×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سه‌ماحه‌تی شێخ محمدی كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : ئایا حیكمه‌ت له‌ بوونی فریشته‌ نووسه‌ره‌ به‌رێزه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ هه‌موو شتێك ئاگاداره‌ ؟.

    حیكمهت له بوونی فریشته نووسهره بهرێزهكان لهگهڵ ئهوهی خوای گهوره به ههموو شتێك ئاگاداره

    الحكمة من إيجاد الكرام الكاتبين مع أن الله يعلم كل شيء

    < كوردي >

    شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین (ڕهحمهتی خوای لێ بێت)

    الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين (رحمه الله )

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    حیكمهت له بوونی فریشته نووسهره بهرێزهكان لهگهڵ ئهوهی خوای گهوره به ههموو شتێك ئاگاداره

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) كراوه :

    پرسیار : حیكمهت له بوونی فریشته نووسهره بهرێزهكان لهگهڵ ئهوهی خوای گهوره به ههموو شتێك ئاگاداره ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان و درود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی وئال وبهیت و یار ویاوهران وشوینكهوتوانی ههتا ههتایه ...

    لهبارهی ئهم بابهتانهوه، ئێمه پێدهچێت دهرك به حیكمهتهكانی بكهین، وه پێدهچێت دهركیشی پێ نهكهین، چونكه زۆرێك له شتهكان ئێمه حیكمهتهكانی نازانین، خوای گهورهش فهرموویهتی : ﴿ وَيَسَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ قُلِ ٱلرُّوحُ مِن أَمرِ رَبِّي وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلعِلمِ إِلَّا قَلِيلا ﴾ [الاسراء :85] .

    واتا : پرسیارت لێ دهکهن دهربارهی ڕۆح (که چیهو چۆنه؟) بڵێ: ڕۆح بهشێکه لهفهرمانی پهروهردگارم و بهدهست ئهوه (من نازانم چیهو چۆنه) و هیچتان پێنهبهخشراوه له عیلم و زانست تهنها شتێکی کهم نهبێت.

    ئهم دروستكراوانهی خوای گهوره ئهگهر بێتو كهسێك پرسیارمان لێ بكات : ئایا حیكمهت چیه لهوهی خوای گهوره ووشتری بهو شێوهیه دروستكردووه، یان ئهسپ وگوێدرێژی بهو شێوهیه خولقاندووه، یان ئادهمیزادی بهم شێوهیهی كه لهسهریهتی دروستكردووه، ئهمانه وهاوشێوهكانی ئهم شێوهیه، ئهگهر پرسیاری حیكمهتی ئهم شتانهمان لێ بكرێت حیكمهتی هیچیان نازانین، یان ئهگهر پرسیارمان لێ بكرێت نوێژی نیوهڕۆ و عهسر بۆ چوار ڕكاته، یان نوێژی مهغریب سیانه و نوێژی عیشا چواره و ئهم پرسیارانه، ناتوانین بڵێیت حیكمهتهكهی ئهوهیه، بهمهش زانیمان زۆربهی كاروباره كهونی و شهرعیهكانیش حیكمهتهكانی لای ئێمه نهێنی و شاراوهن، جا كهوابوو ئهگهر هاتوو خوای گهوره ههندێك له حیكمهتی دروست كراوهكان و كاروباره شهرعیهكانی خۆی بۆ ئاشكرا كردین و درهكمان بهههندێكیان كرد ئهوه زیاده فهزڵ و منهت و خێر و زانستی پهروهردگاره بهسهرمانهوه، وه ئهگهر هاتوو دهركیشمان پێ نهكردن بێگومان هیچ كهموو كورتی نیه بۆمان ..

    پاشان دهگهڕێینهوه بۆ وهڵامی پرسیاری ئهو بهرێزه : ئایا حیكمهت له بوونی فریشته نووسهره بهرێزهكان لهگهڵ ئهوهی خوای گهوره ههموو شتێك ئاگاداره ؟

    حیكمهت لهوه ئهوهیه : خوای گهورهی بهرز وبڵند ههموو كار وبارهكانی به ئهندازهگیریهكی زۆر وورد و جوان ڕێكخستووه وحوكمهكانیشی زۆر تۆكمه وتوندوتۆڵ كردووه، وبهجوانرتین شێوه سازی داوون، تهنانهت خوای گهوره بۆ كاروبارهكانی ئادهمیزاد و ووتو گوفتاریان نووسهری بهرێزی داناوه و ڕای سپاردوون كه ههرچیهك دهكهن به ووردی بینووسن، لهگهڵ ئهوهی زاتی ههق تهعالای خۆی زانا و ئاگاداره به كردارهكانیان پێش ئهوهی ئهنجامیشی بدهن، ههموو ئهمانه بهڵگهیه لهسهر ئهوهی خوای گهوره زۆر گرنكی به ئادهمیزاد وكار وبارهكانیان دهدات، وه ئهم گهردوونهیشی به جوانترین شێوه ڕێكخستووه، وه به بهباشترین شێوه ودانایی قایم وقۆڵ وتۆكمهی كردووه، خوای گهورهش زانا و دانایه ...

    سهرچاوه : فتاوی العقیدة، الشیخ ابن عثیمین ص 347 -348 .