×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ سلێمان ماجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: یا شێخ من ده‌مه‌وێت كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌م بفرۆشم له‌ بازاڕی مه‌زاددا ( الحراج ) و هه‌ندێك عه‌یب و كه‌موكورتی تێدایه‌، سیسته‌می بازاڕی مه‌زاد و حیراجیش چاوبه‌ستی و فڕوفێڵی تێدایه‌، ئایا من هیچ گوناهبار ده‌بم ؟ وه‌ هه‌ندێك ووشه‌ به‌كارده‌هێنن له‌كاتی فرۆشتنیدا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ( ئه‌مه‌ پارچه‌ ئاسنێكه‌ ) یان ( وه‌ك شه‌كر وایه‌ له‌ ئاودا ) واتا : من به‌رپرس نییم له‌هیچ عه‌یب و كه‌موكورتیه‌كی؟

    فرۆشتی ئۆتۆمبيل لهبازاڕی مهزاددا بهبێ ئاشكراكردنی كهموكورتیهكانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ سلێمان ماجد

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    بيع السيارة في المزاد دون بيان العيوب

    « باللغة الكردية »

    الشیخ سليمان الماجد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    فرۆشتی ئۆتۆمبيل لهبازاڕی مهزاددا بهبێ ئاشكراكردنی كهموكورتیهكانی

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ سلیمان الماجد كراوه :

    پرسیار: یا شێخ من دهمهوێت كه ئۆتۆمبیلهكهم بفرۆشم له بازاڕی مهزاددا ( الحراج ) و ههندێك عهیب و كهموكورتی تێدایه، سیستهمی بازاڕی مهزاد و حیراجیش چاوبهستی و فڕوفێڵی تێدایه، ئایا من هیچ گوناهبار دهبم ؟ وه ههندێك ووشه بهكاردههێنن لهكاتی فرۆشتنیدا وهك ئهوهی دهڵێن ( ئهمه پارچه ئاسنێكه ) یان ( وهك شهكر وایه له ئاودا ) واتا : من بهرپرس نییم لههیچ عهیب و كهموكورتیهكی.

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    دروست نييه هیچ كاڵایهك بفرۆشێت ئهگهر ئهو عهیب و كهموكورتیهكانهی تێیدایه باس نهكرێت، بهڵام ئهگهر هاتوو فرۆشیار ووتی به كڕیارهكهی چاك تهماشای بكه و لێی وورد ببهرهوه، داوای من بهرپرس نییم له هیچ عهیب و كهموكورتیهكی، لهم بارهیهوه زانایان سێ ڕای جیاوازیان ههیه :

    ڕای یهكهم : ئهگهر بهو شێوهیه فرۆشیار كاڵاكهی فرۆشت به كڕیار ئهوه پاشتر لههیچ كهموكورتیهكی ئهو كاڵایه بهرپرس نییه، ئهمهش ووتهی مهزههبی ئهبو حهنیفه و ڕایهكی ئیمام ئهحمهدیشه .

    پاساوی ئهم ڕایهشیان بهوه دههێننهوه، كه دهڵێن، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : ((المسلمون علی شروطهم)) واتا : موسڵمانان پابهندن بهو مهرجانهی كه دایدهنێن.

    وه ووتوشیانه ئهمه ڕای ههریهك له زهیدی كوڕی ثابت و عهبدوڵڵای كوڕی عومهره ( خوایان لێ ڕازی بێت ) .

    ڕای دووهم : فرۆشیار تهنها لهو عهیب و كهموو كورتیه بهرپرس نییه كه باسی كردووه بۆ فرۆشیارهكهو بۆی ڕون كردهوهتهوه، بهڵام ئهو عهیب و كهموكورتیانهی كه بۆی باس نهكردووه بهرپرسه لێی، پاساوی ئهم ڕاییهشیان بهوه هێناوهتهوه، ووتویانه : بهرپرس نهبوون له ههموو عهیب و كهموكورتیهك شتێكی نادیار و مهجهوله، چونكه ههندێك عهیب وكهموكورتی ههیه بچوكه و كاریگهری نابێت لهسهر مامهڵهكه، بهڵام ههندێك كهموكورتی گهوره ههیه كاریگهری بنهڕهتی وگهوره دروست دهكات لهسهر مامهڵهكه، ئهمهش خۆی لهخۆیدا جههالهت و نادیاری و ( غهرهره )، و غهرهریش لهههر مامهڵیهكدا ههبوو ئهو مامهڵهیه دروست نییه .

    ڕای سێههم : فرۆشیار بهم ووتهیهی بهرپرس نابێت لهو عهیب وكهموكورتیانهی كه لهكاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلهكهیدا بێ ئاگا بووه لێی و پێی نهزانیوه، بهڵام ئهو عهیب و كهموكورتیانهی كه ئاگادار بووه پێی، بهرپرسه لێی و ( بهری ) نابێت لێی، ئهمهش ڕای مهزههبی مالیكی و ڕایهكی ئیمام ئهحمهد و شێخ الاسلام ابن تیمیهش ئهم ڕایهی پهسهند كردووه، بهڵگهشیان بۆ ڕاكهیان بهوه دههێننهوه، دهڵێن : بێ دهنگ بوون له و عهیبانهی كه لهناو كاڵای فرۆشیاودا ههیه فڕوفێڵ وغهش كردنه، غهش كردنیش پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به فهرموودهی صهحیح ڕیگری لێ كردووه و فهرموویهتی : (( من غش فلیس منا )) واتا : ئهوهی فڕوفێڵ و غهش بكات له كڕین وفرۆشتندا له ئێمه نییه، بهڵام ئهو عهیب و كهمووكورتیانهی كه پێی نازانێت فرۆشیار به غهشكار دانانرێت .

    ههروهها ئیمامی عوسمانیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) بهم شێوهیه قهزاوهتی كردووه لهم مهسئهلهیهدا .

    بهراوردكردنیش له نێوان ههر سێ ڕاكهی پێشوودا، ئهوه دهردهكهوێت ئهوانهی كه ڕێگری دهكهن لهم جۆره مامهڵهیه و به غهشی دادهنێن، خۆی لهخۆیدا تێرامانێكی دهوێت، چونكه فرۆشیار لای خۆیهوه بهرپرسیار نهبوونی خۆی ڕاگهیاندووه لهههرچی عهیب و كهمووكورتیهك ههیه، بهمهش عوهده و زیمهی خۆی له ڕوونكردنهوه وئاشكراكردنی عهیبی كاڵاكهی گواستوهتهوه بۆ حهز وئارهزووی كڕیاری كاڵاكه، بۆ ئهوهی ئهویش به ئارهزووی خۆی چاك تهماشای بكات، لێی بكۆڵێتهوه، یان دابنێت خراپترین عهیب وكهمووكورتی تێدایه، بهڵام دهبێت ئهوهش بڵێین : فرشیار به غهشكار و فروفێڵچی دادهنرێت ئهگهر نهیوت من ( بهرپرس نیم لهههرچی كهموكورتیهك ههیه ) و پاشان بیدهنگیش بووه لهو كهموكورتیانهی كه كاریگهری گهورهی ههیه لهسهر كاڵا فرۆشاوهكه .

    ئهمجا دهڵێن : ئهم جۆره مامهڵهیهش خهڵكی پێویستیان پێی ههیه، وه زۆربهس كاڵا و ئهو كهلوپهلانهشی دهفرۆشرێن بهتایبهتی وهك ئۆتۆمبیل كه پارچه و بهشی زۆره و وعهیب كهمووكورتیان تێ دهكهوێت، لهوهش زیاتر ئۆتۆمبیلی بهكارهاتوو و كۆن بوو زۆر ناڕهحهته مرۆڤ بتوانێت عهیب وكهموو كورتیهكانی به تهواوی دیاری بكات، خهڵكیش فێربوون له ژێر سهودا و دهنگ و هاواری دهڵاڵهكاندا ئهم جۆره ئۆتۆمبیلانه دهكڕن به پارهیهكی كهم بۆ ئهوهی جوڵهی كڕین وفرۆشتن ئاسان بكرێت.

