حوكمی ڕه‌شكردنی مووی سه‌ر و ڕیش
یه‌كێك له‌و باسه فیقهییانه‌ی كه هه‌رده‌م جێگه‌ی مشت‌ومڕ و لێكۆڵینه‌وه بووه و، ڕای جیاوازی زۆری له باره‌وه هاتووه و، خه‌ڵكانێكی زۆریش له ڕوانگه‌ی پێویستییان به بابه‌ته‌كه‌وه لایان به لادا كردووه‌ته‌وه، _چون كه‌م تا زۆر له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندا زۆرێكمان بابه‌ته‌كه ده‌بێته جێی گرنگیمان و، حه‌وجێ به ڕای دروست له‌و باره‌وه ده‌بین_ حوكمی ڕه‌شكردنی قژ و ڕیشه.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، به هۆی ئه‌و فه‌رمووده و گوته و ڕایانه‌وه كه له باره‌ی باسه‌كه‌وه هاتوون، سروشتی بابه‌ته‌كه ڕای جیاواز له خۆ ده‌گرێ، هه‌ر بۆیه وه‌ك هه‌ر باسێكی دیكه‌ی فیقهی، ده‌بێ چاوه‌ڕێی ڕای جیاواز و پێچه‌وانه‌ی بكرێ و، تاك لایه‌نانه و به ڕه‌هایی قسه‌ی تێدا نه‌كرێ...
پۆڵێنه‌كان
- پۆشاك و جوانی << خێزان << فیقه