حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه باس وثهنای خۆی ده‌كات
أعرض المحتوى باللغة العربية
پرسیارێكه له لایه‌ن سه‌ماحه‌تی شێخ محمدی كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه : ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سه چیه كه باس و ثهنای خۆی ده‌كات ؟.
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه باس وثهنای خۆی ده‌كات
حكم ثناء الإنسان على نفسه
< كوردي >
شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين (رحمه الله )
وه‌رگێرانی : ده‌سته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه باس وثهنای خۆی ده‌كات
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كراوه:
پرسیار : ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سه چیه كه باس و ثهنای خۆی ده‌كات ؟
وه‌ڵام : باس وثهنای خۆ كردن ئه‌گه‌ر مرۆڤ مه‌به‌ستی پێی ئه‌وه بێت كه باسی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكات كه بهسهریوهیهتی و پێی به‌خشیوه، بۆ ئه‌وه‌ی خزم و كه‌سوكار و هاوڕێكانیشی چاوی لێ بكه‌ن و هه‌میشه خۆیان به قه‌رزاری په‌روه‌ردگار بزانن كه زۆرێك له نیعمه‌ته‌كانی خۆی پێ به‌خشیون، ئه‌وه هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی تێدا نابینرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ مه‌به‌ستی له مه‌دح وثهنای خۆی ته‌زكیه‌ی نه‌فس و خۆ به‌باش زانین بێت به‌وه‌ی كه كاروكرده‌وه‌كانی به‌زۆر بزانێت به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا منه‌ت كردنه و دروست نیه، چونكه خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ﴿ يَمُنُّونَ عَلَيۡكَ أَنۡ أَسۡلَمُواْ قُل لَّا تَمُنُّواْ عَلَيَّ إِسۡلَٰمَكُم بَلِ ٱللَّهُ يَمُنُّ عَلَيۡكُمۡ أَنۡ هَدَىٰكُمۡ لِلۡإِيمَٰنِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ﴾ { الحجرات : 17} .
واتا : ئه‌وانه‌منه‌ت ده‌که‌ن به‌سه‌ر تۆدا که‌گوایه موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منه‌ت مه‌که‌ن به‌سه‌رمدا له‌سه‌ر موسڵمان بوونه‌که‌تان، به‌ڵکو خوا منه‌ت ده‌کات به‌سه‌ر ئێوه‌دا که‌هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستی باسكردن بێت، هیچی تێدا نیه، به‌ڵام باشتر وایه واز له باس و ثه‌نا كردنی خۆی بهێنێت ..
كه‌واته باس و ثهنای خۆكردن له‌چوار حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه : -
حاڵه‌تی یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ست له‌باسكردن وثهنای خۆكردن ده‌ربڕین وباسكردنی ئه‌و ناز ونیعمه‌تانه بێت كه په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوه، وه‌ك نیعمه‌تی ئیمان وئیسلام و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری، ئه‌وه هیچ گرفتێكی تێدا نابینرێت ..
حاڵه‌تی دووه‌م : ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی ئه‌وه بێت كه‌سانی تریش چاوی لێ بكه‌ن، به‌وه‌ی ئه‌وانیش باسی ناز ونعیمهتهكانی خودا بكه‌ن كه به‌سه‌ریانه‌وه‌یه ..
ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ی پێشوو، هه‌ردووكیان كارێكی باش و خوازراوه، چونكه نیه‌تێكی باشی له پشته‌وه‌یه .
حاڵه‌تی سێهه‌م : ئه‌گه‌ر نیه‌ت ومه‌به‌ست پێی فه‌خر و شانازی و خۆ هه‌ڵبڕین بێت به‌سه‌ر كه‌سانی تر، و وناز كردن بێت به‌سه‌ر په‌روه‌ردگاردا به‌وه‌ی كه باوه‌ڕداره و ثابته له‌سه‌ر باوه‌ڕ وئیمانهكهی، ئه‌م جۆره باسكردنه دروست نیه، وه‌ك باسمانكرد كه ئایه‌ته‌كه ڕیگریمان لێ ده‌كات له‌وه‌ی منه‌ت بكه‌ین به‌سه‌ر خه‌ڵكی و خوادا كه باوه‌ڕدارین ..
حاڵه‌تی چواره‌م : ئه‌گه‌ر نیه‌ت و مه‌به‌ستی ته‌نها هه‌واڵێك بێت بۆ خه‌ڵكی به‌بێ فه‌خر و شانازی كردن، به‌وه‌ی باسی خۆی بكات كه باوه‌ڕداره و ثابته له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌ی، هیچ گرفتێكی تێدا نیه، به‌ڵام باشتر وخاستر وایه كه وازی لێ بهێنێت ...
سه‌رچاوه : مجموع فتاوی ورسائل الشیخ محمد بن صالح بن عثیمین ( به‌رگی 3/ لاپه‌ڕه 96 – 97 ) .