خواريجه‌كان چۆن ده‌ناسرێنه‌وه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
خواريجه‌كان چۆن ده‌ناسرێنه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
ڕه‌نج شێخانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
كيف نعرف الخوارج
« باللغة الكردية »
رنج شيخاني
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
خواريجه‌كان چۆن ده‌ناسرێنه‌وه
پاش سوپاس وستایشی بێ پایانم بۆ خوای تاكو پاك‌و بێ هاوتا وخاوه‌نی بوونه‌وه‌ر درود وسڵاوی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (محمد) (صلی الله علیه وسلم) ویارویاوه‌رانی بێت تاڕۆژی دوایی له پاشاندا:
(زه‌یدی کوڕی وه‌هبی جوهه‌نی) که‌یه‌کێك بوو له‌ئه‌ندامانی له‌شکره‌که‌ی ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) له‌شه‌ڕی (خه‌واریج) دا ده‌گێڕێته‌وه که ئیمامی علی (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: له پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه وسلم) بیستووه ده‌یفه‌رموو: کۆمه‌ڵێك ده‌رده‌چن له‌ئوممه‌ته‌که‌م، قورئان ده‌خوێنن قورئانخوێندنی ئێوه له‌چاو قورئان خوێندنی ئه‌واندا هیچ نییه، وه نوێژه‌کانیشتان له‌چاو نوێژی ئه‌وان هیچ نییه، ڕۆژووشتان له‌چاو ڕۆژووی ئه‌واندا هیچ نییه، قورئان ده‌خوێنن پێیانوایه قورئان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌سه‌رئه‌وانه. [ صحیح المسلم (2 / 748) ] .
پاشان ئیمامی علی (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی : ئه‌و سوپایه‌ی که شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بکات ئه‌گه‌ر ده‌یزانی چی خێرێکیان لای خوای گه‌وره بۆ ده‌نوسرێت ئه‌واته‌وه‌کولیان ده‌کرده سه‌ر کاره‌که‌یان (واته بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت) نیشانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌واریجه‌ش ئه‌وه‌یه که پیاوێکیان تێدایه قۆڵێکی باسکی پێوه نییه له کۆتایی قۆڵه‌که‌شیدا گۆیه‌کی وه‌ك گۆی مه‌مکی پێوه‌یه، چه‌ند موویه‌کی سپی له‌سه‌ره.
(زیدی کوڕی وهب) ده‌ڵێت کاتێك شه‌ڕه‌که کۆتایی پێهات و (خه‌واریج) ـه‌کان شکان، ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) فه‌رمووی: بگه‌ڕێن به‌دوای پیاوه نیو قۆڵه‌که‌دا ئه‌وانیش گه‌ڕان به‌ڵام نه‌یاندۆزییه‌وه، پاشان ئیمامی علی (خوای لێ ڕازی بێت) خۆی هه‌ستا به‌ناو کوژراوه‌کاندا گه‌ڕا، کۆمه‌ڵێك جه‌نازه‌ی بینی به‌سه‌ریه‌کدا که‌وتبوون فه‌رمووی: له‌سه‌ریه‌کیان لابه‌رن، که‌سه‌یریانکرد پیاوه نیو قۆڵه‌که له‌ژێریاندا به‌کوژراوی که‌وتوه, که ئیمامی علی (خوای لێ ڕازی بێت) پیاوه‌که‌ی به‌کووژراوی بینی ته‌کبیری کردوو فه‌رمووی : خوای گه‌وره ڕاستی فه‌رمووه وه پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (صلی الله علیه وسلم) به‌ئه‌مانه‌ت هه‌واڵه‌که‌ی گه‌یاندووه.
