كامیان خێرتره بۆ موسافیر به‌ڕۆژووبوون یان ڕۆژوو شكاندن
پۆڵێنه‌كان
Full Description
كامیان خێرتره بۆ موسافیر به‌ڕۆژووبوون یان
ڕۆژوو شكاندن
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ صالح الفوزان
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ أيهما أفضل للمسافر الفطر أم الصوم ﴾
« باللغة الكردية »
الشيخ صالح بن فوزان الفوزان
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
كامیان خێرتره بۆ موسافیر به‌ڕۆژووبوون یان ڕۆژوو شكاندن
پرسیار : كامیان خێرتره بۆ موسافیر به‌ڕۆژووبوون یان ڕۆژوو شكاندن، وه ئایا حوكمی ئه‌و موسافیره چیه ئه‌گه‌ر نیه‌تی بوو كه‌سێ ڕۆژ كه‌متر ده‌مێنێته‌وه له شارێكدا، ئایا ده‌توانێت به‌رۆژوو نه‌بێت ؟ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه وسلم
ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كه ڕێگای تێدا پێدراوه كه موسافیر به‌ڕۆژوو نه‌بێت هه‌مان ئه‌و سه‌فه‌ره‌یه كه ڕێگای كوورتكردنهوهی نوێژی تێدا دراوه، به‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی بگاته هه‌شتا كیلۆمه‌تر وبهرهوژوور، جاباشتر وخێرتر وایه مرۆڤ لهكهلهسهفهردا بوو به‌ڕۆژوو نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كار به‌و ڕوخصهته شه‌رعیه بكات كه خوای گه‌وره دایناوه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌رۆژوویش بوو ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی دروست وصه‌حیحه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ﴾ [ البقرة: آية 185] واته : هه‌رکه‌سێک نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو با به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وڕۆژانه قه‌زای بکاته‌وه له‌چه‌ند ڕۆژێکی تردا، خوا ئاسانی ئه‌وێ بۆئێوه وه گرانی ناوێت بۆتان، وه ده‌یه‌وێ به‌ئاسانی رۆژووی ئه‌وماوه ته‌واوبكه‌ن .
جا بۆیه به‌ڕۆژوو نه‌بوون له‌سه‌فه‌ردا باشتر وچاكتره له‌ڕۆژووگرتن تێیدا، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوویش بوو ئه‌وه هیچ ئیشكالێكی تێدا نییه و قه‌یدی ناكات إن شا‌ء الله، وه ڕۆژوهكهیشی ڕۆژوویه‌كی ڕاست ودروسته، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌تی مانه‌وه‌ی چوار ڕۆژوو وكه‌متر له‌چوار ڕۆژی هه‌بوو ئه‌وا حوكمه‌كانی موسافیر به‌سه‌ریدا جێ به‌جێ ده‌بێت، بۆیه دروسته بۆی به‌ڕۆژوو نه‌بێت و نوێژه‌كانیشی كوورت بكاته‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی له‌چوار ڕۆژ كه‌متر له حوكمه‌كانی موسافیر نایباته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌تی مانه‌وه‌ی له‌چوار ڕۆژ زیاتر بوو، ئه‌وا حوكمی كه‌سێكی جێگیری هه‌یه وناتوانێت نوێژه‌كانی كوورت بكاته‌وه و ڕۆژووی ڕه‌مه‌زانیشی بشكێنێت .
خوای گه‌وره زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری الإسلام العتیق