×
زۆربه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌م ڕۆژه‌ ( نه‌ورۆز ) سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی‌ ( 4700 - 270 ) پێش زاین . واته‌ پێش دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ (ماد) به‌ چه‌ن هه‌زار ساڵێك . وه‌ نه‌ورۆز سه‌ره‌تا به‌ناوی‌ (شم النسیم) ناسراو بووه‌، بنچینه‌ی‌ ئه‌م وشه‌یه‌ (شمو)ی‌ فیرعه‌ونیه‌ كه‌ وشه‌یه‌كی‌ هیرۆگلیفیه‌ ولای‌ دێرینه‌كان ئاماژه‌ی‌ پێ ده‌كرێت بۆ سه‌ره‌تای‌ دروست بوونی‌ ژیان...

نهورۆز و ئیسلام

ئامادهكردنی : سایتی بهههشت

www.ba8.org

پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

﴿ علاقة عيد النيروز بالإسلام ﴾

إعداد : موقع بهههشت

www.ba8.org

مراجعة : بشتيوان صابر عزيز


نهورۆز و ئیسلام

ئاشكرایه كه میلهتی كورد یهكێكه له میللهته موسڵمانهكان ، وه ههر لهسهرهتای گهیشتنی ئیسلام بۆ ناوچه كوردیهكان ئهم میللهته باوهشیان بۆ ئهم ئاینه پیرۆزه كردهوه تا ئهو ڕادهیهی كۆمهڵێك زانای پایهبهرز له نێو ئهم میللهته موسڵمانه دهركهوتن به شێوهیهك كه كتێبهكانیان به سهرچاوهی گرنگی ئیسلام دائهنرێن لهوانهش (ابن خلكان و ابن صلاح شهرزوری و ابن قتیبه الدینوری وابن حاجب و زۆری تریش ) كه بهڵگهی سهلمێنهرن بۆ دڵسۆزی كورد بۆ ئاینی ئیسلام ئهمه جگه لهوهی یهكێك له سهركرده ههره ناوداروكانی مێژووی ئیسلام ( صلاح الدین الایوبی )یه كه كورده ، بهڵام بهداخهوه لهم سهردهمه نهوهكانی صلاح الدین ڕێگایهكیان گرتۆته بهر جیاواز لهو ڕێگایهی ئهم سهركرده گهورهیه گرتبویه بهر له بهرهنگاری كردنی گاور و خاچ پهرستان و گێڕانهوهی زۆرێك له وڵات و شاره داگیر كراوهكانی ئیسلام بۆ ژێر سایهی ئاڵای ئیسلام وهك ( میسر و شاری قودس و ... هتد ) بهڵكو نهوهكانی ئهم سهركردهیه هاوكارن بۆ دوژمنانیان ، لهنمونهی ئهم هاوكاریانهش لاسایی كردنهوهی گاور و خاچ پهرستانه كه له ڕاستیدا لاسایی كردنهوهیهكی كوێرانهیه چونكه دڵنیام ئهگهر حهقیقهتی شتهكان بزانن ههرگیز ڕۆڵهی كورد لهو كهسانه نین كوێرانه لاسایی خهڵكی خراپ بكهنهوه ، لهو شتانهش كه بێئاگان لێی ڕۆژی نهورۆزه كه تیایدا بهشێوهیهك ڕۆڵه موسڵمانهكانی كوردیان تێگهیاندوه كه جهژنێكی نهتهوهییه . بهڵام بهداخهوه هیچ وانیه چونكه ئهم ڕۆژه جهژنی ئهو كهسانهیه كه ههر لهكۆنهوه تا ئێستا چاویان لهسهر خاكی پڕ بهرهكهتی كوردستان بووه و هاوكار بوون له داگیر كردنی و دابهش كردنی ئهم خاكه پڕ بهرهكهته ، لهوانهش ئاگرپهرستان و خاچ پهرستان و گاوران كه ههمویان دوژمنی ئیسلام و كوردن دهبێ ئهوهشمان لهیاد بێت كه كورد یهكێكه له میللهته موسڵمانه كان كه پهیوهستن به جێبهجێ كردنی فهرز و سونهتهكان و وه هیچیان لهو وڵاتانه كهمتر نییه كه خۆیان به موسڵمان ئهزانن ، بۆیه لێرهدا به پێویستی ئهزانم حهقیقهتی ئهم ڕۆژه (نهورۆز) بۆ كوردان ڕون بكهمهوه بۆ ئهوهی شارهزابن له ڕاستی یهكان.

حهقیقهتی نهورۆز

زۆربهی سهرچاوهكان ئهڵێن ئهم ڕۆژه ( نهورۆز ) سهرهتای سهرههڵدانی ئهگهڕێتهوه بۆ ساڵانی ( 4700 - 270 ) پێش زاین . واته پێش دامهزراندنی دهوڵهتی (ماد) به چهن ههزار ساڵێك . وه نهورۆز سهرهتا بهناوی (شم النسیم) ناسراو بووه ، بنچینهی ئهم وشهیه (شمو)ی فیرعهونیه كه وشهیهكی هیرۆگلیفیه ولای دێرینهكان ئاماژهی پێ دهكرێت بۆ سهرهتای دروست بوونی ژیان ، چونكه لهو باوهڕهدا بوون ئهو ڕۆژه یهكهم ڕۆژی دهست پێكردن وهاتنه كایهی جیهانه . واته یهكهم ڕۆژێكه ژیانی دنیا تیایدا دهستی پێكردوه ، وه پێی دهوترا جهژنی (شموس) واته ( زیندوبونهوهی ژیان ) بهڵام لهگهڵ بهسهر چوونی ساڵ و لهسهردهمی (قبگیهكان) ناوهكهی گۆڕا بۆ ناوی( شم ) پاشان وشهی ( نسیم ) ی بۆ زیاد كرا و بوه ( شم النسیم ) . چونكه پهیوهست بوو به خۆش بوونی كهش و ههوا لهو ڕۆژه كه سهرهتای بههاره . وهك سهرهتا ئهم جهژنه لای فیرعهونیهكان باو بووه لهوانیشهوه گوازراوهتهوه بۆ میلهتانی تر .

وشهی (شم) واته : بۆن كردن

وشهی ( نسیم ) واته : ههوای بۆن خۆش

ههمووی واته : بۆنكردنی ههوای خۆش .

لهم ڕۆژهدا فیرعهونیهكان چهندین داب و نهریتیان ههبووه و پهیڕهویان كردوه لهوانهش لهو ڕۆژهدا بهیانی زوو لهخهو ههڵدهسان و ئهچون بۆ سهر ڕوباری نیل بۆ ئاو خواردنهوه و هێنانی ئاو بۆ شۆردنی ناو ماڵیان وهك نهریتێكی تایبهت بهو ڕۆژه ، پاشان دیوار و پهنجهرهی ماڵیان به گوڵ ئهرازاندهوه و نانی خۆشیان ئهخوارد و بهخێزانی لهماڵ دهر ئهچوون ڕویان ئهكرده باخچهكان بۆ گهڕان و پیاسه كردن ، واته ئهم ڕۆژهیان تایبهت ئهكرد وهك ئهمڕۆی خۆمان كه خهڵكێكی زۆر تایبهتی ئهكات بۆ سهفره كردن و دهرچوون لهماڵ كه بهداخهوه بهبێ ئهوهی بهخۆیان بزانن لاسایی فیرعهونیهكان ئهكهنهوه . ههروهها لهم ڕۆژهدا هێلكه و نۆك و پیازیان ئهخوارد وهك نهریتێكی تایبهت بهو ڕۆژه ، ههروهها پیازیان ئهخسته ژێر سهرینهكانیان و له بهردهرگای ماڵهكانیشیان ههڵیان دهواسی چونكه پێیان وابوو كه شهیتانهكان ڕاوئهنێ و هۆكاریشه بۆ شیفای ههندێ نهخۆشی.

پاشان له فیرعهونیهكانهوه گهیشته میلهتانی تر و ئاینهكانی تر لهوانهش :

1 ـ یهودیهكان / یههودیهكانی میسر وهكو فیرعهونیهكان له ڕۆژی نهورۆز جهژنیان ئهگێڕا بهڵام كه وڵاتی میسریان به جێهێشت ئهم جهژنه لهناویان كاڵ بووهوه و بهرهو لهناوچوون ئهچوو تهنانهت بۆ ماوهیهكی زۆر لهیادیان كرد . پاشان جارێكی تر سهر لهنوێ كردیانهوه به جهژن و ڕۆژی دهربڕینی خۆشی بهڵام ئهم جارهیان بهناوێكی تر و له پۆشاكێكی ئاینی پهیوهست به ئاینهكهی خۆیان كردیانه جهژنی ڕۆژی ڕزگار بوونی موسا لهدهست فیرعهون و دارودهستهكهی . ناویان لێنا ( عید بساح ) .

2 ـ خاچ پهرستان / خاچ پهرستان وهكو یهودیهكان جهژنیان ئهگێڕا ـ ئهمه لهكاتێكدا كه یهودیهكان هێشتا پیلانی كوشتنی عیسایان دانهڕشتبو ـ بهڵام كاتێك كه یهودیهكان له پاش جهژنهكهی خۆیان پیلانی كوشتنی عیسایان داڕشت ، خاچ پهرستان لهو باوهڕهدا بوون كه له 7 ی ابریل ڕۆژی ههینی ساڵی ( 30 ) زاینی له خاچیان داوه و پاشان عیسای مهیسح له ڕۆژی یهكشهممه له نێو مردوهكان ههستاوهتهوه . بۆیه ڕا جیاوازیان لا دروست بوو سهبارهت بهڕۆژی جهژن گێڕان بهم بۆنهیهوه تا له ساڵی 325 زاینی ( قسگنگین الاكبر ) هات و ئهم ڕا جیاوازیهی یهكلا كردهوه و بڕیاری دا كاتی ناوهند بوون و خۆش بوونی كهش و ههوای بههار بكرێته ڕۆژی جهژن گێڕان كه دهكهوێته 21 ی مارس .

وه لهكاتێكدا كه ڕۆژو گرتنی خاچ پهرستان پهنجا ڕۆژ بوو ، ئهم جهژنه دهكهوته ڕۆژانی ڕۆژوو گرتنیان ،نهیاندهتوانی به ئاروزوی خۆیان بخۆن و بخۆنهوه ، بۆیه بڕیاریان دا ئهو جهژنه بگوێزنهوه بۆ دوای جهژنی زیندوو بونهوه ( عید القیامه ) بۆ ئهوهی ههلی ئهوهیان بۆ بڕهخسێت كه چێژ وهربگرن لهخواردن و خواردنهوه لهو ڕۆژهدا.

دواتر ئهم جهژنه تهشهنهی كرد و گهشته زۆربهی وڵاتانی دونیا تهنانهت بابلی و ئاشوریهكانیش لهم.

ڕۆژه جهژنیان دهگێڕا ، ههروهها له لای ڕۆمان و جیرمانهكان ناسراو بووه به جهژنی ( سهربڕینی كاوڕ ) ، لهههمان كات دا لای ڕۆمانیهكان به جهژنی ( مانگ ) و لای جیرمهنیهكانیش به جهژنی ( استر ) واته ( خوای بههار ) ناسراو بووه .

تهنانهت زۆرێك ئهڵێن كه ( النَّیْروز ) : وشهیهكه له بناغهدا فارسیه و كراوه به عربی ، ( نیروز ) یش واته ڕۆژێكی نوێ ، كه جهژنێكه له جهژنهكانی فارسه ئاگر پهرستهكان بهڵكو بهیهكێك لهگهورهترین جهژنهكانیان دادهنرێت ، تهنانهت ( المقریزی ) له باسی نهورۆز ئهڵێ داهێنانی ئهم جهژنه له نێو فارسهكان لهلایهن پادشایهك بووه بهناوی ( جمشید ) كه یهكێك بووه له پاشاكانی فارسه ئاگر پهرستهكان ئهوهش له پاش ئهوهی كه دهسهڵاتی بهسهر ناوچهكانی دهور و بهریا گرت و دوژمنی نهما ئهو ڕۆژهی كرده جهژن و ناوی لێنا (نوروز) واته: ڕۆژی نوێ .

