×
Image

ئاواتی مردووه‌كان - (Kurdî)

موسڵمانی خۆشه‌ویست: مردن فه‌وتان وله‌ناو چوونی یه‌كجاری نیه‌، نه‌خێر هه‌ركیز وانیه‌، به‌ڵكو لێكترازان و جیا بوونه‌وه‌ی ڕوحه‌ له‌ لاشه‌ تا كاتێكی دیاری كراو وه‌ گۆڕانه‌ له‌ حاله‌تێكه‌وه‌ بۆ حاڵه‌تێكی تر، وه‌ گواستنه‌وه‌یه‌ له‌ شوێن و ماڵێكه‌وه‌ ( دونیا ) بۆ شوێن وماڵێكی تر( ژیانی به‌ڕزه‌خ ودواڕۆژ). موسڵمانی خۆشه‌ویست: ئه‌م كیتابه‌....

Image

هه‌ندێك له‌ گرفته‌كانی گه‌نجان - (Kurdî)

با وردبینەوە لە گەنجەكانمان و ئەوەی كە گەنجەكانمان لەسەرین لە هزرو كاریان، بۆ ئەوەی گەشە بەو كارو هزرانەیان بدەین كە باشن، وە خراپەكانیان باش بكەین، چونكە گەنج و لاوی ئەمڕۆ پیاوانی دوا ڕۆژن، وە چونكە ئەوان ئەو بنچینەو بناغەیەن كە دوا ڕۆژو داهاتووی گەلی لەسەر بنیات دەنرێت.

Image

ئیسلام بەرنامەی ژیانە - (Kurdî)

خوێنەری بەڕێز: ئەم كتێبەی بەردەستت لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە (وتاری ڕۆژی عەرەفەی ساڵی (1432) كۆچی كە لە حەجی ئەو ساڵەدا لە ناو مزگەوتی (نەمیرە)دا لە لایەن زانای ڕێزدار (عبد العزیز بن عبد الله آل الشیخ) (موفتی تێكڕای شانیشینی عەرەبستانی سعودێ‌ و سەرۆكی دەستەی گەورە زانایان)ەوە پێشكەشكراوە و دواتر نووسراوەتەوە....

Image

هەندێك لە بیدعە وهەڵەكانى جومعە - (Kurdî)

خوێنەری خۆشەویست: ئەم نامیلكەیەی لەبەر دەستتدایە، لە دوو بەش پێكهاتووە: بەشی یەكەم: بریتیە لەو بیدعانەی كە لە جومعەدا دەكرێن (بدع الجمعە) و زانای پایەبەرز (محمد ناصر الدین الألبانی) كۆی كردوونەتەوە، و بەشێكە لە كتێبی (الأجوبة النافعة عن أسئلة لجنة مسجد الجامعة)، بەڵام هەندێك لەو بیدعانەی شێخ ئەلبانی باسی كردوون لەكوردستاندا....

Image

بۆ شەیـدایـانی ڕێگـای بەهــەشــت و پەیڕەوكارانی ڕێبازی زەردەشـت - (Kurdî)

سەرەتا رِێبازی زەردەشت گومانی لەسەرە كە ئاینە یان خەڵكانێك ناویان ناوە ئاین و شوێنی كەوتون... ئەوەی لەم نووسینەدا دەیخەینە ڕوو، ئەوەیە كە هەر لەدوورەوە ڕەخنە ناگرین بێ ئەوەی بزانین ناوەرۆكی ئەو ڕێبازە چیە، بەڵكو ڕەخنەگەلێكی لۆژیكی دەگرین و هەروەها تەنها پشتیشمان نەبەستووە بە سەرچاوە ئیسلامیەكان، بەڵكو لەسەرچاوەكانی خۆیانەوە گەڕاوین و....

Image

میراتگرانی فیردەوس - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ باسی میراتگرانی فیرده‌وس ده‌كات...دیاریه‌: بۆ ئەوانەی تامەزرۆی بەهەشتن بۆ ئەوانەی پەرۆشن بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هەمیشەیی خوا سبحانه بۆ ئەوانەی تامەزرۆی گەیشتنن بە دیداری الله -جل جلاله –

Image

هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان - (Kurdî)

خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ بیخوێنینەوە و كاریگەر بین و كردەوەی پێبكەین نەك بە تەنها بیخوێنینەوە و بیكەینە هۆكارێك بۆ پارە پەیداكردن و هەڵخەڵەتاندن و كوشت و كوشتاری خەڵك، بە كورتی خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ببێتە هۆكاری خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ خەڵك، جا....

Image

ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵی قورئانی یه‌ گومڕاكان - (Kurdî)

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن مامۆستا عه‌بدالكریم موحه‌مه‌د، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" كۆمەڵێك پەیدابوون ناویان لە خۆیان ناوە قورئانی، دەڵێن تەنها قورئان بەسە بۆ ئێمە، كێ‌ دەڵێت كتێبەكانی فەرموودە دەست كاری نەكراوە وەڵامتان چی یە بۆ ئەم گومانە ".

Image

ڕامان و بیركردنەوە لە قورئان، بۆچی و چۆن؟ - (Kurdî)

قورئانی پیرۆز ڕابەرو ڕێ نیشاندەری مرۆڤایەتی و ڕۆشنایی ژیان و دەستوریەتی، وەهەرشتێك مرۆڤـ پێویستی پێ بێت، ئەوا خوای گەورە بەدەقێكی قورئانی، یان بەئاماژە بۆكردن ڕوونی كردۆتەوە.. ئه‌م ووتاره‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ ده‌كات: یەكەم: لێوردبونەوە لەرِوانگەی قورئانی پیرۆز... دووەم: لێوردبونەوە لەقورئانی پیرۆز لەرِوانگەی فەرمودەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم.......

Image

فره‌ژنی چاره‌سه‌ره‌ نه‌ك تاوان - (Kurdî)

هاوسەرگیری ڕێگەیەكە ئیسلام پەسەندی كردووە و خوای گەورە بە شەرعی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ ‏نەفسی خۆی پاك ڕاگرێت، وە بۆ ئەوەی پارێزگاری بكات لەسەر مانەوەی وەچەو ڕەچەڵەكی، وە ‏بۆ ئەوەی بێتە ڕێگەیەك بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی و چاككردن و ڕەحمەت و سۆز لەنێوان یەكدا، ‏ئیسلام پلە وپایە و گرنگی هاوسەرگیری شەرعی....

Image

سزای ڕێگر و چەتە - (Kurdî)

ئه‌م ووتاره‌ باسی سزای ئەو ڕێگر و چەتانە ده‌كات كە بە چەك ڕێگە لە خەڵك دەگرن، بۆ ئەوەی سەروەت و سامانی خەڵك بەئاشكرا ببەن، لە عەرەب و تورك و كورد، وجوتیاران و سەربازە خراپەكارەكان و یاخی بوانی شارەكان یان هەركەسێكی تر...

Image

پاداشتی خوێندنی سورەتی الملك - (Kurdî)

قورئان هەمووی وتەی خوای پەروەردگارە و لە ڕێگەی جبریلەوە – علیە السلام – ناردوویەتیە خوارەوە بۆ ‏‏پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم ‏)، بۆ ئەوەی خەڵكی لە گومڕاییەكانی كوفر و شیرك و ستەمەوە دەربكات بۆ ڕووناكیەكانی یەكخواپەرستی و باوەڕ و دادپەروەری.‏