حوكمی سمینی گوێی كچان بۆ تێكردنی گواره
پۆڵێنه‌كان
- پۆشاك و جوانی << خێزان << فیقه
Full Description
﴿ حكم تثقيب أذان البنات لأجل تعليق الذهب ﴾
ئه‌م پرسیاره له‌شێخ صالح فوزان كرا:
پرسیار: له‌یه‌كێك له‌كتێبه‌كانی ئیمام غه‌زالیدا خوێندومه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت : گوێ سمین بۆ ئافره‌تان وتێكردنی گواره و شۆڕكردنه‌وه‌ی ئاڵتۆن پێیدا حه‌رامه ودروست نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت : گوایه ئه‌و كون تێكردن و گوێ سمینه، ئازار ده‌گه‌یه‌نێت به‌و ئافره‌ته هه‌روه‌ك چۆن ئازار ده‌گات به‌و كه‌سه‌ی كه تۆڵه‌یه‌كی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه، حوكمی شه‌رعمان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان كچمان هه‌یه، زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ئه‌م گوێ سمینه ئه‌كه‌ن بۆ كچه‌كانیان؟
وه‌لام : گوێ سمین بۆ كچان بۆ تێكردنی گواره هیچ شتێكی تێدا نییه ، ئه‌مه‌ش داب ونه‌ریتێكه وبه‌رده‌وام خه‌ڵكی له‌كۆن و نوێ‌دا كردوویانه و ئه‌نجامیانداوه، هه‌تا ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یشدا ئافره‌تان گوێیان سمیه‌وه و گواره‌یان تێكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) هیچ ڕێگریه‌كیان لێ بكات.
به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌یش گوێ سمین ئازار ده‌گه‌یه‌نێت به‌و كچه، به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی، چونكه ئه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی، چونكه ئافره‌تان به‌سروشتی خۆیان حه‌زیان له خشڵ وزێڕ وزیوه بۆ خۆڕازاندنه‌وه، گوێ سمینیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كارێكی دروست و ڕێگا پێدراوه، هه‌روه‌ك چۆن دروسته له‌كاتی پێویستدا نه‌شته‌ریگه‌ریه‌ك ئه‌نجام بدات كه پێویست بێت بۆی بۆ چاره‌سه‌ركردن و ته‌داوی كردن، به‌هه‌مان شێوه دروسته گوێیشی بسمێت چونكه گوێ سمین له‌پێداویستیه‌كانی ئافره‌تانه، ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و ئازاره‌ی تۆ ده‌یڵێت زۆر نییه و كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ری نییه .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره.