ڕۆژووه سوننه‌ته‌كان و كاریگه‌ریه‌كانی
پۆڵێنه‌كان
- ڕۆژووی سوننه‌ت << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
Full Description
ڕۆژووه سوننه‌ته‌كان و كاریگه‌ریه‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
حاجی ئومید چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
صيام التطوع وآثاره
« باللغة الكردية »
أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ڕۆژووه سوننه‌ته‌كان و كاریگه‌ریه‌كانی
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه
مه‌به‌ست له ڕۆژووی سوننه‌ت ئه‌و ڕۆژووانهیه كه خوای گه‌وره واجبی نه‌كردووه له‌سه‌ر موسڵمانان، وه موسڵمانیش به نه‌زركردن له‌سه‌ری خۆی واجب نه‌كردبێت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و ڕۆژووه سوننه‌تانه به‌ڵگه‌ی سوننه‌تیان له‌سه‌ر هاتبێت، وه‌ك :
1) ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان، مه‌به‌ست له ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان، گرتنی شه‌ش ڕۆژ ڕۆژووه له مانگی شه‌والی پاش مانگی ڕه‌مه‌زان، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « من صام رمضان، ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر » [ رواه مسلم في الصيام باب استحباب صيام ستة أيام من شوال (1164) ] .
واتا : هه‌ركه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت، وه پاشان به دواییدا شه‌ش ڕۆژ له مانگی شه‌والیش به‌ڕۆژوو بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه كه ساڵێك به‌ڕۆژوو بووبێت .
2) گرتنی ڕۆژووی ڕۆژی عه‌ره‌فه، بۆ كه‌سانێك له‌حه‌ج نه‌بن، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « صيام يوم عرفة يكفر السنة الماضية والباقية » .[ رواه مسلم في الصيام باب استحباب صيام ثلاثة أيام من كل شهر (1162) ] .
واتا : ڕۆژووی ڕۆژی عه‌ره‌فه، گوناهی یه‌ك ساڵی پێشووتر و ساڵێكی پاشتریش ده‌سڕێته‌وه .
3) ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا، له‌گه‌ڵ گرتنی یه‌ك ڕۆژ پێش خۆی، یان ڕۆژێكی پاشتر، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له باره‌ی ڕۆژووی عاشوراوه فه‌رموویه‌تی : « يكفر السنة الماضية » [ رواه مسلم في الصيام باب أي يوم بصيام عاشورا‌ء برقم (1134) ] .
واتا : ڕۆژووی عاشورا گوناهی یه‌ك ساڵی پێشتر ده‌سڕێته‌وه .
4) گرتنی رۆژه سپیه‌كان، مه‌به‌ست لێی، ڕۆژی سیانزه و چوارده و پانزه‌ی هه‌موو مانگێكه به مانگی كۆچی، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی فه‌زڵی ئه‌م ڕۆژانه‌وه فه‌رموویه‌تی : « صوم ثلاثة أيام من كل شهر صوم الدهر كله » [ رواه البخاري في الصوم باب صوم داود عليه السلام (1979) ومسلم في الصيام، باب النهي عن صوم الدهر (1159) ] .
واتا : ڕۆژووی سێ ڕۆژ له هه‌موو مانگێك وه‌ك ڕۆژووی هه‌موو ساڵه‌كه وایه .
5) گرتنی ڕۆژووی ڕۆژانی دوو شه‌ممه و پێنج شه‌ممه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « تعرض الأعمال يومي الاثنين والخميس، فأحب أن يعرض عملي وأنا صائم » [ رواه الترمذي في الصوم باب ما جا‌ء في صوم الاثنين والخميس (747)، وصححه الألباني في الإروا‌ء (4/103) ] .
واتا : كرده‌وه‌كان ڕۆژانی دوو شه‌ممه و پێنج شه‌ممه ده‌خرێنه ڕوو، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م كاتێك كرده‌وه‌كانم ده‌خرێنه ڕوو به‌ڕۆژوو بم .
6) ڕۆژوو زۆر گرتن له هه‌ردوو مانگی شه‌عبان و موحه‌ڕه‌مدا، له‌م باره‌یشه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم ... » [ رواه مسلم في الصيام، باب صوم المحرم (1163) ] .
واتا : باشترین ڕۆژوو پاش ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مانگی موحه‌ڕه‌م و شه‌عبانه، هه‌روه‌ها عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانیش (خوای لێ ڕازی بێت) له‌م باره‌یه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه و ووتویه‌تی : « لم يكن النبي (صلی الله علیه وسلم) يصوم من شهر أكثر من شعبان... » [ رواه البخاري في الصوم، باب صوم شعبان (1970) ] .
واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هیچ مانگێك (جگه له ڕه‌مه‌زان) وه‌ك مانگی شه‌عبان زۆتر به ڕۆژوو نه‌ده‌بوو .
7) ڕۆژێك به‌ڕۆژوو بیت و ڕۆژێك به ڕۆژوو نه‌بیت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « أحب الصيام إلى الله صيام داود عليه السلام، كان يصوم يوماً ويفطر يوماً » [ رواه البخاري في الصوم، باب الصيام أحب الصيام إلى الله صيام داود (3420) ومسلم في الصوم ،باب النهي عن صوم الدهر لمن تضرر به... (2796) ] .
واتا : خۆشه‌ویسترین ڕۆژوویهك لای خوای گه‌وره ڕۆژووی داوده (سه‌لامی خوای لێ بێت)، كه ڕۆژێك به‌ڕۆژوو ده‌بوو، وه ڕۆژێكیش ده‌یشكاند و به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوو .
كاریگه‌ریه‌كانی ڕۆژووی سوننه‌ت :
1) گرتنی ڕۆژووی سوننه‌ت هۆكارێكه بۆ نزیك بوونه‌وه له‌خوای گه‌وره، چونكه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕۆژووه سوننتهكان پاش مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گیرابوونی كرده‌وه چاكه‌كان لای خوای گه‌وره، إن شا‌ء الله .
2) ڕۆژوو گرتنی پاش مانگی ڕه‌مه‌زان نیشانه‌ی شوكر و سوپاسی خوای گه‌وره كردنه له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی، چونكه گرتنی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و باوه‌ڕ بوون پێی و زیندووكردنه‌وه‌ی به خواپه‌رستی ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوان وگوناهه‌كانی پێشووتر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆژووی پاش ڕه‌مه‌زان به سوننه‌ت گێڕراوه، وه‌ك شوكر وسوپاسی خوای گه‌وره كردن له‌سه‌ر ئه‌و نیعهمته گه‌وره‌یه كه لیخۆش بوونی گوناهو تاوانه‌كانه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ؟
3) ڕۆژووی سوننه‌ت پهیمانێكه له لایه‌ن به‌نده‌كانه‌وه بۆ په‌روه‌ردگاریان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕایبگه‌یه‌نن كه وه‌رزی خواپه‌رستی هه‌ر به‌رده‌وامه، چونكه ژیان هه‌مووی په‌رستنی خوای گه‌وره‌یه.
4) ڕۆژووی سوننه‌ت هۆكاری خۆشه‌ویستنی په‌روه‌ردگاره بۆ به‌نده‌كانی، وه هۆركارێكیشه بۆ گیرا بوونی نزا وپاڕانه و سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كانیان .
له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه كه زیاتر هیدایه‌تمان بدات بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست، و كاروكرده‌وه چاكه‌كانمان لێ وه‌ربگرێت و بۆمانی زیاد بكات، وه بمانخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی فراوانی خۆیه‌وه، چونكه هه‌ر ئه‌و ذاته پیرۆزه نزا وپاڕانه‌وه گیرا ده‌كات و وبیسهر و بینه‌ری كاروكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانیه‌تی .
له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه كه یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ گرتنی ئه‌م ڕۆژووه سوننه‌تانه و بیكات به مایه‌ی لێخۆشبوونی تاوان و گوناهه‌كانمان.