    ههندێكیش لهسهر ڕای یهكهم ووتویانه : گرێ بهستێكی لهو شێوهیه غهرهر و نادیاری تێدایه و وهك قومار كردن وایه، لهڕووی ئهوهی كه نادیارییهك ههیه له نێوان ئهو كاڵا عهیبداره وئهو نرخه ههقیقیهی كه ئهگهر بێتو بێ كهمووكورتی بێت له ههموو عهیب و عارێك، یان مانهوه لهسهر ئهوهی كڕیار ئهگهر ههر عهیب و كهموو كورتیهكی تێدا بهدی كرد سهرپشك بێت وبۆی ههبێت كاڵاكه بگهڕێنێتهوه بۆ فرۆشیار .

    له لایهكی تریشهوه وهڵامی ڕای سێههم دهدنهوه، و دهڵێن : ئهگهر بێتو ئهمه دروست بێت، ئهوا ههڵوهشێنهرهوهی ههردوو ڕاكهی تره، بهڵام ڕووی لهوان نییه، چونكه جههاله و نادیاری لهم جۆره حاڵهتانهدا چاوپۆشی لێكراوه، ڕوون و ئاشكرایه پێوانهی ئهو نادیاری و غهرهریش كه چاوپۆشی لیكراوه له لایهن زانایانهوه، ئهوهیه نابێت هێنده بێت كه باڵ بكێشێت بهسهر گری بهستهكهدا، واتا : عهیب و كهموو كورتیهكی وا گهوره نهبێت كه كڕیار خۆی به ماف خوراو بزانێت لهو مامهڵهیهدا، بۆنمونه وهك نادیاری و غهرهر له جۆری ئهو ئۆتۆمبیلهی كه دهیكرێت، یان نادیاری و غهرهر له ساڵی دروستكردنهكهی، یان نادیاری له ئهندازهی بهكارهێنانی ئهو ئۆتۆمبیله لهوهتهی دروستكراوه، ئهگهر هاتوو نادیاری و غهرهرهكه بهم شێوهیه گهوره نهبوو، ئهوا نابیته هۆی ڕێگری له دروستی ئهو مامهڵهیهدا .

    ئهوهی باسكرا لهو گفتوگۆیهی كه ڕابوورد، ئهوهیه ئهو مهرجانهی دا دهنرێت له نیوان كڕیار وفرشیاردا له شهریعهتدا جێگای ئیعتباره، - مهگهر مهرجێك حهڵاڵێك حهرام بكات، یان حهرامێك حهڵاڵ بكات- ئهوهش بزانن ئهوهی باسمان كرد له ڕاستی و دروستی ئهم جۆره مامهڵانه ڕای ههندێك له هاوهڵانی پێغهمبهری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) خوایان لێ ڕازی بێت، ئهوهش كه عوسمان ( خوای لێ ڕازی بێت ) قهزاوهتی پێكردووه، بۆ ڕووداوێكی دیاری كراو بووه، لهبهر ئهوه ئهوهی كه بهلای منهوه له ههموو ڕاكانی تر پهسهنده ڕای یهكهمه، ئهویش ئهوهیه دروسته فرۆشیار به كڕیاری كاڵاكهی بڵێت ئهوه كاڵاكهیه لهبهر دهستدایه چاك تهماشای بكه و پشكنینی بۆ بكه، ئهگهر بهدڵته ئهوه من بهرپرس نییم لههیچ عهیب وكهمووكورتیهكی ئهم ئۆتۆمبیله، ههركاتێكیش گرێبهستهكه له نێوانیاندا تهواو بوو، ئهوا لهسهر كڕیار واجبه قبولێ بكات، بههیچ شێوهیهك بۆی نییه لهكاتی بینینی ههر عهیب و كهمووكوڕییهك بگهڕێتهوه بۆلای فرۆشیاری ئۆتۆمبیلهكه و بڵێت ئۆتۆمبیلهكهت عهیب و كهمووكورتی ههیه، چونكه له پێشتر پێی ڕاگهیاندووه، من بهو مهرجه دهیفرۆشم .

    خوای گهورهش زاناتره و صهلات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت و سهرحهم شوێنكهوتوانی بێت .

    سهرچاوه : ماڵپهڕی ( المسلم ).