×
هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك ـ علیهم الصلاة والسلام ـ كتێبێكی هه‌یه،وه ‌ده‌بێت موسڵمان ئیمان بهێنێ به‌و كتێبانه‌ی خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كان ـ علیهم الصلاة والسلام ـ بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌تی خه‌ڵكی پێ بده‌ن، وه‌ جیاوازی نا‌خه‌ینه ‌نێوان هیچ كامێكیان دا...

    ئیمان هێنان به كتێبه ئاسمانیهكان

    [ به كوردی ]

    الإيمان بالكتب السماوية

    [ باللغة الكوردية ]

    ئامادهكردنی : عهبدولله سابیر گهرمیانی

    إعداد : عبد الله سابير كرمياني

    پێداچونهوه: پشتیوان سابیر عهزیز

    المراجعة:بشتيوان صابر عزيز

    نوسینگهی ( رهبوهی ) ههرهوهزیی بۆ بانگهواز و وشیاركردنهوهی ڕهوهندهكان له شاری ڕیاز

    المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة

    بمدينة الرياض

    2009 -1430

    ئیمان هێنان به كتێبه ئاسمانیهكان



    ههموو پێغهمبهرێك ـ علیهم الصلاة والسلام ـ كتێبێكی ههیه، خوای گهورهدهفهرموێت:{ لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ } (الحديد:25) .

    واته: سوێند بهخوا بهراستی ئێمهپێغهمبهرانی خۆمانمان ناردووه بهبهڵگهو موعجیزهی ڕوونهوه، وهكتێبی ( ئاسمانی ) و تهرازوی دادمان لهگهڵدا ناردن، بۆ ئهوهی خهڵكی بهدادگهری ڕهفتار بكهن لهنا خۆیاندا.

    وهدهبێت موسڵمان ئیمان بهێنێ بهو كتێبانهی خوای گهورهدایبهزاندووهبۆسهر پێغهمبهرهكان ـ علیهم الصلاة والسلام ـ بۆ ئهوهی هیدایهتی خهڵكی پێ بدهن، خوای گهوره دهفهرمووێت: { قُولُوا آَمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ} (البقره/١٣٦).

    واته: ئهی ئیمانداران بڵین : ئیمانمان هێنا بهخوا و، وهبهو قورئانهی بۆمان دابهزیوه، وهبهو نامهیهی كهنێرراوهو دابهزیوهبۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و یعقوب و (اسباط)، وهئهوهی كهدراوه بهموسا و عیسا، وهبهوهی كهدراوهبهههموو پێغهمبهران لهلایهن پهروهردگاریانهوه، جیاوازی ناخهینهنێوان هیچ كامێكیان دا و، وهئێمهفهرمانبهری خواین .

    جا براو خوشكی موسڵمانم ئیمان هێنان بهكتێبه ئاسمانیهكان برتیهله :

    ٭ ئیمان هێنان بهوهی ئهم كتێبهئاسمانیانهی لهلایهن خوای گهورهوه دابهزیووه بهحهق .وهك خوای گهوره دهفهرموویت: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا آَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا }(النساء:136).

    واته: ئهی ئهوانهی ئیمانتان هێناوه. بهردهوام بن لهسهر ئیمان هێنانتان بهخواو پێغهمبهرهكهی وهئهوهی دابهزاندوهتهسهر پێغهمبهرهكهی ـ قورئان ـ وهئهوهی پێشتر دایبهزاندووه.

    ٭ ئیمان هێنان بهو كتێبانهی ناوهكانیمان زانیوه، وهك قورئان وتهورات وئینجیل وزهبوور. وهئهوهی ناویشمان نهبیستووهبهگشتی ئیمانمان بهههموو ههبێ .

    ئیمامی محمد نصر المروزی (٢٩٤ك)رحمهالله : دهفهرمووێت (ئیمان هێنان بهكتیبهكانی خوای گهوره. ئهوهیهئیمان بهێنێ بهو كتێبانهی خوای گهورهلهقورئان ناوی بردوون لهتهورات و ئینجیل و زهبوور بهشێوهیهكی تایبهتی ، وهئیمان بهێنێ بهوهی خوای گهورهكتێبی تری ههیهو دایبهزاندووهلهسهر پێغهمبهرانی كهس ناوی نازانێ و ژمارهی نازانێ جگهلهوهی دایبهزاندووه.

    ٭ بهڕاست دانانی ئهو ههواڵ و باسكردنانهی كهلهم كتێبانههاتووهوهك ئهو رووداوو بهسهر هاتانهی لهقورئان باسكراوه. وهئهوههواڵ و بهسهر هات و چیرۆكانهی لهكتێبهكانی تردا هاتوون ئهوانهی تهحریف نهكراون .

    ٭ كاركردن به ئهحكامهكانی ئهو كتێبانه، ئهوانهی نهسخ نهكراوهتهوه وهمل كهچ كردن بۆی و رازی بوون پێی ، خوای گهوره دهفهرمووێت:{ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ } (المائدة/٤٤) .

    واته: ئهوهی حوكم بهوه نهكات كه خودا دایبهزاندووه، ئا ئهمانه له كافرهكانن .

    ٭ ئیمان هێنان بهوهی (قورئان) ههموو كتێبهكانی تری نهسخ كردۆتهوه، وهك خوای گهوره دهفهرموێت:{ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ} (المائده/٤٨) .

    واته: ئێمه ئهم قورئانهمان بۆ دابهزاندووی بهحهق كه ڕاستی كتێبه ئاسمانیهكانی تری پێش خۆی جێگیر دهكات و چاو دێرو زاڵیشه بهسهریانهوه. ههرچی قورئان حوكمهكهی جێگیر كردووه جێگیر دهكرێ، وهههرچی نهسخی كردۆتهوه نهسخ دهكرێ.

    سهرچاوه:

    ١-شهرحی عهقیدهی واسطیه، شێخ موحهمهد صاڵح العثیمین ـ ڕهحمهتی خوای لێ بێت ـ لاپهڕه: ٤٩ و 50 ، دار الثریا للنشر ١٤٢٦ كۆچی.

    ٢-ئیمان لهلای ئههلی سونهو جهماعه، نوسینی:الیاس محمد كوردی، چاپی دووهم، لاپهڕه:١٤ و ١٥ .

    ٣-پوختهی تهفسیری قورئان،مهلا محمد مهلا صالح، چاپی سییهم ٢٠٠٧م .