نهورۆزیش : یهكهمین ڕۆژی ساڵنامهی فارسهكانه و به نهورۆز ناسراوه لهههمان كاتیشدا یهكهمین ڕۆژی ساڵی قیبتیهكانه و به جهژنی (شم النسیم) ناسراوه .

بهم شێوهیه بۆمان دهرئهكهوێ كه نهورۆز جهژنی ئهو میللهتانه بووه له پێش ئیسلام كه باسمان كردن بهڵام له ئیسلامدا به جهژن دانهنراوه بۆیه بهشداری كردن تیایدا ئهم حوكمانهی خوارهوهی ههن :

1 ـ جهژن له ئیسلامدا پهرهستنێكه له پهروهردگار نزیكمان ئهكاتهوه ، له ئیسلامیشدا تهنها دوو جهژن ههیه (ڕهمهزان و قوربان ) جگه لهم دوو جهژنه جهژنهكانی تر داهێنراون و بهشداری كردن و شادی كردن و پیرۆزبایی كردن تیایاندا قهدهغهیه به بهڵگهی ئهم فهرموودهیه كه (أنس) دهیگێڕێتهوه و دهڵێت : كه پێغهمبهری خوا هات بۆ مهدینه خهڵكی مهدینه دوو ڕۆژیان ههبوو تێیدا ئاههنگیان دهگێڕا و یاریان دهكرد ، پێغهمبهری خوا لێی پرسین ئهم دوو ڕۆژه چین ؟ وتیان : له سهردهمی نهفامیدا لهم دوو ڕۆژهدا ئاههنگمان دهگێڕاو یاریمان دهكرد . پێغهمبهری خوایش فهرمووی : خوای پهروهردگار ئهم دوو ڕۆژهی بۆتان گۆڕی به دوو ڕۆژی لهوان باشتر كه ههردوو ڕۆژی جهژنی قوربان و ڕهمهزانه .

سهبارهت به جهژنیش زانای پایه بهرزی ئیسلام ( ابن تیمیه ) فهرمویهتی : (( جهژنهكان لهو تایبهت مهندیانهن كه ئاینهكهیانی لهیهكتر پێ جیادهكرێتهوه.

2 ـ بهشداری كردن تیایدا لاسایی كردنهوهیهكی كوێرانهیه و هیچ بهڵگهیهكی لهسهر نی یه ، پێغهمبهری خوایش صلی الله علیه وسلم ئاگاداری كردووینهتهوه لهوهی كوێرانه لاسای گاوڕ و خاچ پهرهستان و ئاگر پهرستان نهكهینهوه ههروهك فهرمویهتی : ئهو كهسهی لاسایی ههر نهتهوه و ئایینێك بكات ، ئهویش لهوان دهبێت.

3 / بهشداری كردن له ( نهورۆز ) خۆ شوبهاندنه به گاوڕ و خاج پهرهستان ، سهبارهت به خۆ شوبهاندنیش خوای پهروهردگار ئهفهرموێ : [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذَاً لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ] ( البقرة : 145 ) ، واته : سوێند بێت به خوای پهروهردگار ئهگهر تۆ دوای ئارهزووهكانی ئهوان بكهویت دوای ئهو زانینهی ( سروش ) كه بۆت هاتووه به ڕاستی ئهو كاته تۆ له ستهم كاران دهبیت ..

