هل يجوز دفع الزكاة للأقارب إذا كانوا فقراء

أعرض المحتوى باللغة الأصلية anchor

translation دانـراو : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
1

ئایا دروسته‌ زه‌كات بدرێت به‌ خزمان ئه‌گه‌ر هه‌ژار بوون

4.4 MB DOC
2

ئایا دروسته‌ زه‌كات بدرێت به‌ خزمان ئه‌گه‌ر هه‌ژار بوون

514 KB PDF

فتوى مترجمة إلى اللغة الكردية، عبارة عن سؤال أجاب عنه فضيلة الشیخ عبد العزیز بن باز رحمه الله، ونصه: «هل يجوز دفع الزكاة للأقارب إذا كانوا فقراء، وهم: الأب، والأم، والأخ، والأخت؟».

ئایا دروسته زهكات بدرێت به خزمان ئهگهر ههژار بوون

] kurdish – كوردی – كردي [

شێخ عبد العزیز بن باز

وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

2014 - 1435

هل يجوز دفع الزكاة للأقارب إذا كانوا فقراء؟

« باللغة الكردية »

الشیخ عبد العزیز بن باز

ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2014 - 1435

ئایا دروسته زهكات بدرێت به خزمان ئهگهر ههژار بوون

ئهم پرسیـــاره ئاڕاستهی شێخ عبــــد العزیز بن باز كراوه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت )

پرسیار : ئایا دروسته زهكات بدرێت به خزمان ئهگهر ههژار بوون، وهك زهكات دان به باوك ودایك و برا و خوشك ؟

وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه...

زهكات دان به خزمانی ههژار دروسته، جارێك لهبهر ئهوهی صهدهقهیه وجارێكیش لهبهر بهجێهێنانی ( صیلهی ڕهحمی خزمایهتی ) چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : « الصدقة على الفقير صدقة، وعلى ذي الرحم اثنتان صدقة وصلة » واتا : خێر و صهدهقه كردن به ههژارێك خێرێكت بۆ دهنوسرێت، بهڵام خێر و صهدهقه كردن به خزمان و نزیكی خۆت دووجار خێرت بۆ دهنوسرێت، جارێكیان وهك صهدهقهكردنت، جارێكیش وهك بهجێهێنانی ( صیلهی ڕهحمی خزمایهتیت ) .

هیچ قهیدی ناكات مرۆڤ زهكاتی ماڵ و سامانی بدات به برایهكی خۆی ئهگهر ههژار بوو، یان به مامی، یان به خاڵی خۆی، یان ههر خێر و صهدهقهیان بداتێ جگه له زهكاتیش، چونكه وهك ووتمان جارێك خێرت كردووه و جارێكیش صیلهی ڕهحمی خزمایهتیت بهجێهێناوه، بهڵام به نسبهت زهكات و خێركردن به باوك و دایك و داپیره و باپیره، یان ئهو كهسانهی كه مرۆڤ واجبه لهسهری خهرجییان بۆ دابین بكات وهك كوڕ و نهوهكانی خۆی، نابێت زهكاتیان بداتێ، چونكه كوڕ و كچ ئهگهر واجبه لهسهر باوك مهصروف و خهرجیان بكێشێت، ههروهها دایكیش نابێت زهكاتی بدرێتێ چونكه واجبه لهسهرت دایكت بژێنیت و خهرجی ڕۆژانه و ژیانی دابین بكهیت، مهبهستم ئهوهیه نابێت زهكات بدرێت به مناڵی نهوهكانی خۆتیش، بهڵكو دهبێت خهرجی ڕۆژانهیان دابین بكهیت، ههروهها به نسبهت باوك و دایك و باپیره و داپیرهیش نابێت لــه ماڵی زهكاتیان بدرێتێ، بهڵكو له غهیری زهكات دهیاندرێتێ .

خوای گهوره ههموو لایهك موهفق بكات ..

سهرچاوه : ماڵپهری شێخ بان باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ).