حوكمی داواكردنی یارمه‌تی له‌بێباوه‌ڕان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی داواكردنی یارمه‌تی له‌بێباوه‌ڕان
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حكم طلب المساعدة من الكفار وقبولها
« باللغة الكردية »
الشيخ عبد العزيز بن باز
يرحمه الله تعالى
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی داواكردنی یارمه‌تی له‌بێباوه‌ڕان
پرسیار : ئایا حوكمی داواكردنی یارمه‌تی له بێباوه‌ڕان وڕازی بوون پێی چیه ؟
وه‌ڵامی ئه‌م مهسئهلهیه پێویستی به زیاتر ڕوونكردنه‌وه هه‌یه :
ئه‌گه‌ر هاتوو داوای یارمه‌تی دان له بێباوه‌ڕان وڕازی بوون به‌وه‌رگرتنی ئه‌و یارمه‌تیانه ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو كه زه‌ره‌ر وزیان به دینی ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌یه‌نێت كه داوای ئه‌و یارمه‌تیه ده‌كات وڕازی ده‌بێت به‌وه‌رگرتنی، ئه‌وه هیچ گرفتێكی تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زه‌ره‌وزیانی تێدا بوو له‌سه‌ر دینی ئه‌و كه‌سه، ئه‌وه دروست نییه داوای یارمه‌تی له بێباوه‌ڕان بكات وڕازی بێت به‌وه‌رگرتنی ئه‌و یارمه‌تیانه .
ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ده‌قه شه‌رعیانه‌ی كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واجبه موسڵمانان له‌و كارانه دوور بكه‌ونه‌وه كه نافه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان تێدایه وپه‌روه‌ردگار حه‌رامی كردوون .
له پێغه‌مبه‌ریشه‌وه (صلی الله علیه وسلم) ثابت بووه كه دیاری وه‌رگرتووه له‌هه‌ندێك كه‌سانی بێباوه‌ڕ وموشریك، ولهههندێكی تریشی وه‌رنه‌گرتووه وڕهدی كردۆته‌وه، حیكمه‌تیش له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه كه پیش‌تر باسمانكرد ، هه‌روه‌ك زانایانیش ئاماژه‌یان پێداوه وباسیان كردووه .
خوای گه‌وره پشت وپه‌نای هه‌مووان بێت، ودرود وصهڵات وسهلامیش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا وئال وبهیت وهاوهڵ وشوینكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
سه‌رچاوه : مجموع فتاوى و رسائل الشيخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز - المجلد الثامن.