ئا له‌م کاته‌دا (عوبه‌یده‌ی سه‌لمانی) هه‌ستا ووتی : به ئیمامی علی: ئه‌ی سه‌رکرده‌ی مسوڵمانان تو ئه‌و خوایه‌ی که‌هیچ خوایه‌ك نییه غه‌یری ئه‌و نه‌بێت، تۆ ئه‌مه‌ت له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گوێ لێ بووه) ؟ ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) فه‌رمووی: ئه‌رێ به‌و خوایه‌ی که‌هیچ خوایه‌ک نییه غه‌یری ئه‌و نه‌بێت به‌گوێی خۆم له پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه وسلم) بیستووه. [ صحیح المسلم (2 / 748) و (البداية والنهاية) (7 / 291) ]
هه‌روه‌ها (سوه‌یدی کوڕی غه‌فله) ده‌گێڕێته‌وه :که ئیمامی علی فه‌رموویه‌تی : گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (صلی الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو :کۆمه‌ڵێك له‌ئوممه‌ته‌که‌م ده‌رده‌چن به‌ته‌مه‌ن مناڵن وخه‌ون وئاواتی بێ نرخیان هه‌یه وفه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێنه‌وه وقورئان ده‌خوێنن به‌ڵام له قوڕقوڕاگه‌یان تێپه‌ڕ ناکات، چۆن تیر له‌نێچیر ده‌رده‌چێت ئاوا له‌دین ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌ر پێیان گه‌یشتن بیانکوژن، چونکه کووشتنیان له‌ڕۆژی قیامه‌ت لای خوای گه‌وره خێرێکی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه. [ صحیح البخاری (12 / 283- مع الفتح ) وصحیح مسلم (7 / 169- مع شرح النووی)]
به‌هه‌مان شێوه ( أبو سعیدی خودری ) خوای لێ ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه، وده‌ڵێت : کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) دوای یه‌کێك له‌غه‌زاکان ده‌سکه‌وته‌کانی به‌سه‌ر موجاهیده‌کاندا دابه‌ش ده‌کرد، کابرایه‌ك که‌ناوی (ذو الخویصرە التمیمی) بوو هات ووتی : (إعدل یارسول الله) واته دادپه‌روه‌ر به ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ( ویلك ومن یعدل إذا لم أعدل) واته : وه‌یل وتیاچوون بۆ تۆ ، جا کێ دادپه‌روه‌ر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر من دادپه‌روه‌ر نه‌بم.
ئیمامی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی : ڕێگه‌م بده ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) با له‌ملی بده‌م، پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: وازی لێ بێنه، ئه‌مه کۆمه‌ڵێکی له‌گه‌ڵدایه هێنده نوێژکه‌رو ڕۆژوگرن نوێژوو ڕۆژووی خۆتان پێ هیچ نییه له‌چاو نوێژ‌و وڕۆژووی ئه‌واندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چۆن تیر له‌نێچیر ده‌رده‌چێت ئاوا له‌دین ده‌رده‌چن...
نیشانه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه که پیاوێکی ڕه‌شیان له‌گه‌ڵدایه، ده‌ستێکی وه‌ك مه‌مکی ئافره‌ت وایه یان وه‌ك پارچه‌گۆشتێك وایه ده‌له‌رێته‌وه، له‌کاتێکدا ده‌رده‌چن که‌ناکۆکی وپه‌رتبوون له‌نێوان خه‌ڵکداهه‌یه .[ رواه البخاری ومسلم، وفی صحیح مسلم (2 / 744 – 745)]
ئه‌بو سه‌عیدی خودری ده‌فه‌رمووێت : شایه‌تی ئه‌ده‌م که ئه‌مه‌م له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) بیستووه، شایه‌تیش ئه‌ده‌م که ئیمامی علی کاتێك هه‌ستا به‌کووشتنییان وخۆشمی له‌گه‌ڵدابوو، ئه‌و پیاوه‌یان به‌کوژراوی هێنا به‌وشێوه‌یه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) باسی کردبوو.