زانای پایه بهرز ( ابن تیمیه ) سهبارهت بهڕاڤهی ئهم ئایهته فهرمویهتی : (( ئهم ئایهته ئاماژه بهوه دهدات كه پێچهوانه كردنهوهیان ( واته : گاور و خاچ پهرهستان ) گشتی یه و له ههموشتێكدایه )) كهواته نهورۆزیش ئهگرێتهوه

ههروهها زانای پایه بهرز ( ابن تیمیه ) فهرمویهتی : (( خۆ شوبهاندن دهبێته هۆی خۆشهویستی و حهزلێكردن و پشتیوانی و كردنیان به دۆست دانانیان له ناخدا ، ههروهها خۆشهویستی ناخ دهبێته هۆی خۆشوبهاندن له ڕوكهشدا)) .

ئاشكرایشه نهورۆز پێش ئهوهی ببێته جهژنێكی نهتهوهیی كوردی جهژنی فیرعهونی و گاورو خاچ پهرستان وفارسه ئاگر پهرستهكان بوه

4 ـ ههموو گهل و نهتهوهیهك خاوهن ئاینێكی تایبهته به خۆی ههموو ئاینێكیش خاوهن جهژنی تایبهته به خۆی وهك پێغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم به ( أبو بكر) ی فهرموو : " ئهی ئهبو بهكر ههموو گهلێك جهژنی تایبهتی خۆی ههیه ئهمیش جهژنی ئێمهیه ، ( واته : ڕهمهزان و قوربان ) ، وه ههروهها خوای پهروهردگار ئهفهرموێ: [ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ] (سورة المائدة : 48 ) ، واته : ههریهكێك له ئێوه شهریعهت و پهیڕهوێكی تایبهتمان پێ به خشیون ، بۆیه گهر جهژنێك تایبهت بوو به گاور و خاج پهرهستان و ئاگر پهرستانهوه قهدهغهیه موسڵمان به جهژنی خۆی بزانێت ، وهك چۆن جهژنهكانی ئێمهش قهدهغهیه له لای ئهوان .

5 / جهژنهكان لهو تایبهت مهندیانهن كه ئاینهكانی پێ لهیهك جیادهكرێتهوه ، كهوابوو جهژنهكان یهكێكن لهڕوهكانی جیاكردنهوهی موسڵمانان لهگاور و خاچ پهرهستان ، خوای پهروهردگاریش ئهفهرمووێ : [ إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ] ( آل عمران : 19 ) ، واته : بهڕاستی دینی پهسهند كراو له لای خوای پهروهردگار دینی ئیسلامه ، ئایینی ئیسلامیش نهورۆز و جهژنه داهێنراوهكانی تری قهدهغه كردووه وه ( ڤالنتاین و سهری ساڵی زاینی و لهدایك بوونی پێغهمبهر و .... هتد ) و لهئیسلامدا هیچ بنهوایهكیان نیه واته له لایهن خوای پهروهردگارهوه قهدهغهكراون .

6 / ئهو كردار و گوفتارانهی لهم جهژنه ئهنجام ئهدرێ ناشهرعیه .

7 / بهجهژن دانانی ئهو ڕۆژه دوای ئهو فهرمودانهی كه باسمان كردن بهدژایهتی كردنی ئاینی خوا حیساب دهكرێت وه مامهڵهكردن لهگهڵ ئهو ڕۆژه وهكو جهژنێك بهمانای ئهوه دێت كه خوای گهوره ئاینهكهی به كاملی دانهبهزاندووه ، و پێغهمبهی خوایش صلی الله علیه وسلم خیانهتی له گهیاندنی ئاینهكهكردووه بۆیه تۆ لهبهردهم دوو وڵامدای یهكهم : دهزانی حهرامه و كهچی سهرپێچی پهروهردگارت ئهكهیت ، كه ئهمهش سزایهكی سهختی لهدوایه . دووهم : واههست ئهكهیت كه ئاینی ئیسلام كامل نیه و قهدهغهی ئهم جهژنانهی نهكردووه و له كاتێكیشدا خوای گهوره ئهفهرموێ: [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ] ( سورة المائدة : 3 ) ، واته : ئهمڕۆ ئاینهكهتانم بۆ تهواو ( كامڵ ) كردوه و چاكه و بههرهی خۆم بهتهواوی ڕشتووه بهسهرتاندا ، و ڕازی بووم كه ئیسلام ئاینتان بێت ، بزانه ئیسلامی كردووهته ئاینمان و ( جهژنی رهمهزان و قوربان ) یشی كردۆته جهژن بۆمان كه ههمووی خۆشهویستی و گهیاندنی پهیوهندی خزمایهتی ، بۆیه ئهگهر ئهتهوێ بهشداری بكهی ئهم ئایهته بخوێنهوه پاشان بڕیار بده: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] ( آل عمران : 85 ) ، واته : ههر كهسێك دوای دینێك بكهوێت جگه لهدینی ئیسلام ، ئهوه لێی وهرناگیرێت ، و له ڕۆژی دواییدا له زهرهرمهندان دهبێت .

