×
Image

حیكمه‌ت له‌ خه‌لق كردنی پیاو وژن - (Kurdî)

خوای گه‌وره‌ ته‌واوی دروستكراوه‌كانی به‌جنۆكه‌ و مرۆڤه‌كانه‌وه‌ بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌ دروستكردووه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ندایه‌تی كردنی ڕاست ودروستی خوای گه‌وره‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و هیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵێكی بۆ دانه‌نێن... ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌، لاپه‌ڕه‌ 25.

Image

داهێنراو له‌ دیندا - (Kurdî)

ئه‌وه‌ى باسى ئێمه‌یه‌ لێره‌دا بریتیه‌ له‌ ترسناكى بیدعه‌و زه‌ره‌رو زیانى بۆ سه‌ر كرده‌وه‌ چاكه‌كان، وه‌ خراپى ئه‌و كه‌سانه‌ى داهێنراو دێننه‌ ناو دینه‌وه‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى بیدعه‌.

Image

سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم - (Kurdî)

ئه‌م وتاره‌ لیژنه‌ی جیهانی بۆ سه‌رخستنی كۆتا پیغه‌مبه‌ران ـ درودی خوای له‌ سه‌ر بێت ئاماده‌ی كردوه‌، له‌ ناوه‌رۆكی ئه‌م وتاره‌ جه‌نه‌ها هۆكاری تێدایه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌كاری بهێنین بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌ سه‌ر بێت.

Image

باسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بانگ ده‌كات بۆ ڕێگای هیدایه‌ت یان گومڕایی - (Kurdî)

هه‌ر كه‌سێك بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ ڕێگای هیدایه‌ت، ئه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێنی ده‌كه‌ون پاداشتی ده‌ستده‌كه‌وێت، هیچ له‌پاداشتی ئه‌وان كه‌م ناكات، هه‌ر كه‌سێكیش بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ گومڕایی، ئه‌وا تاوانی له‌سه‌ره‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێنی ده‌كه‌ون و هیچ له‌ تاوانی ئه‌وان كه‌م ناكات...

Image

ژیانی حه‌كیمی كوڕی حیزام - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ ده‌كات: 1- ناو ونه‌سه‌به‌كه‌ی. 2- ژیانی له‌ كاتی نه‌فامیدا. 3- چیرۆكی موسڵمان بوونی. 4- هه‌ندێ له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم. 5- ژیانی له‌ پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اله علیه وسلم. 6- چه‌ند په‌ند ووانه‌یه‌ك.

Image

ژیانی دڵ ‌له‌ پێویستیه‌كانی باوه‌ڕه‌ - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێڕانی پێشه‌كی كتیبی شێخ عبد الله ئه‌لمطلق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی وڵاتی سعودیه‌، باسی ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هێناویه‌تی كه‌ بریتیه‌ له‌ باوه‌ڕ هێنان به‌ خوای گه‌وره،‌ وه‌ بانگی خه‌ڵكی كردوه‌ بۆ لای و موسڵمانانی به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ركردوه‌ له‌ تاریكی نه‌فامی....

Image

نیشانه‌ بچوكه‌كانی ڕۆژی دوایی - (Kurdî)

ڕۆژی دوایی راستیه‌كی قورئانیه‌و له‌بیرخۆبرده‌وه‌ و خۆگێل كرد له‌ ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دونیایی و له‌ كیس چوونی قیامه‌تێكی نه‌بڕاوه‌یه، وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ بڵندو پته‌وه‌كانی ئیمان...وه‌ نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌بنه‌ دوو به‌شه‌وه‌ ـ بچوك و گه‌وره‌ . وه‌ نیشانه‌ بچوكه‌كان ـ زۆر كات ـ له‌ پێش قیامه‌ته‌ به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر،....

Image

شوێنه‌واری لا إله إلا الله له‌سه‌ر تاك وكۆمه‌ڵگه‌ - (Kurdî)

لا إله إلا الله وشه‌یه‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ڕاستگۆیی و دڵسۆزیه‌وه‌ بووترێت و ئیش بكرێت به‌ ناوه‌ڕۆك و داخوازیه‌كه‌ی به‌ ئاشكرا و به‌ نهێنی ئه‌وا شوێنه‌واری زۆر سوپاس كراوی ده‌بێت به‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵه‌وه‌.

Image

٣٠ هۆكار بۆ چونه‌ به‌هه‌شت - (Kurdî)

له‌م بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه‌ باسی ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی چونه‌ به‌هه‌شت به‌ فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.

Image

له‌ زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي ) - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ باسی چه‌ند شتێك ده‌كات له‌وانه‌: مانای سرووش ـ الوحی ـ له‌ زمانی عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی شه‌رعدا و چۆنیه‌تی ( وه‌حی ) خوای گه‌وره‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران و چۆنیه‌تی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت.

Image

كوشتنی كه‌سێكی بێ تاوان كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردبێت - (Kurdî)

مه‌به‌ست له‌ كوشتنی ( كه‌س ) لێره‌دا: كه‌سێكی بێ تاوانه‌ له‌ موسوڵمانان وه‌یان (ذمي) یه‌كان كه‌ غه‌یره‌ موسوڵمانن وله‌ وڵاتی ئیسلامیدا ماونه‌ته‌وه‌ وپه‌نادراون، وه‌یان ئه‌وانه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئسلامیدا.

Image

به‌ ته‌نها داننان به‌ یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزگار ناكات له‌سزای ئاگر - (Kurdî)

هیچ كه‌سێكیش ته‌نها به‌م یه‌كخواپه‌رستیه‌ به‌ (توحید الربوبیة) ڕزگاری نابێت له‌ سزای ئاگر به‌بێ سه‌لماندن وباوه‌ڕ بوون به‌به‌شه‌كه‌ی تری یه‌كخواپه‌رستی كه‌ بریتییه‌ له‌ یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنه‌كاندا (توحید الالوهیة) .