وه هه‌ر ئه‌بو سه‌عیدی خودری (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی: کۆمه‌ڵێك ده‌رچوو له‌کاتی ناکۆکییه‌ك له‌نێوان مسوڵماناندا ده‌رده‌چن، ئه‌و کۆمه‌ڵه مسوڵمانه‌ی که‌زیاتر له‌حه‌قه‌وه نزیكن ئه‌وان ده‌یانکووژن [صحیح مسلم(7 / 168 – معشرح النووی)]
ناکۆکییه‌که‌ش مه‌به‌ست پێی ناکۆکییه‌که‌ی نێوان ئیمامی عه‌لی وئیمامی معاویه بوو، وه‌ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ش که‌هه‌ستان به‌کووشتنییان کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیمامی علی بوووه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) زیاتر له‌سه‌ر حه‌ق بوون وه‌ك له‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیمامی معاوییه (خوای لێ رازی بێت)، هه‌ر چه‌نده پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیمام علی ومعاوییه‌ی به‌مسوڵمان ناو هێناوه.
پاش ئه‌م ڕوداوانه وله‌ناوبردنی خه‌واریجه‌کان سێ که‌سی داخ له‌دڵ له‌پاشماوه‌ی (خه‌واریج) ه‌کان که‌بریتی بوون له (عبدالرحمنی کوڕی ملجم وبه‌رکی کوڕی عبدالله ی ته‌میمی وعه‌مری کوڕی به‌کری ته‌میمی) له‌گه‌ڵ یه‌کتر کۆبوونه‌وه وبڕیاریاندا هه‌ریه‌که‌یان یه‌کێك له‌سه‌رکرده‌کانی ئه‌و کاته‌ی مسوڵمانان بکوژێت وداخی دڵی خۆیان بڕژن، وه‌ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌عبدالرحمنی کوڕی ملجم ئیمامی علی بکوژێت وبه‌رکی کوڕی عبدالله ی ته‌میمیش معاوییه بکوژێت وعه‌مری کوڕی به‌کری ته‌میمیش هه‌ستێت به‌کوشتنی عه‌مری کوڕی عاص، که‌ئه‌و کاته ئه‌میری میصربوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاریاندا کاتی جێبه‌جێکردنی پیلانه‌که بۆ تیرۆرکردنی هه‌رسێ سه‌رکرده‌که کاتی نوێژی به‌یانی حه‌ڤده‌ی ڕه‌مه‌زان بێت، پاشان به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و (کوفه‌و شام ومیصر) بۆ ئه‌نجامدانی پیلانه‌که‌یان، وه‌له‌کات وڕۆژی دیاریکراودا به‌رکی ته‌میمی له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وتدا به‌خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراوی دای له ئیمامی معاوییه وبرینداری کرد به‌ڵام ئیمامی معاوییه چاكبووه‌یه‌وه و نه‌مردوو به‌رکی ته‌میمیش گیرا وکوژرا.
عه‌مری کوڕی عاصیش له‌میصر به‌قه‌ده‌ری خوا ئه‌وڕۆژه نه‌خۆشبوو نه‌یتوانی بچێته مزگه‌وت بۆ نوێژی به‌یانی وپێشنوێژی بۆخه‌ڵك بکات بۆیه (خارجه‌ی کوڕی ئه‌بی حه‌بیبه‌ی عامری) له‌جێی خۆی ڕاسپارد بۆ پێشنوێژی، (عه‌مری ته‌میمی) ش نه‌یزانی که ئه‌وه عه‌مری کوڕی عاص نییه به‌خه‌نجه‌ره ژه‌هراوییه‌که‌ی له‌میحرابه‌که‌دا لێیداو کووشتی وخه‌ڵکه‌که‌ش گرتیان وکوشتیانه‌وه.
