حوكمی حه‌جكردن به پاره‌ی باوك كه حه‌رامی تێدایه
پۆڵێنه‌كان
- حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
پرسیار : حه‌جم كرد له‌كاتێكدا قوتابی زانكۆ بووم وپاره وپوڵم له‌باوكم وه‌رگرت بۆ مه‌سروفاتی حهجكردنم ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خۆم ده‌سه‌ڵات وتوانای ئه‌و پاره وپوڵهم نه‌بوو كه حه‌جی پێ بكه‌م، به‌ڵام له‌و كاته‌دا باوكم خه‌ریكی كاروكاسپی حه‌رام بوو وخێروقازانجیشی هه‌ر له‌و كاروكاسپیه بوو، ئایا حه‌جه‌كه‌ی من سه‌حیح ودروسته، یان حهجهكهم دووباره بكه‌مه‌وه ؟
وه‌ڵام : حه‌جه‌كه‌ت إن شا‌ء الله سه‌حیحه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست به‌پێی ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌ڵێت بهجێتهێنابێت، ئه‌و گومان وشوبههیهیشی كه گوایه ماڵی باوكت كه‌سابه‌تی حه‌رامی تێكه‌وتبێت حه‌جه‌كه‌ی تۆ به‌تاڵ ناكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رك و ڕوكنهكانی حه‌ج هه‌رهه‌مووی به‌ده‌نی وجهستهیین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان زۆر ئاگاداری كه‌سابه‌تی حه‌رام بێت وته‌وبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆلای خوای گه‌وره له‌و خراپانه‌ی كه پێشتر كردوونی، وه هه‌ركه‌سێكیش ته‌وبه بكات خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌ی لێ‌گیرا ده‌كات، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی : {وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ} { سورة النور : الآية 31}.
واته: که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.
خوای گه‌وره له‌هه‌مووان زانا وشارهزاتره ...
سه‌رچاوه : به‌رنامه‌ی نور علی الدرب ..