پارێزگاری له‌سه‌ر كرده‌وه چاكه‌كان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پارێزگاری له‌سه‌ر كرده‌وه چاكه‌كان
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
المحافظة على الأعمال الصالحة
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
پارێزگاری له‌سه‌ر كرده‌وه چاكه‌كان
قَالَ الله تَعَالَى : { وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ } [ الحجر : 99 ] .
واتا: وه په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێ ده‌گرێت.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
عن عبد الله بن عَمْرو بن العاص رَضِيَ الله عنهما ، قَالَ : قَالَ رَسُول الله ﷺ : (( يَا عبدَ اللهِ ، لاَ تَكُنْ مِثْلَ فُلان ، كَانَ يَقُومُ اللَّيلَ فَتَرَكَ قِيَامَ اللَّيلِ )) مُتَّفَقٌ عَلَيهِ .
واتا: له عبد الله كوری عه‌مری كوری عاصه‌وه خوا لێیان ڕازی بێت، فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی عبد الله وه‌كو فڵان كه‌س مه‌به، كه‌وا شه‌و نوێژی ده‌كرد وپاشان وازی له‌شه‌و نوێژ هێنا.
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
1- خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌ی چاكه لای خوای گه‌وره به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ری، ئه‌گه‌ر چی كه‌میش بێت.
2- كرده‌وه‌ی چاكه تام وله‌زه‌تێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئه‌ویش به خۆشه‌وبستی خوا به‌دست دێت.
3- ده‌بێت ئاگادار بیت كه‌وا واز له كرده‌وه‌ی چاكه نه‌هێنیت تا مردن.
4- ئه‌گه‌ر وازت هێنا له كرده‌وه‌یه‌كی چاكه به هۆی عوزره‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و كرده‌وانه بوو كه به قه‌زا ده‌درێته‌وه ئه‌وه ئه‌نجامی بده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه خوای گه‌وره لێبورده‌یه.
5- كاتێك بته‌وێت كه‌سێك ئاگادار بكه‌یته‌وه له خراپی ڕه‌وشتی كه‌سێكی تر پێویست ناكات ناوی بهێنیت.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره به‌رده‌واممان بكات له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی چاكه وله كه‌م وكورتیمان ببورێت.