×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه‌ ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه‌ ‌؟".

 ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟

﴿ هل يجوز تسمية البنت باسم "فردوس" أو "جنة"؟ ﴾

وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع دار الإسلام

مراجعة : بشتيوان صابر عزيز

پرسیار :

به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه‌ ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان  به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه‌ ؟

وه‌ڵام :

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ .

ئه‌صڵ و بنه‌ما له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ دروسته‌ هه‌موو ناوێك بنرێت له‌منداڵان، جگه‌ ئه‌وه‌ ناوانه‌ نه‌بێت كه‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ڕێگری لێ كردووه‌ .

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ ( الموسوعة الفقهیة ) به‌رگی 11 لاپه‌ڕه‌ 331 دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت : ( الأصل : جواز التسمية بأي اسم إلا ما ورد النهي عنه) واته‌ : له‌بنه‌مادا وایه‌ كه‌ دروسته‌ به‌هه‌ر ناوێكه‌وه‌ ناو بنرێت جگه‌ له‌و ناوه‌ نه‌بێت كه‌ له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه‌ .

ئه‌وه‌یشی ئێمه‌ بزانین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ به‌رگری له‌وه‌ بكات كه‌ ناوی كچان به‌ ناوه‌كانی ( فیرده‌وس ) و ( جنة ) بنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا, چونكه‌ ئه‌م دوو ناوه‌ مانایه‌كی ناسك وجوانیان هه‌یه‌ .

( فیرده‌وس ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه‌ دێت كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه‌ پێویسته‌ له‌باخ وباخاتدا هه‌بێت .

( جنة ) یش به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه‌ دێت كه‌ دار خورما ودره‌ختی جوان وڕازاوه‌ی تێدا بێت .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌رنج بده‌نه‌ ( القاموس المحیط ) لاپه‌ڕه‌ 725 و 1532 هه‌روه‌ها ( تهذیب اللغة ) به‌رگی 13 لاپه‌ڕه‌ 104 ، 105 .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .