حوكمی یاری كیك بۆكسێن
پۆڵێنه‌كان
- گاڵته‌كردن << خێزان << فیقه
Full Description
حوكمی یاری كیك بۆكسێن
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
حكم ممارسة لعبه الملاكمة
< كردي >
فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حوكمی یاری كیك بۆكسێن
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : به‌رێزان من ناوم له‌یه‌كێك له یانه وه‌رزشیه‌كان تۆمار كردووه بۆ یاری كیك بۆكسێن، ئایا حوكمی شه‌رع چیه له باره‌ی ئه‌م یاره‌یه‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
گومانی تێدا نییه یاری كیك بۆكسێن له‌و جۆره یاری و وه‌رزشانه‌یه كه له‌سه‌ر زبری و خشونه‌ت ڕاوه‌ستاوه، ولێدان له ڕوومه‌ت و ڕوخساری تێدایه، وزۆر بێ به‌زه‌ییانه هه‌ردوولایه‌نی ڕكابه‌ر هه‌وڵ ده‌دات لێدانی یه‌كلایكه‌ر ( الضربة القاضیة ) له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بوه‌شێنێت و بیخاته سه‌ر زه‌وی، وزۆر جاریش له گۆڕه‌پانی ئه‌و وه‌رزشه‌دا یاریزانه‌كان مردوون، یان تووشی پێكانیكی ترسناك و شه‌له‌لی هه‌میشیه‌یی بوونه‌ته‌وه، بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه موماره‌سه‌كردنی ئه‌م جۆره له وه‌رزش له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروست نیه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له‌سه‌ره‌تاوه ڕوومه‌ت و ڕوخساری كه‌سه‌كان به توندی ڕووبه‌ڕووی لێدانی بێ به‌زه‌ییانه ده‌بێته‌وه، ودووباره كردنه‌وه‌ی لێدانیش له سه‌ر و ڕوومه‌ت كه‌سی به‌رامبه‌ر دووچاری خوێن به‌ر بوون ده‌كات، و به تێپه‌ڕ بوونی كاتیش زیانه‌كانی زیاتر ده‌بن له‌سه‌ر مۆخ و كۆ ده‌ماری سه‌ری مرۆڤ، وه پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « إذا قاتل أحدكم فلیتقه الوجه » [ رواه البخاري ] واتا : ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیتان شه‌ڕی كرد به ده‌ست پارێزی له ڕوومه‌ت و ڕوخسار بكات، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یه‌كی گشتگیری تریشمان هه‌یه كه پێشه‌وامان موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « لا ضرر ولا ضرار » واتا : مرۆڤ نابێت زیان به‌خۆی یان به غه‌یری خۆی بگه‌یه‌نێت، دیاره ئه‌م یاری كیك بۆكسێن یشه مرۆڤ به به‌شداری كردن تێیدا هه‌م زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نیت و هه‌م به غه‌یری خۆیشی .
هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش لێره‌و له‌وێ كۆمه‌ڵیك له پزیشك و ڕیكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چه‌ند جارێك داوایان له ووڵاتان كردووه كه ئه‌م جۆره یاریانه له‌سه‌ر ئاستی یاری و وه‌رزشه جیهانی و ئۆلۆمپیه‌كان قه‌ده‌غه بكه‌ن، چونكه زیانی زۆر زۆره بۆ سه‌ر لاشه و جه‌سته‌ی یاریزانه‌كان و توند وتیژیش له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئێمه ئه‌م جۆره وه‌رزشه به جائز ودروست نازانین ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...