له كۆتاییشدا گهیشتینه ئهنجامێكی ڕوون و ئاشكرا كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ههموو نهتهوه و گهلان بهبێ جیاوازی نهتهوایهتی دوو جهژنی داناوه جا دهبێت موسڵمانان پابهند بن به ڕێنمایی ئاینهكهیانهوه به تایبهت میللهتی كورد ، چونكه :

1 ـ بناغهی ئهم جهژنه دهگهڕێتهوه بۆ سهردهمی فیرعهونیهكان له نێوان ساڵانی ( 4700 ـ 270 ) پێش زاین واته به سالانێكی زۆر پێش دامهزراندنی دهوڵهتی ماد كهوابوو له دوو لاوه جهژنێكی تایبهت نی یه به كوردهوه

یهكهم / دروست كراوی فرعهونیهكانه

دوهم/ پێش دامهزراندنی دهوڵهتی ماد باو بوه .

2 ـ هۆی بڵاو بونهوهی دهسهڵاتی (جمشید)ی پادشای فارسهكان بهسهر ناوچهكانی دهورو بهر كه كوردستانیش لهو ناوچه داگیر كراوانه بووه كه پادشای ناوبراو داگیری كردوه . وهك ئهڵێ كه دوژمنانی نهما ئهو ڕۆژهی ناو نا ( نیروز ) واته :ڕۆژێكی نوێ . كهواته پادشای ناو براو دامهزرێنهری نهورۆز كوردی به دوژمنی خۆی زانیوه .

3 ـ پێش ئهوهی بكرێته جهژنی نهتهوایهتی كورد جهژنی فیرعهونیهكان بووه پاشان گوازراوهتهوه بۆ یهودیهكان لهوانیشهوه بۆ خاچ پهرستان لهوانیشهوه بۆ فارسه ئاگر پهرستهكان بۆ ئهوانی تر تا گهیشتوهته كورد . ههموویشیان دوژمنی سهرسهختی كورد و ئیسلامن.

4 ـ له ئاینی خاچ پهرستان ڕۆژی جهژنهكه گۆڕاوه بۆ پاش ڕۆژوو گرتن واته له ڕۆژی ڕاستهقینهی خۆی نهماوه .

5 ـ جهژنی ئاشوری و بابلی و ڕۆمان و جیرمان و فارسه ئاگر پهرستهكان بووه .

ههربۆیه له كۆتاییدا ئهڵێم : بهشداری كردن لهم جهژنه واته زیندو كردنهوهی دابوو نهریتی بت پهرهستی و ئاگر پهرهستی و لاسایی كردنهوهی فارس و گاور و خاچ پهرستانه كه ههرههمویان دوژمنی سهرسهختی كورد و ئیسلامن و كوردیش نهتهویهكی موسڵمانه ئهم جهژنهش هیچ بنهوایهكی له ئاینی كورد دا نیه بهڵكو هاوهڵان و زانایان به جهژنیان نهزانیوه .

ئهم ڕوونكردنهوهیه وهك دڵسۆزیهك بۆ میللهتی كوردی خۆشهویست و ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئهگینا باسهكه زۆر لهمهزیاتر ههڵدهگرێت به هیوای ئهوهی له ئایندهدا زۆر به ئهكادیمیانه ئهم بابهته لێكۆڵینهوهی دهرباره بكرێت .