×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن زانای پایه‌ به‌رز شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: كه‌سێك كه‌ پێشتر حه‌جی بۆ خۆی كردبوو، جارێكی دیكه‌ نیه‌تی حه‌جی بۆ خۆی هێنا، پاشان كه‌ گه‌یشته‌ عه‌ره‌فه‌ وویستی نیه‌تی حه‌جه‌كه‌ی بگۆرێت بۆ خزمێكی، ئایا حوكمی ئه‌مه‌ چیه‌، ئایا دروست كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ بكات ؟

    پرسیار : كهسێك كه پێشتر حهجی بۆ خۆی كردبوو، جارێكی دیكه نیهتی حهجی بۆ خۆی هێنا، پاشان كه گهیشته عهرهفه وویستی نیهتی حهجهكهی بگۆرێت بۆ خزمێكی، ئایا حوكمی ئهمه چیه، ئایا دروست كارێكی لهو شێوهیه بكات ؟

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    مرۆڤ كاتێك نیهتی ئیحرامی به حهج هێنا بۆ خۆی، ئیتر بۆی نییه نه لهڕێگا و نه له عهرهفه و نه لههیچ جێگایهكی تر نیهتی حهجهكهی بگۆڕێت بۆ كهسێكی دیكه، بهڵكو لهسهری واجبه ئهو حهجه بۆ خۆی تهواو بكات، وه نیهتی نهگۆڕێت نه بۆ باوكی و نه بۆ دایكی و نه بۆ هیچ كهسێكی تر، چونكه ئهو حهجه لهسهرهتاوه بۆ خۆی نیهتی لێهێناوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهته پیرۆزهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ▬ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ♂ [البقرة/196 ] واتا : حهج و عومرهكه بۆ خوای گهوره تهواو بكهن، جا كاتێك ئیحرامی بۆ خۆی بهست لهسهری پێویسته حهجهكهش بۆ خۆی تهواو بكات، وه كاتێكیش ئیحرامی بۆ كهسێكی تر بهست دهبێت ئهو حهجه بۆ ئهو كهسه تهواو بكات، وه نابێت پاش نیهت و ئیحرام بهستن نیهت بگۆڕێت ئهگهر نیهتی حهجكردنی بۆ خۆی هێنا بێت، بهههمان شێوه عومرهیش ههروایه .

    خوای گهورهش لهههمووان زاناتره .

    "مجموع فتاوى ابن باز" (17/78) .

    سهرچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وهڵام .