دواهەمین میوان
پۆڵێنهكان
سەرچاوەکان
Full Description
دواهەمین میوان
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان حسن كەرەم
پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز
2013 - 1434
الزائر الأخير
« باللغة الكردية »
بشتيوان حسن كرم
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
دواهەمین میوان
الحمدُ لِلهِ رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آلهِ وصحبهِ وسلم...أما بعدُ:
خوێنەری بەڕێز ویەكخواپەرست: ئایا دەزانی دواهەمین میوان كێیە؟ وە ئایا دەزانی بەو سەردانەی بۆ لای بەڕێزت چی لێت دەوێ ومەبەستی چی پێتە و داوای چیت لێ دەكات؟
ئەو میوانە نایەت بەمەبەستی دەستكەوتنی شتێك لە ماڵ وسامانەكەت... یاخود بۆ بەشداری كردن لە خواردن وخواردنەوە لەگەڵتدا... وە یان بۆ وەرگرتنی یارمەتی وكۆمەكی بۆ ئەوەی قەرزەكەی بداتەوە... یان بۆ واستەكردن بۆ ئیش وكاری كەسێك... یان بۆ چارەسەركردنی كێشەو ئاڵۆزیەك كە دەستەپاچەبووە لە ئاستیدا.
لەڕاستیدا ئەم میوانە دێت بۆ كارێكی گرنگ و باسێكی سنورداری ڕاستەقینە... نە خۆت وخانەوادەكەت ونە هۆزو عەشیرەتەكەت وبەڵكو هەموو خەڵكی سەر زەوی ناتوانن بیگەڕێننەوە بێ ئەوەی ئیشەكەی خۆی تەواو بكات وئەنجامی نەدات.
پاشان تۆ ئەگەر نیشتەجێی ناو كۆشك وتەلارێكی بەرزو توندوتۆڵیش بیت، خۆت پەنا بدەیت بە دیواری بەرگرو تەنانەت كۆشكی هەوربڕیش، پاسەوانی بەتواناو لێهاتوو وریاییت بكەن وئاگایان لێت بێت، هەرگیز ناتوانن ڕێگری لێ بكەن و تەگەرەی بۆ دروست بكەن، لەوەی بێتە لات و كاری خۆی ئەنجام بدات!!
بێگومان ئەو میوانەكاتێك بیەوێ بێتە سەردانت پێویستی بە فەرموو لێكردن وئیزن وەرگرتن نیەو بەڵێن وپەیمانی پێشوەختی ناوێت بۆ دیاری كردنی كاتی هاتنەكەی، بەڵكو لەهەركاتێكدا بیەوێ دێتە لات و لەسەرهەر حاڵەت وشێوەیەك بیت، سەرقاڵ بیت یان بەتاڵ بیت، لەش ساغ بیت یان نەخۆش، دەوڵەمەند بیت یان هەژار ونەدار، لەسەفەردا بیت یان لەنێو ماڵ، بۆ ئەو گرفتێك نیە.
برای بەڕێز و خوشكی خۆپارێزم: ئەم میوانە دڵی نیە تاوەكو بەزەیی بەحاڵتدابێتەوەو بكەوێتە ژێر كاریگەری وشە غەمگینەكانت وگریان وناڵەتەوە، وە لە توانایشیدا نیە بۆ تەنها ساتێكیش مۆڵەتت بداتێ و ئامانجت بێتەدی، لەوەش زیاتر بەرتیل وهەدیە وبەخشیش وەرناگرێت، بەڵكو ئەوانە هیچ نین بەلایەوە.
بەڕێزم ئەو میوانە تۆی دەوێت، و دەیەوێت لەم ژیانە دەرت بكات ولەگەڵ خۆی بتبات، ڕۆحت بكێشێ و جەستەت بمرێنێ، بەڵێ ئەو میوانە فریشتەی گیان كێشانە!!
خوای پەروەردگار دەفەرموێت ▬قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ♂ [السجدة 11[. واتە: ئەو فریشتەیەی گیان كێشانتانی پێ سپێرراوە گیانتان دەكێشێ ودەمرن، لەپاشان هەربۆ لای پەروەردگارتان دەگەڕێنەوەو پاداشت وتۆڵە وەردەگرن.
