×
بانگدان: ڕاگه‌یانده‌ بۆ كاتی هاتنی نوێژ به‌ هۆی كومه‌ڵه‌ ووشه‌یه‌كی تایبه‌تیه‌وه‌. وه‌ به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ خه‌ڵكی بانگ ئه‌كرێن بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت وه‌ ده‌رخستنی ( شعائر ) دروشمه‌كانی ئیسلامه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ باسی فه‌زڵه‌كانی بانگدان ده‌كات له‌ ژێر تیشكی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی «مختصر الفقه الإسلامي».

    فهزڵهكانی بانگدان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    موحهمهد بن ئیبراهیم ئهلتوهیجری

    ئامادهكردنی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1434

    فضائل الأذان

    « باللغة الكردية »

    محمد بن إبراهيم التويجري

    إعداد: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1434

    فهزڵهكانی بانگدان

    ٭ فهزڵی بانگدان:

    1- عن عبدالله بن عبدالرحمن أن أبا سعيد الخدري قال له: إنِّي أَرَاكَ تُـحِبُّ الغَنَمَ وَالبَادِيَةَ، فَإذَا كُنْتَ فِي غَنَمِكَ أَوْ بَادِيَتِكَ فَأَذَّنْتَ لِلصَّلاةِ فَارْفَعْ صَوتَـكَ بِالنِّدَاءِ، فَإنَّهُ «لا يَسْمَعُ مَدَى صَوْتِ المُؤَذِّنِ جِنٌّ وَلا إنْسٌ وَلا شَيْءٌ إلا شَهِدَ لَـهُ يَومَ القِيَامَةِ». قَالَ أَبُو سَعِيدٍ: سَمِعْتُـهُ مِنْ رَسُولِ الله (صلی الله عليه وسلم). [أخرجه البخاري].

    واته: عبد الله كوری عبد الرحمن دهیگێڕێتهوه كهوا باوكی سعید الخدری پێی فهرمووه: من ئهتبینم كهوا حهزت له مهڕ ودێهاته، ئهگهر كاتێك له لای مهڕوماڵاتت بویت وبانگبیژیت كرد بۆ نوێژ، ئهوه دهنگ بهرز بكرهوه؛ چونكه ئهوهی گوێی له دهنگی بانگبێژ بێت له مرۆڤ وجونكه ویان ههر شتێكی تر ئیلا شایهتی بۆ دهدهن له ڕۆژی قیامهتدا. ئهبو سعید فهرمووی: ئهمهم گوێ لێبووه له پێغهمبهری خواوه (صلی الله عليه وسلم).

    2- وعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: «لَوْ يَعْلَمُ النَّاسُ مَا فِي النِّدَاءِ وَالصَّفِّ الْأَوَّلِ، ثُمَّ لَمْ يَجِدُوا إِلَّا أَنْ يَسْتَهِمُوا عَلَيْهِ لَاسْتَهَمُوا... ». [متفق عليه].

    واته: (ابوهریره) (خوای لێ ڕازی بێت) دهڵێ: پێغهمبهری خوا(صلی الله عليه وسلم) فهرموویهتی: (ئهگهر خهڵك بیانزانیایه بانگ و ڕیزی یهكهم چیان تێدایه، ئهگهر دهست نهكهوتایه به تیروپشك نهبێ، تیروپشكیان بۆدهكرد، خۆ ئهگهر بیانزانیایه لهزوو هاتن بۆ نوێژ چ خێرێكی ههیه پێش بڕكێیان بۆدهكرد، ئهگهر بیانزانیایه نوێژی خهوتنان و نوێژی بهیانیاندا چ خێرێك ههیه، ئهگهر بهگاگۆڵكێش بوایه دههاتن بۆی).

    3- وعَنْ عيسى بن طَلْحَةَ قَالَ: كُنْتُ عِنْدَ مُعَاوِيَةَ بْنِ أَبِي سُفْيَانَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ)، فَجَاءَهُ الْمُؤَذِّنُ يَدْعُوهُ إِلَى الصَّلَاةِ، فَقَالَ مُعَاوِيَةُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَقُولُ: «الْمُؤَذِّنُونَ أَطْوَلُ النَّاسِ أَعْنَاقًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ».[رواه مسلم].

    واته: (عیسی) كوڕی (طلحه)دهڵێ: من لهلای (معاویه) كوڕی (ابی سفیان) بوم بانگبێژهكه هات بانگیدا بۆ نوێژكردن، معاویه وتی: لهپێغهمبهری خوام(صلی الله عليه وسلم) بیستووه دهیفهرموو: (بانگبێژان لهڕۆژی قیامهتدا گهردنیان لهههموو كهس بهرزتره).

    ٭ فهزڵی وهڵامدانهوهی بانگبێژ:

    4- عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ (رضي الله عنه): أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) يَقُولُ: «إِذَا سَمِعْتُمُ الْمُؤَذِّنَ فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ، ثُمَّ صَلُّوا عَلَيَّ، فَإِنَّهُ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا. ثُمَّ سَلُوا اللَّهَ لِي الْوَسِيلَةَ، فَإِنَّهَا مَنْزِلَةٌ فِي الْجَنَّةِ، لَا تَنْبَغِي إِلَّا لِعَبْدٍ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ، وَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَنَا هُوَ، فَمَنْ سَأَلَ لِي الْوَسِيلَةَ حَلَّتْ عليه الشَّفَاعَةُ ».[رواه مسلم].

    واته: (عبدالله) كوڕی (عمرو) كوڕی(عاص) (خوای لێ ڕازی بێت) گوێی لهپێغهمبهر (خوای لێ ڕازی بێت) بووه فهرموویهتی: ((ئهگهر گوێتان لهبانگبێژبوو، ئهوچی دهڵێت ئێوهش وابڵێن ئینجا سڵاوات لهسهر من بدهن، چونكه ئهوهی سڵاوات لهسهر من بدات خوای گهوره ده جار سڵاواتی لهسهر دهدات، ئینجا داوای پلهوپایهی بهرزم بۆبكهن لهخوا، ئهوپله بهرزه پلهیهكه لهبهههشتا دهست كهس ناكهوێت یهك بهنده لهبهندهكانی خوا نهبێت، داواكارم ئهو كهسهش من بم، ئهوهی داوای وهسیلهم لهخوا بۆ بكات شیاوی شهفاعهتم دهبێت).

    ٭ بۆ وهرگێڕانی فهرموودهكان سوود وهرگیراوه له بهرنامهی ساباتی فهرمووده.