حوكمی نان خواردنی كه‌سێكی موسڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێباوه‌ڕدا
أعرض المحتوى باللغة العربية
پرسیارێكه له لایه‌ن زانای پایه به‌رز شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا نان خواردنی كه‌سێكی موسڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی گاور یان هه‌ر كه‌سێكی تری بێباوه‌ڕ، یان خواردنه‌وه له‌گه‌ڵیاندا حه‌رام و یاساغه ؟
حوكمی نان خواردنی كه‌سێكی موسڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێباوه‌ڕدا
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
حكم أكل المسلم مع الكافر
« باللغة الكردية »
الشيخ عبد العزيز بن باز
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
حوكمی نان خواردنی كه‌سێكی موسڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێباوه‌ڕدا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد العزیز بن باز كراوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
پرسیار : ئایا نان خواردنی كه‌سێكی موسڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی گاور یان هه‌ر كه‌سێكی تری بێباوه‌ڕ، یان خواردنه‌وه له‌گه‌ڵیاندا حه‌رام و یاساغه ؟ جا ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن حه‌رامه ئه‌ی چی ده‌ڵێن له‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌وه كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ ♂
[ المائدة : 5 ] واتا : خواردنی ئه‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حه‌ڵاڵه، خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
خواردن له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا حه‌رام نییه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌رعی و پێویستی وابخوازێت، به‌ڵام هێنده هه‌یه نابێت باوه‌ڕدار به بێ هیچ هۆ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی شه‌رعی كه‌سی بێباوه‌ڕ بكات به هاوه‌ڵی خۆی و دانیشیت له‌گه‌ڵیان و نانیان له‌گه‌ڵ بخوات و سوعبه‌ت و قسه‌ی خۆشیان بۆ بكات، و پێ بكه‌نێت له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو وا پێویستی كردكه دا‌نیشێت له‌گه‌ڵیان و نانیان له‌گه‌ڵ بخوات وه‌ك ئه‌وه‌ی میوانی ئه‌و بن، یان بانگه‌وازیان بكات بۆ لای خوای گه‌وره و ڕێنوماییان بكات بۆ سه‌ر ڕێگای هه‌ق وڕاستی، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی تری شه‌رعی ڕێگا پێدراو بێت هیچ قه‌یدی ناكات و كارێكی ڕێگا پێدراوه، هێنده‌ش بزانه حه‌ڵاڵ بوونی خواردنی خاوه‌ن نامه ئاسمانییه‌كان بۆ ئێمه‌ی موسڵمان مانای وا نییه ئیتر دروسته بیانكه‌ین به هاوه‌ڵ و هاوڕێو هاوده‌می دانیشتهنهكانمان، وه بزانه به بێ پێویستی و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی شه‌رعی هیچ پێویست ناكات هاوبه‌شی خواردن و خواردنه‌وه‌یان بین و له‌گه‌ڵیان دانیشین ...
خوای گه‌وره‌ش پشت و په‌نای هه‌مووان بێت ..
سه‌رچاوه : ( مجموع فتاوى ومقالات متنوعة ) به‌رگی نۆیه‌م ..