مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى
پۆڵێنه‌كان
- كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان << خێزان << فیقه
- مه‌ی << خواردن وخواردنهوهكان << فیقه
- موخه‌ده‌رات << خواردن وخواردنهوهكان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
- مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان وچۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى
- پێشه‌كى
- كاریگه‌رى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ
- هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌و به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان
- ئاستی دیارده‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌كوردستاندا
- ئایا به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان زیاتر له‌چى چینێكى كۆمه‌ڵدا ده‌بینرێت ؟ وه بۆ چى ؟
- چۆنێتى بنبرِ كردنی ئه‌م دیارده‌یه
- چاره‌سه‌رى كه‌سى تووشبوو
- دوا وته‌ى ئه‌م بابه‌ته
مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان وچۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى
ئاماده‌كردنی: گۆشه‌ى پزیشكى له سایتى به‌هه‌شت
سه‌رچاوه: سایتی به‌هه‌شت
www.ba8.org
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ خطر المخدرات وكيفية مكافحتها ومعالجتها ﴾
إعداد: القسم الطبي بموقع الجنة
المصدر: موقع الجنة
www.ba8.org
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و
چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى
پێشه‌كى
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان یان سروشتین یان دروستكراون و به‌كارده‌هێنرێن بۆ تێكدان وكه‌م كردنى چالاكى مێشكى مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م .. واته‌دوو جۆر مادده‌هۆشبه‌ر هه‌یه:
یه‌كه‌م: مادده‌هۆشبه‌ره سروشتىیه‌كان كه‌به‌شێوه‌ى بنێشت به‌كارده‌هێنرێن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌بنه‌هۆى تێكچوون له‌ده‌مارگه‌لى گشتى وخاوبوونه‌وه‌و بێ هێزى له‌ش، یان شێوه‌ى هه‌ڵمژین له‌رِێگاى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانه‌وه‌كه ده‌بێته‌هۆكارێك بۆ لاوازكردنى ماسولكه‌ى دڵ و تووشبوون به‌سینگه‌سۆته ( ذبحة صدرية ) .
دووه‌م: مادده‌هۆشبه‌ره‌دروستكراوه‌كان وه‌كو ده‌رمانى جۆراوجۆرى كیمیایی كه‌به‌شێوه‌ى خه‌پله‌به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو ئه‌و جۆره‌ده‌رمانانه‌كه بۆ وریاكردنه‌وه‌و نه‌خه‌وتن به‌كاردێن كه‌زۆر جار له‌نێوانى شۆفێره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌له‌كاتى لێخورِین بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر یان له‌نێوان خوێندكاران له كاتى شه‌وانى پێش تاقیكردنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێته‌هۆى له‌بیرچوونى هه‌موو زانیارییه‌كانى مێشك به‌هۆى كه‌م خه‌وى ، هه‌روه‌ها جۆره‌كانى ده‌رمانى خاوكه‌رى كیمیایی و مادده‌ى هۆشبه‌ره‌دروستكراوه‌كیمیاییه‌كان كه‌كۆنترِۆڵى مێشك تێكده‌ده‌ن و ده‌بنه‌هۆى په‌لامارى كه‌سانى ده‌وروبه‌رو كوشتن‌یان وئه‌نجامدانى كارى نائاسایی (شاذ) وكێشه‌كانى دیكه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته.
كاریگه‌رى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه‌كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ كه تووشى هه‌ندێ كێشه‌ى كه‌سێتى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت وه‌كو:
یه‌كه‌م: كوشتنى كه‌سانێكى ده‌وروبه‌رى یان په‌لاماردانى كه‌سانێكى نزیك له‌ناو خێزان وه‌كو خوشك و دایك و كچ و ته‌عه‌ددا كردن له‌سه‌ریان به‌هه‌موو جۆره‌كانى كارى نایاسایی و ناشه‌رعى وه‌كو چه‌نده‌ها حاڵه‌ت رِووداوه‌و رِووده‌دات به‌شێوه‌ى رِۆژانه.
دووه‌م: تووش بوون به‌سستبوونى مێشك و كۆئه‌ندامى ده‌مارگه‌لى گشتى كه‌ده‌بێته‌هۆى تێكدان له‌شێوه‌ى له‌ش و كۆنترۆڵكردن له‌كاتى هه‌ڵسوكه‌وت و رِێكردندا.
سێیه‌م: هێزى مێشك وتواناى بیركردنه‌وه‌ى كه‌م ده‌كات و كه‌سى تووشبوو بێ ئاگا ده‌بێت.
چواره‌م: كه‌سى تووشبوو له‌كۆتاییه ده‌مرێت به‌هۆى وه‌رگرتنى رِێژه‌یه‌كى زۆر له‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان یان تووشى ئیفلیجی (شلل) ده‌بێت له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌ى یان خواره‌وه‌ى له‌ش.
پێنجه‌م: ده‌بێته‌هۆى له‌ناودانى په‌یوه‌ندى و دووبه‌ره‌كى له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانى خێزان و خراپى له ره‌ووشتیان.
هه‌روه‌ها زیانى تریشى هه‌یه‌وه‌كو( تێكچوونى مێشك ، ژه‌هراوی بوونى خوێن به‌ئه‌لكه‌هوول ، هه‌وكردنى ده‌ماره‌كانى ئه‌عساب ، هه‌وكردنى ده‌ماره‌كانى چاو كه‌ده‌بێته‌هۆى كوێرى ، هه‌ڵاوسانى سپڵ ، زیادبوونى تاوان و تاوانى ئابرِووتكێن ...هتد).
كاریگه‌رى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان كاریگه‌ریه‌كى سه‌ره‌كیان هه‌یه له‌سه‌ر تێكدانى ئاستى توانا وچالاكى مرۆڤى تووشبوو له‌كۆمه‌ڵگادا به‌هۆى كه‌مى تێگه‌یشتنى مێشك ونه‌كۆنترۆڵكردنى جموجۆڵى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش و وازهێنان له ئه‌نجامدانى ئیش و كارى رِۆژانه. هه‌روه‌ها مرۆڤى تووشبوو له‌سه‌ره‌تاوه‌به رِێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات وپاره‌یه‌كى كه‌مى بۆ ته‌رخان ده‌كات به‌ڵام له دواى چه‌ند رِۆژێكى كه‌م رِێژه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كه‌زیاد ده‌كات و برِه‌پاره‌ى زیاترى بۆ ته‌رخان ده‌كات ، هه‌روه‌ها كه‌سى تووشبوو كێشه‌ى ئابوورى و بێ ئیشى و بێ پاره‌یی و وازهێنان له‌ماڵ و منداڵ وقه‌رزارى كه‌سانى دیكه‌ده‌بێت جگه‌له كێشه‌ى ته‌ندروستى ونائارامى وتاوان. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ تێكدانى كۆمه‌ڵگا و پێویستى به‌مووچه‌یه‌كى زۆر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌و به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان
هۆكاره‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌جۆراوجۆره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا زۆرن به‌ڵام ده‌توانین بڵێین چه‌ند هۆكارێكى سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌له‌م بابه‌ته‌كه‌ده‌كرێ به كورتى باسى بكه‌ین له‌وانه:
یه‌كه‌م: بێ كارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى فیلمى خراپ له نێوان گه‌نجاندا هۆیه‌كى سه‌ره‌كیه‌بۆ فێربوونیان له‌سه‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان.
دووه‌م: كێشه‌ى رِۆژانه‌ى ناو خێزان .. تێكچوونى نێوان دایك و باوك و خراپى ماموڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا ده‌بێته‌هانده‌رێك بۆ به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها هاتنى هه‌ندێ خه‌ڵكى بیانى بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستى كاركردن مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌له‌كۆمه‌ڵدا ، ئه‌وه‌ش بزانین زۆر جار مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئایدز ، وه‌زۆربه‌ى تووشبووان به‌م نه‌خۆشیه‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كاردێنن و بڵاویشى ده‌كه‌نه‌وه.
ئاستی دیارده‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌كوردستاندا
له كوردستان تا ئێستا زانیاریه‌كى زانستى ته‌ندروستى تایبه‌تمان نییه‌له‌سه‌ر ژماره‌ى تووشبووان به‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان چونكه‌هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه به‌شێوه‌یه‌كى پزیشكى یان یاسایی بۆ زانینی رِێژه‌ى كه‌سانى تووشبوو و دانانى چاره‌سه‌رێكى گونجاو و خێرا بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌پێش بڵاوبوونه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار كه‌ده‌بێته‌هۆى زیادبوونى رِێژه‌ى تاوان و كارى نایاسایی.
ئایا به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان زیاتر له‌چى چینێكى كۆمه‌ڵدا ده‌بینرێت ؟ وه بۆ چى ؟
جیاوازى هه‌یه‌له‌نێوان تواناى كه‌سه‌كان له‌رِووى ئابوورییه‌وه‌بۆ كرِینى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌گوێره‌ى نرخ و تواناى پێدانى ئه‌و نرخه، بۆیه ئه‌م به‌كارهێنانه‌زیاتر له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بینرێت كه به‌توانان له‌رِووى ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌نێوانى كه‌سانێكى تواناى ئابوورى كه‌م بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌و جگه‌له‌چینی گه‌نجان و لاوان وهه‌رزه‌كاران كه ژماره‌ى تووشبوونیان زۆرتره‌به‌هۆى نه‌زانینه‌وه‌و كێشه‌ى ده‌روونى كه‌له‌م توێژه‌دا زۆرتر ده‌بێت.
چۆنێتى بنبرِ كردنی ئه‌م دیارده‌یه
كه‌سانى تووشبوو به‌تایبه‌ت گه‌نجان ئه‌گه‌ر زانیان مادده‌هۆشبه‌ره‌كان زۆر به‌ئاسانى ده‌رده‌كه‌ون له‌پشكنین و شیكردنه‌وه‌ى نموونه‌ى میز كه‌له‌دواى چه‌ند رِۆژێك له‌ناو میزه‌كه‌دا ده‌مێنێت ئه‌وا ده‌بێته‌هۆكارێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره‌مادده‌خراپانه‌له‌ترسى ئاشكرابوونیان له‌لایه‌ن كه‌سانى ده‌وروبه‌ره‌وه، بۆیه‌سه‌ر باوكانه‌ئاگادارى هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵه‌كانیان بن ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت ده‌بێت پشكنینێك ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر نموونه‌ى میز له‌بنكه‌ى ته‌ندروستى ، وه‌ده‌بێت نموونه‌ى میزه‌كه‌له‌ناو په‌رداخێكى پلاستیكى پاك بۆ ماوه‌ى 3 بۆ 4 رِۆژ كۆبكرێته‌وه‌له‌ناو سه‌لاجه‌دا بپارێزرێت وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى پشكنینه‌كه پۆزه‌تیڤ بوو ، ده‌بێت پشكنینه‌كه دووباره‌بكرێت له‌سه‌ر نموونه‌كه‌بۆ دڵنیایه‌كى زیاتر و كه‌مى هه‌ڵه.
چاره‌سه‌رى كه‌سى تووشبوو
كه‌سى تووشبوو به‌چه‌ند جۆرێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌وانه:
یه‌كه‌م: له‌ناوبردنى مادده‌ژه‌هراویه‌كانى ناو له‌ش و كه‌مكردنى ئازار و پێدانى شله‌مه‌نى.
دووه‌م: چاره‌سه‌ركردنى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌زانینی كێشه‌ى ناو خێزان وهۆكارى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر.
سێیه‌م: فێركردنى كه‌سى تووشبوو بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى گونجاو به‌شێوه‌ى رِۆژانه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێو شوێنى ئیش وكارى.
چواره‌م: باشكردنى په‌یوه‌ندى كه‌سى تووشبوو له‌گه‌ڵ خێزان و ده‌وروبه‌رى.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونى به‌رده‌وام له‌سه‌ر كه‌سى تووشبووى چاره‌سه‌ركراو بۆ ماوه‌ى شةش مانگ تا دوو ساڵ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردن به چاره‌سه‌ركردنى.
دوا وته‌ى ئه‌م بابه‌ته
باش وایه‌باسى هه‌ندێ نیشانه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ین بۆ زانینی حاڵه‌تى كه‌سانى تووشبوو به‌كێشه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌زیاد نه‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگاى كورد چونكه‌ئه‌گه‌ر زیادى كرد به‌ئاسانى بنبرِ ناكرێت و بارى ئاسایشى وهێمنى ناو ووڵاته‌كه‌مان تێكده‌دات. زۆر جار ده‌بینین كه‌سانى تووشبوو به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ كرِینى ئه‌م جۆره‌ماددانه‌به‌هه‌ر نرخێك بێت كه حاڵ و ماڵى خۆیان و هه‌موو شتێك ده‌فرۆشن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌وده‌بێته‌هۆكارێك بۆ په‌لاماردانى ئه‌ندامانى خێزانى خۆیان له‌لایه‌نى كه‌سانى دیكه ودووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌كۆمه‌ڵگا به‌گشتى و دژایه‌تى كردنى كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان به‌توندى و ده‌بێته‌هۆى رِوخاندنى په‌یوه‌ندى له‌نێوان مێرد و خێزان و منداڵ و تێكدانى خێزان به‌گشتى و تووشبوون به‌كێشه‌ى ئابرِوتكێن و دزى كردن و ئه‌نجامدانى ئیشى خراپ و كوشتن بۆ ده‌ستكه‌وتنى پێویستى خۆیان له‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌سانى تووشبوو به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان وه‌كو هه‌وكردنى هه‌ردوو سێنگ و هه‌وكردنى دیوارى ناوه‌رِاستى دڵ و تووشبوون به‌كه‌م خۆراكى و هیلاكى و لاوازى ونه‌خۆشی كۆئه‌ندامى زاوزێ و حه‌ساسیه‌ت و نه‌خۆشی ده‌روونى ده‌مارگه‌لى ، له‌گه‌ڵ تووشبوون به‌دڵه‌رِاوكێى ه‌روونى و كرژبوونى ده‌مارگه‌لى و توند و تیژى له‌هه‌ڵسوكه‌وت و له‌رزى له‌ش و هێڵنج و كرژبوونى ماسولكه‌كان ، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌نائارامى له‌بیركردنه‌وه‌و تێكچوونى بارى كه‌سێتى خۆیه‌تى وهه‌ست نه‌كردن به‌كات و شوێنى خۆیان و هه‌ستكردن به‌ته‌نیایى ودووركه‌وتنه‌وه‌له‌خێزان و كۆمه‌ڵگا و ده‌بێته‌مه‌ترسى گه‌ورا له‌سه‌ر كه‌سانى ده‌وروبه‌ر به‌هۆى تاوان وپه‌لاماردانى خه‌ڵكى شاره‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى توند و نا یاسایی.
هه‌روه‌ها كه‌سانێكى تووشبوو ده‌گۆرِێن له‌ئاستى جموجۆڵى خێرا بۆ ئاستى خاوبوونه‌وه‌و ئاستى خوێندنیان تێكده‌چێت و له‌زۆربه‌ى بابه‌ته‌كان پله‌یان خراپ ده‌بێت وشێوه‌ى جل و به‌رگیان نارِێك و نائاسایى ده‌بێت و رِه‌نگى ده‌موچاویان زه‌رد ده‌بێت وهه‌ست به‌ماتبوون و قه‌هرو خه‌فه‌ت و لاوازى ده‌كه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانى رِۆژانه‌ى خۆیان به‌نهێنى ده‌رده‌خه‌ن و ناو و ناونیشانى براده‌ره‌كانی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن چونكه‌له‌یه‌ك گروپن و به‌پێكه‌وه مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن ، هه‌روه‌ها نیشانه‌ى رِێژه‌ى خواردنی شیرینى و شه‌كر زیاد ده‌كات له‌نێوانى كه‌سانى تووشبوو به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ده‌بینین رِێژه‌ى خواردنى خۆراكى جۆراوجۆری رِۆژانه‌یان زۆر كه‌م ده‌بێت به‌هۆى تێكچوون له مێتابۆلیزمى هه‌رسكردن و كێشه‌ى ده‌روونیان ، بۆیه‌بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌كوردستاندا ده‌بێت چه‌ند رێ و شوێن له‌به‌ر بگیرێت له‌وانه:
كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كانى كوردستان به‌ده‌وروبه‌ره‌وه‌و نه‌هێشتنى بڵاوكردن وفرۆشتنى ، دروستكردنى چه‌ند ستافێكى پزیشكى بۆ به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى ئه‌و حاڵه‌ته، دروستكردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى تووشبوو به‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ، ئه‌نجامدانى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى وورد له‌سه‌ر رِێژه‌ى تووشبووان وجۆرى چاره‌سه‌ركردنیان ، بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌نێوان گه‌نجان و هه‌رزه‌كاره‌كان له‌مه‌ترسیه‌كانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان.
له‌كۆتایشدا ده‌بێت مه‌لا و مامۆستایانى ئایینى له‌م بواره‌دا رِۆڵ بگێرِن چونكه‌ته‌نها ترس له‌خواى گه‌وره‌و زانینی حه‌رامى به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بێته‌هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ بنبرِكردنى ئه‌م كێشه‌به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ،پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ:(( كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ وَكُلُّ خَمْرٍ حَرَامٌ )). (رواه‌مسلم - فه‌رمووده‌ى ژماره3735 - ج10) .