یان لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: ▬حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمْ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ♂ [الانعام 61[. واتە: جا كە وەختی مردنی یەكێكتان هات فریشتەكانمان گیانی دەكێشن، لەكاتێكدا ئەو فریشتانە لە جێ بەجێكردنی فەرمانەكانی خوادا هەرگیز كۆتایی وسستی ناكەن.
بەچی پێشوازی لەو میوانە بكەین؟
خوێنەری سەنگین بەم شێوازانە پێشوازی لێ دەكرێت وپێش وەخت ئامادەكاری بۆ دەكرێت:
بە بڕوابوون بەخواو فریشتەكانی وكتێبەكانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی وقەزاوقەدەر.
بە پارێزگاری كردن لە ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان لەكاتی خۆیدا لە مزگەوت بەكۆمەڵ لەگەڵ هەبوونی خشوع وبیركردنەوە لەواتاكانی نوێژ، بەڵام ئافرەتان لەماڵەوە باشترە بۆیان.
بە دەركردنی زەكاتی شەرعی لەكاتی خۆی وبەگوێرەی ئەو بڕو ڕێژەیەی كە شەرع دیاری كردووە.
بەڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان بەئومێدو چاوەڕوانی پاداشت وەرگرتنەوە.
بەحەجكردن كە هیچ گوناه وتاوانێكت پێوە نامێنێت، وە عومرەیەك لە ڕەمەزاندا وەكو حەجێك وایە لەگەڵ پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم.
بە ئەنجام دانی سوننەتەكان، ئەوانەش ئەو پەرستشانەن كە جگە لە فەرزكراوەكان ئەنجام دەدرێت، خوای گەورە لە فەرموودەی قودسیدا دەفەرموێت: " ولايزال عبدي يتقرب إليَّ بالنوافل حتى أُحبهُ".
دەستپێشخەری كردن لە تۆبەو گەڕانەوە لەتاوان وخراپەكاری، و بەڵێن وپەیمان دان بەوەی چیتر كاتەكانت بەفیڕۆ نەچن وبەڵكو كاتەكانت بە استغفارو زیكرو قورئان خوێندن بەسەربەریت.
بە ئیخلاص بۆ خوا وتەنها خوا مەبەست بوون لەهەموو كارێكتدا، و دووركەوتنەوە لە ڕیاو خۆهەڵكێشان، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ▬وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ♂ [البينة 5[. بە خۆشویستنی خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە ئەوەش بەدی نایەت تەنها بە شوێن كەوتنی كت ومت نەبێت بۆ سوننەت وبەرنامەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم خوای گەورە دەفەرموێت: ▬قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمْ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ♂ [آل عمران 31[.
بە خۆشویستنی موسڵمان لەبەر خوا وڕق لێ بوون لەبەر خوا، دۆستایەتی لەبەر خواو دوژمنایەتیش لەبەر خوا، كە ئەمەش خۆشویستنی بڕواداران وڕق لێ بوون لە بێباوەڕان دەگرێتەوە.
بە تەقوای خوا واتە: ترسان لەخواو كردەوەكردن بە قورئان وڕازی بوون بەكەم وئامادەباشی بۆ مردن كە ئەوەش حەقیقەتی تەقوایە.
بە ئارامگرتن ودان بەخۆداگرتن لەكاتی بەڵاو ناخۆشیدا، وشوكرو سوپاسگوزاری لەكاتی خۆشی وكامەرانیدا، وهەست كردن بە چاودێری خوایی لەتەنهایی ولەناوخەڵكدا.
بە پشت بەستن تەنها بەخوا، وەكو خوا دەفەرموێت: ▬وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنتُمْ مُؤْمِنِينَ♂ [المائدة 23[.
بە فێربوونی زانست و كردەوەپێكردنی وبانگەوازبۆكردنی وبڵاوكردنەوەی، خوای گەورە دەفەرموێت: ▬يَرْفَعْ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ♂ [المجادلة 11[.
بە پاراستنی زمان لە حەرامكراوەكانی وەك: درۆ و غەیبەت وفیتنەیی وجنێو و نەفرەت و ناووناتۆرەو گۆرانی وهتد پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: «من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليصمت» .