باب حفظ السر
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
مقالة باللغة الكردية فيها بيان لمكانة حفظ السر وكتمانه وأنها قاعدة عظيمة في التعامل مع الإخوان والخلان، وهي من أخلاق أهل الإيمان، وإفشاؤها دون ضرورة مباحة ولا حاجة ملحة من أخلاق أهل النفاق.
باسی پاراستنی نهێنی
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
بابُ حفظ السِّر
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
باسی پاراستنی نهێنی
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ ۖ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا}
[ الإسرا‌ء: 34 ].
واته: وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانتان به‌ڕاستی (خاوه‌ن) به‌ڵێن و په‌یمان پرسیار لێ کراوه.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عن ثَابِت، عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه) قَالَ: أَتَى عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَأَنَا أَلْعَبُ مَعَ الْغِلْمَانِ، قَالَ: فَسَلَّمَ عَلَيْنَا، فَبَعَثَنِي إِلَى حَاجَةٍ فَأَبْطَأْتُ عَلَى أُمِّي، فَلَمَّا جِئْتُ قَالَتْ: مَا حَبَسَكَ؟ قُلْتُ: بَعَثَنِي رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) لِحَاجَةٍ، قَالَتْ: مَا حَاجَتُهُ؟ قُلْتُ: إِنَّهَا سِرٌّ. قَالَتْ: لَا تُحَدِّثَنَّ بِسِرِّ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) أَحَدًا. قَالَ أَنَسٌ: وَاللَّهِ لَوْ حَدَّثْتُ بِهِ أَحَدًا لَحَدَّثْتُكَ يَا ثَابِتُ. [رواه بخاري ومسلم].
واته: له(ثابت)ه‌وه، له(أنس)ه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) تێپه‌ڕی به‌لامدا له‌گه‌ڵ منداڵان یاریم ده‌كرد، ده‌ڵێ: سه‌لامی لێكردین و، منی نارد بۆ پێویستی یه‌ك دره‌نگ چوومه‌وه بۆلای دایكم، پێی وتم: بۆچ دواكه‌وتی؟ وتم: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ناردمی بۆ پێویستی یه‌ك، وتی: پێویستییه‌كه‌ی چیبو؟ وتم: شتێكی نهێنییه، وتی: نهێنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) بۆ هیچ كه‌س باس نه‌كه‌یت، أنس وتی: ئه‌گه‌ر قسه‌م بكردایه قسه‌م بۆتۆ ده‌كرد ئه‌ی (ثابت).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: نهێنی به هه‌ر شتێكی شاراوه ده‌وترێت كه له نێوان خۆت وكه‌سێكی تردا هه‌بێت.
دووه‌م: پاراستنی نهێنی یه‌كێكه له ڕه‌وشته‌كانی ئیماندار.
سێهه‌م: ڕه‌وا نیه نهێنی كه‌سێك ئاشكرا بكرێت ته‌نانه‌ت بۆ دایك وباوكیش.
چواره‌م: ده‌توانێرێت متمانه بكرێت به منداڵی ژیر ودانا بۆ پاراستنی نهێنی.
پێنجه‌م: پاراستنی نهێنی ده‌بێته مایه‌ی په‌یدابوونی خۆشه‌ویستی له نێوان مرۆڤ وئه‌و كه‌سه‌ی نهێنیه‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات بۆ پاراستنی نهێنیه‌كان.