×
خوشكی به‌ڕێزم: وا مانگێكی زۆر پیرۆز به‌ریوه‌یه‌، پێویسته‌ به‌ ده‌رونێكی پڕ له‌ باوه‌ڕه‌وه‌ پێشوازی لێ بكه‌یت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ییت كه‌ كاری چاكه‌ی زۆر تێدا بكه‌ییت، چونكه‌ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ فه‌زڵی زۆره‌ و نابێت مرۆڤی ژیر و دانا كه‌مته‌رخه‌می تێیدا بكات...

    ئافرهتی موسڵمان له مانگی ڕهمهزاندا

    المرأة المسلمة في شهر رمضان

    نوسینی : پشتیوان سابیر عزیز

    الكاتب : بشتيوان صابر عزيز


    ئافرهتی موسڵمان له مانگی ڕهمهزاندا

    خوشكی بهڕێزم: وا مانگێكی زۆر پیرۆز بهریوهیه، پێویسته به دهرونێكی پڕ له باوهڕهوه پێشوازی لێ بكهیت و ههوڵی ئهوه بدهییت كه كاری چاكهی زۆر تێدا بكهییت، چونكه ئهو مانگه پیرۆزه فهزڵی زۆره و نابێت مرۆڤی ژیر و دانا كهمتهرخهمی تێیدا بكات، بهڵكو دهبێت ههموو خولهك و چركهیهكی ئیستغلال بكرێت بۆ پهرستش و بهندایهتی .

    وه پێویسته خوشكی موسڵمان ههموو كاتهكانی ئهو مانگه پیرۆزه له گوێڕایڕڵی خوای گهوره بهكار بهێنێت، وه نابێت كاری نێو ماڵ وای لێ نهكات نوێژهكانی لهكاتی خۆییدا نهكات و بێ بهشی بكات له خوێندنهوهی قورئانی پیرۆز و كردنی نوێژه سوننهتهكان. ههروهها با دهرچونی بۆ دهرهوهی ماڵ و سهردانی كهس و كاری به شهودا وای لێ نهكات كه بێ بهشی بكات له شهو نوێژ و دوعاو پاڕانهوه.

    خۆشكی موسڵمان: جهنابت روناكهرهوهی خێزانهكهتی و مامۆستای منداڵهكانتی، بۆیه پێویسته ببیت به سهرمهشقێكی جوان رێك و پێك بۆیان، وه دهتوانیت وا له منداڵهكانت بكهییت كه ههست به گهورهیی مانگی ڕهمهزان بكهن و هانیان بدهییت بۆ رۆژوو بوون و باسی ئهوهیان بۆ بكهییت كه رۆژوو بوون لهو مانگه زرۆ فهزلی ههیه، پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت:((كل عمل بن آدم له إلا الصوم فإنه لي وأنا أجزي به (( رواه البخاري ومسلم

    خوشكی بهڕێزم: فهرموو لهگهڵ ئهم چهند خاڵهی خوارهوه، به هیوای ببێته مایهی نهخشهیهكی چاك بۆ سوود وهڕگرتن له مانگی ڕهمهزان:

    یهكهم: ئافرهت و خوێندنوهی قورئانی پیرۆز:

    بێ گومان مانگی ڕهمهزان مانگی قورئانه، بۆیه پێویسه كاتێكی باشی بۆ دیاری بكهییت بۆ خوێندنهوه و تێگهیشتن لێی.

    خوشكی موسڵمانم: بزانه كهوا پێشینی چاكی ئهم ئوممهته ـ ڕهحمهتی خوایان لێ بێت ـ ئهگهر مانگی ڕهمهزان بهاتایه ئهوه وازیان له وهڕگرتنی فهرمودهوه و زانستی شهرعی دههێنا و خهریكی قورئان خوێندن دهبوون...

    دووهم: ئافرهت و بهخشین:

    خوشكی بهڕێزم: پاره ببخشه له ڕێگای خوای گهوره، وه چاوت به برا و خوشكه موسڵمانه ههژارهكانهو ببێت، وه ئهم فهرمودهیهی پێغهمهبهری خوا صلى الله عليه وسلم به بیری خۆتی بهێنهوه كه دهفهرموێت:(( يا معشر النساء تصدقن فإني رأيتكن أكثر أهل النار )) رواه البخاري ومسلم.

    سییهم: ئافرهت و نزا و پاڕانهو و دوعا كردن:

    ههوڵ بده ئهو دوعایانه ئاماده بكهییت كه له قورئان و سوننهتهوه هاتوون، وه بزانه كه رۆژووان دوعایان وهڕگیراوه ، بۆیه دوعا بۆ خۆت و دایك و باوكت و مێردهكهت و منداڵهكانت بكه، وه ئاگادار به كه دوعا له منداڵهكانت نهكهییت چونكه دوعای دایك و باوك له منداڵهكانیان موستهجابه.ههروهها دوعا بۆ برا و خوشكه موسڵمانهكانت بكه.

    چوارهم: ئافرهت و سهردانی دایك و باوك و خزمان:

    مانگی ڕهمهزان ههلێكی زۆر چاكه بۆ پاككردنهوهی دهرونهكان و پتهو كردنی باری كۆمهڵایهتی، ههوڵ بده پهیوهندی بكهییت به خزمهكانتهوه له ڕێگهی تهلیفونهوه ئهگهر پێت نهكرا سهردانیان بكهییت، به تایبهت دایك و باوكت.

    پێنجهم: ئافرهت و ههستانهوه بۆ شهو نوێژ:

    ههوڵ بده به رۆژ خۆت زۆر ماندوو نهكهیت، بۆ ئهوهی بتوانیت ههستیت له شهودا بۆ شهو نوێژ و خوێندنهوهی قورئانی پیرۆز و دوعا كردن ، وه فهرمودهی پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم به بیری خۆتی بهێنهوه كه دهفهرموێت:((من قام رمضان إيمانًا واحتسابًا غفر له ما تقدم من ذنبه )) رواه البخاري ومسلم.

    شهشهم: ئافرهت و نوێژ كردن له مزگهوت:

    ئهگهر بۆت كرا نوێژی تهراویح له مزگهوت ئهنجام بده، بهڵام دهبێت ڕهچاوی مهرجهكانی دهرچون بكهییت، وه ئهگهر بۆت نهكرا ئهوه باشتر وایه له ماڵی خۆت نوێژهكان بكهیت، چونكه ( بيوتهن خير لهن ).

    حهوتهم: ئافرهت و ئاشگه(مطبخ ):

    خوای گهوره دهفهرموێت:{وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ}(الأعراف: له ئایهتی31) ، واته: نابێت زیادهڕهوی بكهیت له ئامادهكردنی چێشت و جۆرهكانی خواردن، به شێوهیهك ببێتهمایهی خهرج كردنی پارهیهكی زۆر و فهوتاندنی كات، وه ههوڵ بده لهكاتی دروست كردنی چێشت گوێ له قورئانی پیرۆز بگریت.

    خوشكی موسڵمان: داواكارم كهوا ئهم ڕهمهزانهی ئهمساڵ جیاوازێكی ههبێت له ڕهمهزانهكانی تر و بتوانه گۆڕانكاری بهسهر خۆتا بهێنیت.

    له كۆتاییدا داواكارم له خوای گهوره رۆژ و شهو نوێژو كردهوه چاكهكانمان لێ قهبوڵ بكات.

    وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين