ده‌ركردنی قیمه‌تی گه‌نم وجۆكه له‌بری زه‌كاته‌كه‌یان
پۆڵێنه‌كان
- زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
ده‌ركردنی قیمه‌تی گه‌نم وجۆكه له‌بری زه‌كاته‌كه‌یان
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ إخراج القيمة في زكاة الحبوب ﴾
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
ده‌ركردنی قیمه‌تی گه‌نم وجۆكه له‌بری زه‌كاته‌كه‌یان
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : به‌ڕێزان ئێمه له‌وه‌رزی ئه‌م هاوینه‌دا گه‌نم و جۆكه‌مان دووریوه‌ته‌وه گه‌شتوه‌ته ڕاده‌ی ده‌ركردنی زه‌كات، واته زه‌كاتی تێدا واجب بووه، ئایا دروسته ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی گه‌نم وجۆكه بده‌ین بهزهكاتدا نرخه‌كه‌ی بده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كاتیان پێ ده‌شێت ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله .
زانایانی ئیسلام له‌م مهسئهلهیهدا بوون به‌سێ ڕای جیاوازه‌وه :
ڕای یه‌كه‌م : جمهوری زانایان پێیان وایه دروست نییه كه له‌بری ماڵی زه‌كات قیمه‌ته‌كه‌ی بدرێت به هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كاتیان پێ ده‌شێت، چونكه زه‌كات عیباده‌ته و عیباده‌تیش دروست نییه به‌جێ بهێنرێت به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه فه‌رمانی پێكراوه، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : « أن النبي صلى الله عليه وسلم قال لمعاذ حين بعثه إلى اليمن: "خذ الحب من الحب والشاة من الغنم والبعير من الإبل والبقر من البقر» {رواه أبو داود وابن ماجه وصححه الحاكم } واته : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك مه‌عاذی كوڕی جه‌به‌لی نارد بۆ یه‌مه‌ن وكردی به‌والی له‌وێ، پێی فه‌رموو : دانه‌وێڵه له‌زه كاتی دانه‌وێڵه وه‌ربگره، شهكییش له مه‌ڕوبزن، وووشتریش له ووشتر، ومانگایش له‌ڕه‌شه‌وڵاخ وه‌ربگره .
جمهوری زانایان ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌كه‌ن به‌به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دروست نییه له‌بری زه‌كاتی شتێك شتێكی تر بدرێت وده‌بێت به‌و پێیه بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و ده‌قه‌كان دیاریان كردووه .
ڕای دووه‌م : ئه‌بو حه‌نیفه وئیمامی بوخاری وئهشههب وابن القاسم لهڕایهكیدا پێیان وایه دروسته له‌بری زه‌كاتی هه‌ر شتێك قیمه‌ته‌كه‌ی بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی زه‌كاتیان پێ ده‌شێت، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته : « قال معاذ بن جبل لأهل الیمن : إيتوني بخميس أو لبيس آخذه مكان الصدقة فإنه أهون عليكم وخير للمهاجرين بالمدينة »{رواه البيهقي والبخاري تعليقاً} واته : مه‌عاذی كوڕی جه‌به‌ل به خه‌ڵكی یه‌مه‌نی ووت : جلوبه‌رگ یان كه‌لوپه‌لم بۆ بهێنن وه‌ری ده‌گرم له‌بری زه‌كات، چونكه ئه‌مه بۆ ئێوه ئاسانتره و باشتریشه بۆ موهاجرهكان له‌مه‌دینه .
ڕای سێهه‌م : ڕایه‌كی ناوهندگیریش هه‌یه له‌م نێوه‌نده‌دا، كه شێخ الإسلام ابن تیمیة په‌سه‌ندی كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ده‌ركردنی قیمه‌تی ئه‌و ماڵه‌ی زه‌كاتی لێده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پێویستی ومهصڵهحهت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك نه‌بێت دروست نییه و ڕێی لێگیراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یان له‌به‌ر پێویستیه‌ك بوو كه بۆ هه‌ژاره‌كه واباشتر بوو ئه‌وه دروسته وهیچ تێدا نییه، ئیمامی شه‌و كانیش ووتویه‌تی : هه‌ق وایه زه‌كات هه‌ر له‌و ماڵه‌دا بدرێت كهگهشتوهته ڕاده‌ی زه‌كات ، وه نابێت له‌بری ئه‌و ماڵه قیمه‌ته‌كه‌ی بدرێت بهزهكاتدا ئیلا له‌به‌ر عوزرێك نه‌بێت .
بۆیه ئێمه‌یش له‌م مهسئهلهیهدا وای ده‌بینین كه ڕاكه‌ی شێخ الاسلام ابن تیمیة و شه‌وكانی زیاتر له دروستیه‌وه نزیكتره وجێگای په‌سه‌ندیه به‌لامانه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌ژارانی تێدا نه‌بوو له‌دانی قیمه‌تی زه‌كاته‌كه له‌بری ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه‌ی كه به‌رهه‌متان هێناوه ئه‌وه واجبه هه‌ر گه‌نمه‌كه یان جۆكه بدرێت بهزهكاتدا ودروست نییه قیمه‌ته‌كه‌ی بدرێت به هه‌ژاران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو وا پێویستی ده‌كرد كه قیمه‌ته‌كه‌ی بدرێت یان به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران وابوو كه قیمه‌ته‌كه‌یان پێ بدرێت ئه‌وا دروسته له‌بری ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كهدهردێت بهزهكاتدا قیمه‌ته‌كه‌ی بده‌یت به هه‌ژاران، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌و گه‌نمه‌ی یان ئه‌و جۆیه‌ی كه تۆ ده‌یده‌یت به‌و كه‌سه‌ی كه زه‌كاتی پێده‌شێت پێویستی به‌گه‌نم و جۆ نییه ودهیفرۆشێتهوه له‌بازار بۆ پێویستیه‌كی تری كه ئه‌و له‌پێشتره بۆی، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت دانه‌وێڵه‌كه خۆی بدرێت بهزهكاتدا .
چونكه مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه جمهوری زانایان كردوویانه به‌به‌ڵگه، ئه‌وه نییه كه حه‌صری كردبێت ودروست نه‌بێت غه‌یری ئه‌وانه بدرێت لهزهكاتیاندا به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌صڵ وایه له دانهویڵهدا دانه‌وێڵه بدرێت بهزهكاتدا وله مه‌ڕو بزنیشدا به‌رخ بدرێت ولهڕهشه ووڵاخیشدا مانگا وگوێرهكه بدرێت، ئاشكرایشه كه زه‌كات خوای گه‌وره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وپێویستی هه‌ژاران له‌كۆمه‌ڵگادا فه‌رزی كردووه له‌سه‌ر موسڵمانان، ده‌ی كاتێكیش ئه‌گه‌ر وا پێویستی كرد كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران له‌وه‌دا بوو قیمه‌تی زه‌كاته‌كه‌ی پێ بدرێت ئه‌وا دروسته چونكه به‌م شێوه‌یه مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی زه‌كات جێ به‌جێ ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژارانیش له‌وه‌دابوو كه خودی ئه‌و ماڵه‌یان پێ بدرێت كه زه‌كاته‌كه‌ی تێدا واجب بووه، ئه‌وا دروست نییه خاوه‌ن ماڵه‌كه قیمه‌ته‌كه‌یان پێ بدات به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وه ئاسانتره بۆی ..
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره.