×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان )، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : ئه‌ركانه‌كانی حه‌ج، بابه‌تی دووه‌م : واجباته‌كانی حه‌ج .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی حهج: دهروازهی دووهم: ئهركانهكانی حهج وواجباتهكانی

    الفقه الميسر: كتاب الحج: الباب الثاني : في أركان الحج وواجباته

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    ئهركانهكانی حهج وواجباتهكانی

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا باسی دوو بابهتی سهرهكی دهكهین، بابهتی یهكهم، ئهركانهكانی حهج، وه بابهتی دووهم : واجباتهكانی حهج، لهگهڵمان تا كۆتایی : -

    بابهتی یهكهم : ئهركانهكانی حهج :

    ئهركانهكانی حهج چوارن، ئهوانیش بریتین لهمانهی خوارهوه :

    1-ئيحرام : كه مهبست پێی نیهتهێنانه بۆ حهج و مهبهستی ئهنجامدانیهتی، چونكه حهج كردن پهرستن وعیبادهتێكی پوخته وتهواوه بۆیه بهكۆدهنگی زانایان بهبێ نیهتهێنان دروست نیه، ئهصڵ وبنهمای ئهم كارهش ئهو فهرموودهیهی پێغهمبهری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) كه دهفهرموێت : { إنما الاعمال بالنیات } ([1]) ، واتا : ههموو كار وكردهوهیهك – وهرگرتنی لای خوای گهوره - وهستاوهته سهر نیهتی ئهو كهسهی ئهنجامی دهدات، نیهتیش جێگاكهی دڵه، بهڵام باشتر وایه له حهجدا بهدهمیش بوترێت، وه ئهو نوسوكهیش دیاری بكرێت كه نیهتی بۆ هێناوه، چونكه پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) وایكردووه .

    2-وهستان له عهرهفه : ئهمهش به كۆدهنگی زانایانی ئیسلام ڕوكنێكه له ڕوكنهكانی حهج، بهڵگهش لهسهر ئهمه، ئهو فهرموودهیهیه كه پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { الحج عرفة } ([2]) ، واتا : حهج عهرهفهیه، كاتی وهستان و مانهوهش له عهرهفه لهدوای نیوهڕۆی ڕۆژی عهرهفهوه دهست پێدهكات تا ههڵهاتنی سپێدهی ڕۆژی قوربانی كردن كه ڕۆژی جهژنه .

    3-تهوافی زیارهت، كه پێیشی دهوترێت تهوافی ئیفاضه، چونكه دهكهوێته پاش دهرچوون وبڵاوبوونهوهی دوای عهرهفه، وه پێیشی دهوترێت تهوافی فهرز، به كۆدهنگی زانایان ئهم تهاوفهش ڕوكنێكه له ڕوكنهكانی حهج، بهڵگهش لهسهر ئهمه خوای گهوره لهقورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﱠ [ الحج: ٢٩ ] .

    واتا : دوای (سهربڕینی قوربانی) چڵك و پیسی (موو نینۆك) لابهن بهخۆیانهوه وه نهزرهکانیان جێ بهجێ بکهن و تهوافی (ئیفاضه) بکهن به دهوری (کهعبه) ماڵی دێرین و بهنرخدا .

    4-هاتوچۆی نێوان صهفا ومهروه، ئهمهش یهكێكی تر له ڕوكنهكانی حهج، ئهویش به بهڵگهی ئهو ووتهیهی كه دایكی باوهڕداران دهڵێت : " ما أتم الله حج امرئ ولا عمرته لم یطف بین الصفا والمروة " ([3]) ، واتا: خوای گهوره حهج و عومرهی هیچ كهسێك تهواو ناكات كه هاتوچۆی نێوان صهفا ومهروهی نهكردبێت، ههروهها پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { اسعوا فإن الله كتب علیكم السعي } ([4]) ، واتا : هاتوچۆ بكهن، چونكه خوای گهوره هاتوچۆی نێوان صهفا ومهروهی لهسهر فهرز كردوون.

    بهبێ ئهو ڕوكنانهی كه باسمانكردن بههیچ شێوهیهك حهج دروست نیه، بۆیه ههر كهسێك یهكێك لهو ڕوكنانه ئهنجام نهدات ئهوا حهجهكهی بهتاڵه ودروست نیه، تا جێ بهجێی نهكات .

    بابهتی دووهم : واجباتهكانی حهج :

    واجباتهكانی حهج حهوتن :

    1-نیهتیهێنان لهمیقات، ئهو جێگایهی كه دیاری كراوه كه نابێت حاجی وعومرهكار بهبێ نیهتهێنان تێپهڕ بن لێی .

    2-وهستان له عهرهفه تاوهكو داهاتنی شهو، بۆ ئهو كهسانهی كه ڕۆژ ڕۆشتوون بۆ عهرهفه، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) تاوهكو ڕۆژئاوا بوون له عهرهفه ماوهتهوه، وهك لهمهوه دوا به ڕوونی باسی لێوه دهكهین، وه سهبارهت بۆ چۆنیهتی حهج كردنیش فهرموویهتی : { خذوا عني مناسككم }، واتا : لهمنهوه چۆنیهتی ئهنجامدانی مهناسیكهكانی حهج وعومره فێبر ببن وهری بگرن لێمهوه .

    3-مانهوه تاوهكو نیوهی شهو له موزدهلیفه لهو شهوهی كه بڵێیت سبهینێ ڕۆژی جهژنی قوربانه، ئهگهر هاتوو پێش نیوه شهو گهشتبێته ئهوێ، ئهویش به بهڵگهی ئهوهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بهو شێوهیهی كردووه .

    4-مانهوهی شهوانی ئهو ڕۆژانهی كه پێی دهوترێت ( أیام التشریق ) له مینا، مهبهست لهو ڕۆژانهیش سێ ڕۆژی دوای ڕۆژی یهكهمی جهژنی قوربانه .

    5-بهرد هاوێشتن بۆ ههر سێ جهمهرهكه به تهرتیب و یهك لهدوای یهك .

    6-سهرتاشین یان كورتكردنهوهی، به بهڵگهی ئهوهی خوای گهوره فهرموویهتی : " ﱡﭐ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲﲳ [ الفتح: ٢٧ ] .

    واتا : بهم زووانه ئێوه بهههموو ئارامی و ئاسوودهییهکهوه بهویستی خوا دهچنهناو کهعبهی پیرۆزهوه، (عومرهبهجێدههێنن) سهرهتان دهتاشن یان کورتی دهکهنهوهبێ ئهوهی ترس و بیمتان لهکهس ههبێت .

    بهو بهڵگهیهش كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سهری تاشیوه، و فهرمانی كردووه به هاوهڵانیش كه سهریان بتاشن .

    7-تهوافی ماڵئاوایی بۆ كهسانێك جگه لهو ئافرهتانهی كه لهسوڕی مانگانهدان یان لهخوێنی مناڵ بووندان، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) گێڕراویانهتهوه ودهڵێت : " أمر الناس أن یكون آخر عهدهم بالبيت, إلا أنه خفف عن المرأة الحائض " ([5]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمانی كرد بهخهڵكی كه دواین شتێكیان تهوافی ماڵهكهی خوا بێت، بهڵام هێنده ههیه ئهم تهوافهی سووك كرد لهسهر ئهو ئافرهتانهی كه لهسوڕی مانگانهدا .

    جا ههر كهسێك واجبێك لهم واجباتانهی ئهنجام نهدا به دهست ئهنقصهد وعهمدی بێت یان لهبیری چوو، ئهوا دهبێت به سهربڕینی ئاژهڵێك قهرهبووی بكاتهوه، وه حهجهكهی ڕاست ودروسته، لهم بارهیهوه كه عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) وتویهتی : " من نسي من نسكه شيئا أو تركه فليرق دما " ([6]) .

    واتا : ههر كهسێك واجبێكی لهبیر چوو، ئان ئهنجامی نهدا، ئهوا با ئاژهڵیك سهر ببڕێت .

    جگه لهو ئهركان و واجباتانهی باسمان كرد، ههندێك كاری تر ههن پێیان دهوترێت سوننهت، گرنگترین ئهو سوننهتانهیش ئهمانهن :

    1-خۆشۆردن بۆ ئیحرام بهستن و بۆنی خۆش لهخۆدان، ولهخۆ ئاڵاندنی دوو پارچه قوماشی ڕهنگ سپی .

    2-نینۆك كردن وتاشینی مووی بهر ولابردنی موی بنباڵ، وكورتكردنهوهی سمێڵ وئهوهی كه پێویسته لێی بگێررێت .

    3-تهوافی گهیشتن ( قدوم ) بۆ ئهو كهسانهی كه حهجی ئیفراد و قیران دهكهن .

    4-ڕۆشتن به گورگه لۆقی وههروهله كردن له سێ شهوتی ئهنجامدانی تهوافی قدوم .

    5-( الاضطباع ) مهبهست لێی ئهوهیه ئهو پشته ماڵهی دهیدات بهسهر پشتیدا ناوهڕاستهكهی له بنههنگڵی باڵی ڕاستهوه بداتهوه بهسهر شانی چهپیدا .

    6-مانهوهی له مینا لهو شهوهی كه سبهینێكهی دهچیت بۆ عهرهفه، كه پێی دهڵێن ( یوم الترویة ) كه دهكاته ههشتی مانگی ذي الحجة .

    7-تهلبیه كردن، مهبهست لێی ووتنهوهی ذیكری ( لبیك اللهم لبیك، لبیك لاشریك لك لبیك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لاشریك لك ) له پاش ئیحرام بهستن تا ئهو ڕۆژهی دهست دهكات به ڕهمی جهمهرهی عهقهبه لهیهكهم ڕۆژی جهژن .

    8-كۆكردنهوه وپێشخستنی نوێژی شێوان وخهوتنان له موزدهلیفه .

    9-وهستان ومانهوه له ( المشعر الحرام ) له موزدهلیفه له سپێدهی بهیانیهوه تا ڕۆژ ههڵهاتن، ئهگهر گونجا بۆی، وه ئهگهر نهگونجا ئهوه موزدهلیفه ههموو جێگای مانهوهیه .

    لهخوای گهوره داواكارین حهجی حاجیان قبوڵ بكات، وه ئهنجامدانی ئهم ڕوكنه گهورهی ئیسلام ئاسان بكات بۆ ئهو كهسانهی تا ئێستا بۆیان نهلواوه چاویان به ماڵه پیرۆزهكهی خوای گهوره شاد بێت .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1907) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) تیرموذی به فهرموودهی ژماره (889)، وئهبو داود به فهرموودهی ژماره (1949) ڕیوایهتیان كردووه، وه نهسائیش بهم شێوهیه ڕیوایهتی كردووه (5/256)، وه حاكمیش له المستدرك دا (2/278)، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه : (صحیح النسائي ژماره 2822) .

    ([3]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1277) ڕیوایهتی كردووه .

    ([4]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (6/421)، وه ابن خزیمة به فهرموودهی ژماره (2764) ڕیوایهتی كردووه، وه بهیههقیش ڕیوایهتی كردووه، (5/98)، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه : (التعلیق علی صحیح ابن خزیمة 4/132) .

    ([5]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1755) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1328) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([6]) داره قوطني ڕیوایهتی كردووه (2/191) بهژماره (2512)، وه بهیههقی وغهیری ئهویش ڕیوایهتی كردووه (5/152)، ئهمهش له عهبدوڵای كوڕی عهباسهوه ثابت وجێگیر بووه، ههروهك ابن عبد البر ئاماژهی پێداوه، بڕوانه ( الاستذكار 12/184)، وه ئهلبانیش له پهرتووكی ( الارواء 4/299) باسی كردووه .