كردن ( یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان )، چونكه سوننه‌ت وایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌دی (ئاژه‌ڵی پێیه بۆ سه‌ربڕین ) ئیحرام به حه‌ج وعومره پێكه‌وه ببه‌ستێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌و شێوه‌یه‌ی كرد، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) خۆی هه‌دی ( ئاژه‌ڵی سه‌ربڕینی پێ بوو ) وه فه‌رمانیشی كرد به‌و كه‌سه له هاوه‌ڵانیش كه هه‌دی ( ئاژه‌ڵی سه‌ربڕینی پێیه ) و نیه‌تی عومره‌ی هێناوه، نیه‌تی حه‌ج وعومره پێكه‌وه بهێنیت و ئیحرام به هه‌ردووكیان ببه‌ستێت، وه تهحهلول نه‌كات لێیان تا یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، ئه‌و كاته تهحهلول له هه‌ردوكیان بكات، وه ئه‌و كه‌سه‌شی كه هه‌دی ( ئاژه‌ڵی سه‌ربڕینی پێ بوو ) وه ته‌نها نیه‌تی حه‌جی هێنا بوو، با له نێو ئیحرامدا بمێنێته‌وه تا ڕۆژی قوربانی كردن، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی حه‌ج وعومره‌ی پێكه‌وه هێناوه .
به‌مه‌ش زانرا : ئه‌و كه‌سه‌ی ئیحرامی ته‌نها به‌حه‌ج به‌ست، یان به حه‌ج وعومره، وههدی ( ئاژه‌ڵی سه‌ربڕینی پێ نه‌بوو ) پێویسته له ئیحرامدا نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵكو سوننه‌ت وایه بۆی كه ئیحرامه‌كه‌ی كه نیه‌تی بۆ هێناوه ته‌نها عومره‌ی پێ بكات، واتا : ته‌واف و سه‌عی نێوان صه‌فا ومهروه بكات وپاشان پرچی كوورت بكاته‌وه و تهحهلول بكات، وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كرد به‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه هه‌دی ( ئاژه‌ڵی سه‌ربڕینیان پێ نه‌بوو ) ئیحرامهكهیان بكه‌ن به ئیحرامی عومره به‌ته‌نها، مه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌به‌ر دره‌نگ هاتنی بۆ مككه حه‌جی له كیس بچێت، ئه‌و كاته كێشه وگرفت نیه له ئیحرامدا بمێنێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
بابه‌تێك : مه‌رجدانان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گاته میقات و نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، یان ترسی له دوژمن یان هه‌ر شتێكی تر ده‌بێت :
خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی له ئیحرامدایه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌به‌ر نه‌خۆشی، یان له‌به‌ر دوژمن، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێكی تر نه‌توانێت ئه‌ركانه‌كانی حه‌جی یان عومرهكهی ته‌واو بكات، ئه‌وا سوننه‌ت وایه له‌كاتی نیه‌تهێنانی ئیحرامدا بڵێ : ( فإن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني ) ([2]) .
واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو هۆكارێك بوو به‌مایه‌ی ڕێگریم له ته‌واو كردنی حهجهكهم یان عومرهكهم، ئه‌وا له‌و جێگایه‌ی كه ڕێگریم لێكراوه تهحهلول ده‌كه‌م .
چونكه ضیاعـــهی كچــی زوبه‌یر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه ووتی : } يا رسول الله، إني أريد الحج وأنا شاكية، فقال لها النبي – صلى الله عليه وسلم : حجي واشترطي أن محلي حيث حبستني { ([3]) .
واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌مه‌وێت حه‌ج بكه‌م، وگومانی ئه‌وه‌م هه‌یه كه نه‌توانم حهجهكهم ته‌واو بكه‌م، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو : حه‌جه‌كه‌ت بكه، و مه‌رج دابنێ، ئه‌گه‌ر نه‌متوانی ته‌واوی بكه‌م له‌و جێگای تهحهلول ده‌كه‌م .
سوودی ئه‌م مه‌رج دانانه ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی له ئیحرامدایه، ئه‌و مه‌رجه‌ی دانا، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بوو به مایه‌ی ڕێگری كردنی له ته‌واو كردنی حه‌جه‌كه‌ی یان عومرهكهی له نه‌خۆشی یان دوژمنه‌كه‌ی ڕێگری لێ‌كرد، دروسته تهحهلول بكات و ئیحرامه‌كه‌ی بشكێنێت، وه هیچ شتێكیشی له‌سه‌ر واجب نابێت، خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
[ له كۆتاییه‌وه له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه حه‌جی حاجیانی هه‌موو جیهان گیرا بكات به تایبه‌تی حاجیانی كوردستان، وه حه‌جه‌كه‌یان بگێڕێت به حه‌جێكی مه‌برور، كه پاداشته‌كه‌ی لای خوای گه‌وره ومیهرهبان ته‌نها به‌هه‌شتی نه‌بڕواوه و هه‌تا هه‌تاییه] وه‌رگێڕ.
خوایه ئه‌م نزا وپاڕانهوهمان لێ گێرا بكه‌یت، اللهم امین یارب العالمین .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .
([1]) بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه، له ( كتاب الحج ، باب الطیب عند الإحرام) به فه‌رمووده‌ی ژماره (1539)، وه موسلیم له (كتاب الحج، باب الطیب للمحرم) به فه‌رمووده‌ی ژماره (1189) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([2]) ابن القیم له په‌رتووكی (إعلام الموقعین) له ( به‌رگی 3 / لاپه‌ڕه 229 ) له فه‌صلی ( هل تعلق التوبة بالشرط ) باسی كردووه
([3]) بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه، له ( كتاب النكاح، باب الأكفاء في ا‌لدین) به فه‌رمووده‌ی ژماره (5089)، وه موسلیم له (كتاب الحج، باب جواز اشتراط المحرم التحلل بعذر المرض) به فه‌رمووده‌ی ژماره (1207) له بضاعهی كچی زوبه‌یره‌وه ڕیوایه‌تیان كردووه .