(عبد الرحمنی کوڕی ملجم) یش له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وتدا فرسه‌تی له‌ئیمامی علی هێنا له کاتێکدا که‌خه‌ڵکی خه‌به‌ر ده‌کرده‌وه بۆ نوێژی به‌یانی، له‌ناو ده‌رگای مزگه‌وته‌که‌دا به‌شمشێرێکی ژه‌هراوی دای له‌سه‌ری ئیمامی علی وسێ ڕۆژ به‌برینداری مایه‌وه، تا له‌شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی نۆزده‌ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی چلی کۆچی به‌پله‌ی شه‌هاده‌ت گه‌یشت ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت [البدایە والنهایە (7 / 326 -331) و الخلفا‌ء الراشدون بین الاستخلاف والاستشهاد (284 – 290) ]
بیروباوه‌ڕی (الخوارج) :
بیروباوه‌ڕیان وایه كه درووسته دژی ئه‌و پێشه‌وا مسوڵمانانه ڕاپه‌ڕن كه‌سته‌م وفیسقیان لێ ده‌رکه‌وتوه، وه به‌نده به‌تاوانی گه‌وره كافر ئه‌بێت وبه‌نه‌مریش له‌ئاگری دۆزه‌خ ئه‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها باوه ڕیان به‌شه‌فاعه‌ت نییه.
براوخوشکی باوه‌ڕدارم خوێنه‌ری به‌ڕێز:
خۆ ئێستا بۆت ڕوون بوویه‌وه سه‌ره‌تای دروستبوونی (خه‌واریج) کان چۆن بوووه به‌رامبه‌ر به‌کێش ڕاوه‌ستان؟ هه‌ر بۆیه ده‌بێت مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌رچاو ڕۆشن بێت و به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆی ده‌قه شه‌رعییه‌کان ته‌فسیر نه‌کات چونکه ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعە ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ن که‌وا ئایه‌ت به‌ئایه‌ت یان به‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) یان به‌ووته‌ی صه‌حابه یان پیاو چاکانی پێشین لێكده‌ده‌نه‌وه وه ئه‌هلی هه‌واو ئارزه‌وش به‌دیدو بۆچونی خۆیان لێکدانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌کان ده‌که‌ن بۆیه ده‌بێت زۆر وور یابین؟
سه‌باره‌ت به‌حوكمی خه‌واریجیش: شێخی ئیسلام ابن تیمیة "به‌ڕه‌حمه‌ت بێت " ده‌فه‌رمووێت : زانایان تێكڕا كۆكن له‌سه‌ر خراپه‌كاری وگومڕابوونی خه‌واریج، هه‌رچه‌ند یه‌ك ده‌نگ نیین له سه‌ر كافر كردنییان، بگره دووڕای جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م تاقمه گوتراوه، ئه‌ویش مه‌زهه‌بی ئیمام ئه‌حمه‌د وئیمام مالیكه، هه‌روه‌ها له‌مه‌زهه‌بی ئیمام شافعیش دیسان كێشه له‌سه‌ر كافر كردنییان هه‌یه.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم به‌ڕاستی ئه‌وه‌زانست وزانیارییه ئه‌وه تێگه‌شتنه بۆیه ئیمامی بوخاری له(صحیح) ه به‌نرخه‌که‌یدا ده‌رگایه‌کی کردۆته‌وه ناویناوه (باب الفهم فی العلم) واته : ده‌رگای تێگه‌شتن له‌زانست، جا تێگه‌شتن فه‌زڵێکه وخوای گه‌وره ده‌یبه‌خشێته ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خۆی بیه‌وێ، جا به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ش خاوه‌نی فه‌زڵ وچاکه‌ی گه‌وره‌یه وه‌داواکارم له‌خوای گه‌وره که‌ئه‌م نامیلکه‌یه بکاته توێشوی دوارۆژمان وله هه‌ڵه وکه‌م وکووڕییه‌کانیشم خۆشبێت ووه‌خوایه پڕبه‌دڵ داوات لێده‌که‌م که‌زیاتر سنگم فراوان بکه‌یت بۆ فێربوونی زانستێکی شه‌رعی که‌سوود به‌خش بێت بۆ دونیا ودواڕۆژیشم (اللهم ئا‌مین يارب العالمين)
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم