چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌رباره‌ی ناو وصیفاته‌كانی خوای گه‌وره
پۆڵێنه‌كان
Full Description
چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌رباره‌ی ناو وصیفاته‌كانی خوای گه‌وره
] kurdish – كوردی – كردي [
حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ بعض القواعد في الأسماء والصفات ﴾
« باللغة الكردية »
أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌رباره‌ی ناو وصیفاته‌كانی خوای گه‌وره
خۆشه‌ویستان به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له‌بابه‌تی ئه‌م جاره‌ماندا چه‌ند بنه‌مایه‌ك به‌پێی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به ناو صیفاته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌خه‌ینه به‌ر دیده‌ی به‌رێزتان.
بنه‌مای یه‌كه‌م : (القول في الصفات كالقول في الذات) واته : قسه‌كردن له‌باره‌ی صیفاته‌كانی خوای گه‌وره وه‌ك قسه‌كردن وایه له‌باره‌ی ذاتی خوداوه.
ڕوونكردنه‌وه : خوای گه‌وره هاوتاو وهاوشێوه و وێنه‌ی نیه لهذات وصیفات وكرداریدا، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به‌بێ خیلاف وجیاوازی ذاتێكی هه‌قیقی هه‌بێت وهیچ ذاتێكی تر هاوشێوه‌ی نه‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌و صیفاتانهیشی كه به‌قورئان وسوننه‌ت بۆی ثابت بووه هه‌رهه‌موویان صیفاتی هه‌قیقین هاوشێوه و وێنه‌یان نییه، قسه‌كردنیش له‌باره‌ی ذات وصیفاتهكانهوه یه‌ك شته و هیچ جیاوازیان نییه .
ئه‌مه‌ش بنه‌ما و قاعیده‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌نرخه، موناقشه و گفتوگۆی ئه‌وانه‌ی پێ ده‌كرێت كه ئینكاری صیفاته‌كانی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ذات بۆ په‌روه‌ردگار ئیثبات ده‌كه‌ن، ئیثبات وجێگیركردنی ذاتیش بۆ خوای په‌روه‌ردگار كۆده‌نگی ئومه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ره .
ئه‌گه‌ر یه‌كێك ووتی : من صیفات بۆ خوای گه‌وره ئیثبات ناكه‌م چونكه ئیثباتكردنی صیفات بۆ خوای گه‌وره شوبهاندن ووێچوونی دروستكراوه‌كانیه‌تی .
پێی ئه‌ڵێن : تۆ ذاتێكی هه‌قیقی بۆ خوای گه‌وره ئیثبات ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ذاتیش بۆ مه‌خلوق ودروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره ئیثبات ده‌كه‌یت، ئایا ئه‌مه شوبهاندن و ولێكچواندن نیه به‌پێ قسه‌ی خۆت؟ جا ئه‌گه‌ر ووتی : من ذات بۆ خوای گه‌وره ئیثبات وجێگیر ده‌كه‌م وه‌ك ذاتی مه‌خلوق ودروستكراوه‌كانی خوا نییه وبۆ غه‌یری ئه‌و نییه، پێی ئه‌ووترێت : ئه‌م قسه‌یه‌ی خۆت بۆ صیفاتیش هه‌ر وایه، ئه‌گه‌ر ذاتی خوای گه‌وره وه‌ك ذاتی مه‌خلوقه‌كانی نه‌بێت هه‌ر ئه‌م قسه قسه‌یه‌كی ڕاست ودروسته بۆ صیفاتی ذاتی ئیلاهی كه هیچ صیفاتێك وه‌ك صیفاتی ئه‌و نییه، ئه‌گه‌ر ووتی : چۆن صیفهتێك بۆ خوای گه‌وره ثایت وجێگیر ده‌كه‌یت كه چۆنیه‌تیه‌كه‌ی نازانم؟ پێی ئه‌ڵێن : هه‌روه‌ك چۆن تۆ ذاتێكت بۆ خوای گه‌وره ثابت وجێگیر كردوه و چۆنیه‌تیه‌كه‌ی نازانیت .
بنه‌مای دووه‌م : (القول فی بعض الصفات كالقول في بعضها الاخر) واته : قسه‌كردن له‌باره‌ی هه‌ندێك لهصیفاتهكانی خوای گه‌وره وه‌ك قسه‌كردن وایه له‌باره‌ی هه‌نده‌كه‌ی تری .
ڕاڤه‌كردنی : قسه‌كردن له‌باره‌ی هه‌ندێك لهصیفاتهكانی خوای گه‌وره‌وه له‌ڕووی ئیثباتكردن ونه‌فی كردن وڕه‌د كردنه‌وه‌یه‌وه، وه‌ك قسه‌كردن وایه له‌باره‌ی هه‌نده‌كه‌ی تریه‌وه، ئه‌م بنه‌ما و قاعیده‌یه موناقه‌شه وگفتوگۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ ده‌كرێت كه هه‌ندیك صیفات بۆ خوای گه‌وره ثابت وجێگیر ده‌كات به‌ڵام ئینكاری هه‌ندێك صیفاتی تر ده‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ندێكی صیفات بۆ خوای گه‌وره ثابت ده‌كات وه‌ك صیفاتی ( الحیاة) ژیان و(العلم) زانست ( القدرة) وقودره‌ت وتوانا ( السمع ) وبیستن ( البصر ) بینین وهه‌ندێك صیفاتی تریش، باوه‌ڕی وایه هه‌موو ئه‌م صیفه‌تانه هه‌قیقین كه‌چی ململانێی صیفه‌تی ( المحبة ) خۆشویستن ( الرضا ) وڕه‌زامه‌ندی ( الغضب ) تووڕه‌بوون وچه‌ند صیفاتێكی تریش ده‌كات و ئیثبات وجێگیریان ناكات بۆ خوای گه‌وره وله‌بری ئه‌مه ئه‌ڵێت ئه‌م صیفه‌تانه (مجاز) هه‌قیقی نین بۆ خوای گه‌وره، لێره‌دا پێی ئه‌ڵێین : هیچ جیاوازی نییه له‌نێوان ئه‌و صیفه‌تانه‌ی كه تۆ ثابتی ئه‌كه‌یت بۆ خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و صیفه‌تانه‌ی كه نه‌فیان ده‌كه‌یت، قسه‌كردن له‌باره‌ی یه‌كێكیانه‌وه وه‌ك قسه‌كردن وایه له‌باره‌ی ئه‌وانی تریشه‌وه، ئه‌گه‌ر صیفاتی (ژیان و زانست و وتوانا و بیستن و بینین ) بۆ خوای گه‌وره ثابت ده‌كه‌یت ونایانشوبهێنیت به‌هه‌مان ئه‌و صیفه‌تانه‌ی كه بۆ مه‌خلوق ودروستكراوه‌كانی بڕیار دراوه، كه‌واته له‌سه‌رت پێوسته صیفاته‌كانی ( خۆشویستن وڕه‌زامه‌ندی وتووڕه بوون) یش بۆ خوای گه‌وره ثابت وجێگیر بكه‌یت هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره بۆ خۆی بڕیار داوه، به‌بێ چواندن وشوبهاندنی به مه‌خلوق ودروستكراوه‌كانی، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌كه‌ویته ناو تهناقض و ووته‌ی دژ به‌یه‌ك .
بنه‌مای سێهه‌م : ( الاسماء والصفات توقیفیة ) واته : ناو وصیفاته‌كانی خوای گه‌وره ته‌وقیفین .
شیكردنه‌وه : ناو صیفاته‌كانی خوای گه‌وره هه‌ر هه‌موویان ته‌وقیفین و ههیچ مه‌جالێكی تێدا نییه بۆ عه‌قڵی مرۆڤه‌كان له‌و ڕووه‌وه كه ته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن، هه‌ر بۆیه پێویسته له‌سه‌ریان بوه‌ستین وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌قورئان وسوننه‌تدا هاتوون وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت لێیان زیاد و كه‌م بكرێت، چونكه عه‌قڵ ناتوانێت ده‌رك به‌و ناو صیفاتانه بكات كه شایانی خوای گه‌وره‌ن، جا بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ریان بوه‌ستین وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌قه‌كاندا هاتووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَلَا تَقۡفُ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۚ إِنَّ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡبَصَرَ وَٱلۡفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَٰٓئِكَ كَانَ عَنۡهُ مَسُۡٔولٗا ) {الإسرا‌ء :36} واته : وه شوێن شتێ مه‌که‌وه که زانیاریت ده‌رباره‌ی نی یه به‌ڕاستی گوێ و چاو و دڵ هه‌موو ئه‌وانه (خاوه‌نیان) پرسیار لێکراوه .
ئیمام وپێشه‌وایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌م مه‌نهه‌جه بوون، ئیمام ئه‌حمه‌د ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت : " خوای گه‌وره وه‌صف ناكرێت ئه‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه خوای گه‌وره خۆی وه‌صف كردوه، یان به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خودای پێ وه‌صف كردووه، نابێت له‌سنووری قورئان و فه‌رمووده ده‌ربچێت " هه‌ندێك له‌زانایانیش بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه، زانیاری به‌شتێك هه‌تاوه‌كو بتوانرێت ئه‌و شته وه‌صف بكرێت سێ ڕێگای هه‌یه : به‌بینی ئه‌و شته ده‌بێت ، یان هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ت ببینیت، یان كه‌سێك ئه‌و شته بناسێت و وه‌صفی بكات، زانیاری وعلیمی ئێمه‌ش به‌خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار وناو صیفاته‌كانی ته‌نها له ڕێگای سێهه‌مدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌سێكی شاره‌زای ئه‌و شته بۆت وه‌صف بكات، دیاره هیچ كه‌سێكیش له‌خوای گه‌وره شاره‌زاتره نییه له ذاتی خوا (الله) وه پاشان كه‌سیش شاره‌زاتر نییه له‌پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئه‌وانه‌ی كه وه‌حییان بۆ كراوه و خوای گه‌وره فێری كرددون، جا بۆیه پێویسته ڕێگای وه‌حی بگیرێته به‌ر بۆ ناسینی ناو صیفاته‌كانی خوای گه‌وره، چونكه بێگومان ئێمه له دونیادا خوای گه‌وره نابینین تا خۆمان وه‌صفی بكه‌ین، وه دیاره خوای گه‌وره‌ش وینه و هاوشێوه‌ی نییه لهدروستكراوهكانیدا تا بهوهصفی ئه‌وان وه‌صفی خوای په‌روه‌ردگار بكه‌ین، پاك وبێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ..
بنه‌مای چواره‌م : ( اسماء الله كلها حسنی ) واته : ناوه‌كانی خوای گه‌وره هه‌ر هه‌موویان زۆر جوانن .
ناوه‌كانی خوای گه‌وره هه‌ر هه‌موویان زۆر جوانن، به‌شێوه‌یك له‌و په‌ڕی جوانییدان، خوای گه‌وره‌یش فه‌رموویه‌تی : ( وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ ) {الأعراف :180} واته : هه‌ر بۆ خوایه جوانترین و چاکترینی ناوه‌کان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جوانترین و چاكترین وپڕشكۆترین كه‌سێك ئه‌ویش خوای گه‌وره‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی صیفاته‌كانی كه‌ماڵ وته‌واوی هه‌ر هه‌موویان له‌خوادا هه‌ن وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان نه به گریمانه و نه به وادانان ناته‌واوی له ناو وصیفاتهكانیدا نیین .
نموونه‌ی ئه‌مه‌ش : ( الحي ) ناوێكه لهناوهكانب خوای گه‌وره كه مانا و واتای ژیانی ته‌واوی تێدایه بۆ ذاتی خودا به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك نه‌بووه كه خودا نه‌بووبێت یان كاتێك بێت خودا له‌ناوبچێت، ژیانێكی ته‌واوی وا كه صیفاتی كه‌ماڵ و ته‌واوی له زانست وتوانا وبیستن وبینین وغه‌یری ئه‌مانه‌یش بۆ خودا پێویست ده‌كات، نموونه‌یه‌كی تر ( العلیم) زۆر زانایه وزانستی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، ناوێكه له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره وزانست وزانیاری ته‌واو وكامڵ بۆ خوای په‌روه‌ردگار پێویست ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ كاتێك نه‌بووه خودا نه‌زانن بووبێت یا نكاتێك بێت خودا له‌بری بچێته‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( قال عِلۡمُهَا عِندَ رَبِّي فِي كِتَٰبٖۖ لَّا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَى ) واته : مووسا فه‌رمووی زانیاری ئه‌وه لای په‌روه‌ردگارمه له پهڕاوێکدایه په‌روه‌ردگارم هیچی لێ ون نابێ و هیچی له بیر ناچێت.
زانیاری وزانستێكی فراوانی وا كه بهوورد ودرشتی ئاگاداری هه‌موو شتێكه، جا ئه‌گه‌ر چی ئه‌و زانیاریه په‌یوه‌ندی به كار وكرداری ذاتی خۆی یان مهخلوقهكانیهوه بێت، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( يَعۡلَمُ خَآئِنَةَ ٱلۡأَعۡيُنِ وَمَا تُخۡفِي ٱلصُّدُورُ ) {غافر :19} واته : خوا ده‌زانێ به خیانه‌تی چاوان و هه‌رچی دڵان ده‌یشارنه‌وه.
جوانی ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ش به ئیعتیباری یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ناوه‌كانی خودایه ، وه به ئیعتباری كۆكردنه‌وه‌ی ناوێك له‌گه‌ڵ ناوێكی تردا، به‌م كۆكردنه‌وه‌ی ناوێك له‌گه‌ڵ ناوێكی تری خوای گه‌وردا كه‌ماڵ وته‌واوی له‌سه‌ر كه‌ماڵ وته‌واوی بۆ ذاتی خودا بڕیار ده‌درێت .
نمونه‌ی ئه‌مه‌یش : ( العزیز الحكیم ) خوای گه‌وره زۆر جار له‌قورئانی پیرۆزدا له‌گه‌ڵ یه‌ك هێناونی و كۆی كردونه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌ك له‌م ناوانه‌یش ده‌لاله‌ت لهكهماڵێكی تایبه‌تی ده‌كه‌ن ومانایهك ده‌گه‌یه‌نن ئه‌ویش بریتیه له ده‌سه‌ڵات و عیززه‌ت له لهعهزیزهوه له‌گه‌ڵ حیكمه‌ت و دانای لهحكیمهوه، كۆكردنهویه هه‌ردوو ناوهكهیش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كه‌مال و تهواویهكی تریش ئه‌ویش بریتیه له عیززه‌ت بۆ خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ حیكمه‌ت ودانایی، عیززهتهكهی زوڵم وسته‌م ناگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك چۆن عیززه‌تی هه‌ندێك له دروستكراوه‌كانی زوڵم وسته‌م ئه‌گه‌ینێت، هه‌روه‌ها حوكم و حیكمه‌تی خوای گه‌وره وهێنانی له‌گه‌ڵ عیززه‌تی ته‌واو زۆر جیاوازه له حوكم و حیكمه‌تی دروستكراوه‌كانی كه زه‌لیلی له‌خۆیان دائه‌ماڵن، ئه‌مه‌یش خوای گه‌وره زانا وشارهزاتره پێی .