باب حق الزوج على الزوجة
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
مقالة باللغة الكردية وفيها بيان لحقوق الزوج على الزوجة، حيث أنها من أعظم الحقوق، بل إن حقه عليها أعظم من حقها عليه، ومن هذه الحقوق: 1- وجوب الطاعة في المعروف. 2- عدم الإذن لمن يكره الزوج دخوله. 3- عدم الخروج من البيت إلا بإذن الزوج .
باسی مافی مێرد له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی
< كوردي >
پشتیوان سابیر عه‌زیز
باب حق الزوج عَلَى المرأة
< كردي >
بشتیوان صابر عه‌زیز
باسی مافی مێرد له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ الله } [ النساء : 34 ] .
واته: پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن(کاربه‌ده‌ستن) به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوا باوی هه‌ندێکیانی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی که(پیاوان) له سامانه‌کانیان خه‌رج ده‌که‌ن جا ئافره‌ته چاکه‌کان(ئه‌وانه‌ن) گوێڕایه‌ڵانی به‌رده‌وام(بۆ خوا‌و پاشان مێرده‌کانیان) پارێزه‌رانی(داوێنی خۆیان و سامانی مێرده‌کانیانن) که مێرده‌کانیان له ماڵه‌وه نه‌بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوا فه‌رمانی پاراستنی داوه.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): {إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ، فَلَمْ تَأْتِهِ فَبَاتَ غَضْبَانَ عَلَيْهَا، لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ } متفق عليه.
واته: (أبو هریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر مێرد داوای سه‌رجێگه‌یی له ژنه‌كه‌ی كرد و ئه‌ویش ملینه‌دا، مێرد به توڕه‌یییه‌وه سه‌ری نایه‌وه، فریشته‌كان تا به‌ره‌به‌یان نه‌فرین له‌و ئافره‌ته ده‌كه‌ن).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: واجیبه له‌سه‌ر ژن گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كه‌ی بێت له چاكه‌دا وه سه‌رپێچی نه‌كات به تایبه‌ت له كاتی سه‌رجێگه‌یی و كاروباری ماڵدا.
دووه‌م: ژن نابێت مۆڵه‌تی كه‌سێك بدات بێته ماڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی پیاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت.
سێهه‌م: ژن نابێت به‌ڕۆژوو بێت [مه‌به‌ست ڕۆژووی سوننه‌ته] له‌كاتێكدا مێرده‌كه‌ی له‌ماڵه مه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.
چواره‌م: ژن نابێت به بێ مۆڵه‌تی پیاوه‌كه‌ی له ماڵه‌وه ده‌رچێت.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره هه‌موو خێزانێك به‌خته‌وه‌ر بكات له دونیا و قیامه‌ت