فه‌زڵی حه‌ج كردن
پۆڵێنه‌كان
Full Description
فه‌زڵی حه‌ج كردن
فضل الحج
نوسینی : پشتیوان سابیر عزیز
الكاتب : بشتيوان صابر عزيز
فه‌زڵی حه‌ج كردن
سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و، سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم...پاشان:
ئه‌م بابه‌ته‌كورته‌یه‌كه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تا ئێستا حه‌جیان نه‌كردوه‌و، زیادكردنی خه‌یر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حه‌جیان كردوه.
ڕاستهلهوڵاتی ئێمهحهج به‌نسیبی هه‌موو كه‌س نابێت له‌به‌ر ئه‌و سسته‌مه‌ی كهدانراوهبۆ دیاری كردنی حاجیان، ئه‌ویش به‌تیر و پشك ده‌بێت، به‌ڵام وا باشهئهوهی كه‌توانای حه‌ج كردنی ههیهنیهتی هه‌بێت ئه‌دای ئه‌و روكنهبكات، وه‌ئه‌گه‌ر ناویشی ده‌رنه‌چوو، ئهوهپاداشتی بۆ ده‌نوسرێت.
ئه‌بو هورهیرهـ خوا لێی ڕازی بێت ـ ده‌فه‌رموێت: گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلى الله عليه وسلم ده‌یفه‌رموو:(( يقول: (( من حج هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق رجع من ذنوبه كيوم ولدته أمه )) .متفق عليه
له‌م فه‌رموده‌یه روونكردنه‌وه‌ی تێدایهكهوا حه‌ج هه‌موو گوناههپێشوهكانی مروڤی موسڵمان كهلهژیانیدا ئه‌نجامی داوهدهسڕێتهوه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( الحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة )) متفق عليه، واته : حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته.
له‌م دوو فهرمودهیهگهورهیی و فه‌زڵی حه‌جمان بۆ روون و ئاشكرا ده‌كات، له‌یه‌كه‌م فهرمودهپێغهمبهری خوا روونی كردهوهكهوا حه‌ج كردن ده‌بێته‌مایه‌ی لابردن و سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان له( دونیا )، وهلهفهرمودهی دووه‌م پێغه‌مبه‌ی خوا روونی كردهوهكهحهج كردن پاداشته‌كه‌ی له( دوارۆژدا ) بریتیهلهبهههشت.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن ئهوهیهكهخوای گهورهلهئێوارهی رۆژی عهرهفهدادهبهزێت ـ به‌و شێوه‌ی لایقهبهخۆی ـ موباهاتی فریشته‌كانی ده‌كات به‌و هه‌موو حاجیانه‌ی كهئامادهبوونهلهعهرفات، دایكی ئیمانداران عائیشهـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ دهیگێرێتهوهبۆمان كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: (( ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفه، وإنه ليدنوا ثم يباهي به‌م الملائكة فيقول ما أراد هؤلاء )) رواه مسلم.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن ئه‌و دوعا و زیكر و نزیك بوونهوهیهلهخوای گهورهبهپێشكهش كردنی قوربانی.پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (( أفضل الحج العج والثج )) رواه الترمذي وابن ماجه والحاكم . وه( العج ) مانای به‌رز كردنه‌وه‌ی دهنگهلهكاتی زیكركردندا، وه( الثج ) مانای خۆێن و سه‌ربرینه .
وه‌نابێت له‌یادمان بچێت كهحهج كردن ڕوكنێكهلهڕوكنهكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم : ((بني الإسلام على خمس …. وذكر منها حج البيت ".
وهحهج كردن واجب و فهرزهبهكۆی ده‌نگی زانایان ، وهبهڵگهی لهسهرهلهقورئان و سوننه‌ت .
بهڵگهلهقورئانی پیرۆز، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ .. }(97- آل عمران).وهلهسوننهتی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم :(( أيها الناس إن الله كتب عليكم الحج فحجوا )) . رواه مسلم.
وه‌مانای ئایه‌تی:{ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ } واته: خوای گهورهمافی ههیهبهسهر خهڵكیهوهكهوا حه‌جی ماڵه‌كه‌ی بكه‌ن.
وه‌مانای فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا :(( كتب علكم )) واته: حه‌ج كردن فهرزهلهسهرتان.
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گهورهحهجی هه‌موو حاجیان قه‌بوڵ بكات و له‌گوناهی هه‌موو لاێكمان خۆش بێت.
هه‌روه‌ها داواكارم له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ناویان دهرچوهبۆ حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ نیه‌تی خۆیان پاككهنهوهو تهوبهێكی ڕاست و دروست بكه‌ن و به‌ته‌واوه‌تی بگهڕێنهوهلای خوای گه‌وره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاداشتهمهزنهی دانراوه‌بۆ حاجیان به‌ده‌ستی بهێنن.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين