×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" من كه‌سێكم و خاوه‌نی ماركێتێكم له‌یه‌كێك له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌ندێك كه‌سانێك دێن شتمان لێ ده‌كڕن كه‌ ناموسڵمانن، گومانمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ شتی پێ ده‌كڕن حه‌رام بێت، ئایا دروسته‌ بۆ ئێمه‌ شتیان پێ بفرۆشین ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه؟‌ ".

    حوكمی كڕین وفرشتن لهگهڵ كهسانی ناموسڵماندا

    < كوردي >

    دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    —™

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    حكم البيع والشراء مع غير المسلمين

    < كردي >

    فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    —™

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    حوكمی كڕین وفرشتن لهگهڵ كهسانی ناموسڵماندا

    پرسیار : من كهسێكم و خاوهنی ماركێتێكم لهیهكێك له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستانی عێراق، ههندێك كهسانێك دێن شتمان لێ دهكڕن كه ناموسڵمانن، گومانمان ههیه كه ئهو پارهیهی كه شتی پێ دهكڕن حهرام بێت، ئایا دروسته بۆ ئێمه شتیان پێ بفرۆشین ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    كڕین وفرۆشتنی ئێوه لهگهڵ ئهو جۆره كهسانهدا صهحیح و دروسته و هیچ ئیشكالی تێدا نیه و گوناهبار نابن، چونكه واجب نیه لهسهر كهسی فرۆشیار بڕوات بپرسێت و پرسیار بكات له سهرچاوهی ئهو ماڵ ودرایییهی كه موشتهریهكهی بهدهستی هێناوه و لێی بكۆڵێتهوه، چونكه ههموو كهسێك ماڵ ودارایی خۆی ههیه، ئهصڵ وایه ئهو پارهیهی كه بهدهستیهوهیه و لهژیر ڕكیڤی ئهودایه هی خۆیهتی و ئهو خاوهنیهتی، تا ئهو كاتهی كه بهڵگهیهك پهیدا دهبێت و پێچهوانهی ئهوه دهسهلمێنێت، جا ئهو كاته كه بهڵگهیهك بهردهست كهوت بهدیاری كراوی ئهو ماڵ و داراییه هی خۆی نیه، یان له لهڕیگایهكی ناشهرعیهوه پهیدای كردووه، وهك ئهوهی به دڵنیایی بزانیت ئهو پارهیهی كه پێیهتی ماڵی كهسێكی ترهو و دزیویهتی، یان داگیری كردووه، ئیتر لهم كاتهدا كه گومانت نامێنێت له حهرامی ئهو پارهیه دهڵێین دروست نیه مامهڵهی لهگهڵدا بكهیت و كهلوپهلی پی بفرۆشیت ..

    ئهوهش بزانه مرۆڤ ئهگهر ههندێك پارهی له ڕێگای حهرامهوه بهدهستهێنا، له ڕووی شهرعهوه ڕێگری لهكهسانی تر ناكرێت كه مامهڵه و كڕین وفرۆشتنی لهگهڵ بكهن، چونكه بهڵگهی زۆرمان ههیه كه موسڵمانانی شاری مهدینه كڕین وفرۆشتنیان لهگهڵ جولهكهكانی ئهو شاره كردووه، لهگهڵ ئهوهشدا ههموو دهزانین كه جولهكه مامهڵهیان به سوو و ڕیباوه دهكرد .

    بهڵگهش بۆ ئهم مهسئهلهیه ئهوهیه كه له صهحیحی بوخاری وموسلمدا هاتووه : عن عائشة، قالت : اشترى رسول الله صلى الله عليه وسلم من يهودي طعاما بنسيئة، فأعطاه درعا له رهنا .

    واتا : عائیشهی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خواردنی له جولهكهیهك كڕی به قهرز، - لهبهر ئهوهی پارهی پێ نهدا – ناچار بوو زرێیهكی جهنگی وهك بارمته لا دانا .

    ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی دروسته كهسی موسڵمان كڕین و فرۆشتن لهگهڵ كهسی نا موسڵماندا بكات .

    ابن ڕهجهبی حهنبهلی دهڵێت : " وكان النبي صلى الله عليه وسلم وأصحابه يعاملون المشركين وأهل الكتاب مع علمهم بأنهم لا يجتنبون الحرام كله " [ جامع العلوم والحكم لاپهڕه 179 ] .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوهڵه بهرێزهكانی لهگهڵ موشركین و ئههلی كیتابدا مامهڵه وكڕین وفرۆشتیان كردووه، لهگهڵ ئهوهشدا دهیانزانی كه به تهواوی له حهرام دوور ناكهونهوه .

    شێخ الاسلام ابن تیمیهش دهڵێت : " فجميع الأموال التي بأيدي المسلمين واليهود والنّصارى التي لا يُعلم بدلالة ولا أمارة أنّها مغصوبة أو مقبوضة قبضا لا يجوز معه معاملة القابض ، فإنّه يجوز معاملتهم فيها بلا ريب ، ولا تنازع في ذلك بين الأئمّة أعلمه " [ مجموع الفتاوى ( 29 / 327 ) ] .

    واتا : ههموو ئهو ماڵ و سامانهی كه بهدهستی موسڵمانان و جولهكه و گاورهكانهوهیه، كه بهڵگهیهك نیه یان به نیشانهیهك نازانرێت كه ماڵ وسامانێكی داگیركراوه، یان به شێوهیهك بهدهست هاتووه كه دروست نهبێت مامهڵهی لهگهڵ ئهو كهسه بكهیت بهدهستیهوهیه، ئهوا بێگومان دروسته مامهڵهیان لهگهڵدا بكهیت، وه لهم مهسئهلهیهشدا ئهوهی ئێمه بزانین هیچ جیاوازی و ناكۆكیهك نیه له نێوان تهواوی زانایان و پێشهوایانی ئیسلامدا.

    مهبهست پێی ئهوهیه ئهصل وایه مامهڵه كردن لهگهڵ جولهكه و گاور و كهسانی ناموسڵماندا دروسته، تا ئهو كاتهی كه بهڵگهیهك یان نیشانهیهكی ڕاست وردوست دهست دهكهوێت ئهو ماڵ وسامانهی كه بهدهستیانهوهیه ماڵ و سامانێكی حهرامه، لهو كاتهدا دروست نیه مامهڵهیان لهگهڵدا بكهیت، وهك ئهوهی بزانیت ئهو پارهیهی كه ئهو كهلوپهلهی لای تۆ پێ دهكرێت پاره و ماڵی دزیه، بێگومان لهم كاتهدا ئهگهر كهسی كڕیار موسڵمانیش بێت ههر دروست نیه مامهڵهكهی لهگهڵدا بكهیت ..

    خوای گهورهش زاناتره ...