مجاهدة النفس
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
مقالة باللغة الكردية فيها بيان لأهمية مجاهدة النفس؛ إن أعدى أعداء المر‌ء نفسه التي بين جنبيه فإنها تحثه على نيل كل مطلوب والفوز بكل لذة حتى وإن خالفت أمر الله وأمر رسوله، والعبد إذا أطاع نفسه وانقاد لها هلك، أما إن جاهدها وزمها بزمام الإيمان، وألجمها بلجام ال تقوى، فإنه يحرز بذلك نصرًا في ميدان من أعظم ميادين الجهاد.
تێكۆشان له‌گه‌ڵ نه‌فسدا
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
مجاهدة النفس
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
تێكۆشان له‌گه‌ڵ نه‌فسدا
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ▬قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا (9) وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا♂[الشمس/9-10].
واتا: ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی پاک ده‌کاته‌وه سه‌رکه‌وتووه و، ئه‌و که‌سه‌ش که نه‌فسی خۆی نقومی گوناه ده‌کات بێ هیوا و ماڵوێرانه.
عن فضالة بن عبيد-رضي الله عنه- قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «الْمُجَاهِدُ من جَاهَدَ نَفْسَهُ في طَاعَةِ اللَّهِ عز وجل» [ رواه الإمام أحمد في المسند(6/22) من حديث وصححه الشيخ الألباني- رحمه الله- في السلسلة الصحيحة(549)].
واتا: تێكۆشه‌ر وموجاهید ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا جیهادی نه‌فسی خۆی ده‌كات له بۆ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.
ڕاڤه:
هه‌ركه‌سێك له پێناوی خودا هه‌ڵسێت جیهاد بكات له‌گه‌ڵ نه‌فس و ئاره‌زوات و شه‌یتان و دونیا، ئه‌وكات خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌تی ده‌دات بۆ سه‌ر ڕێگای ڕه‌زامه‌ندی خۆی، ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌یگه‌یه‌نێته به‌هه‌شت، هه‌ر كه‌سێكیش واز بێنێت له جیهاد و پشت گوێی بخات، ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی هیدایه‌تی له ده‌ست ده‌چێت.
وه ده‌بێ موسوڵمان بزانێ ئه‌گه‌ر نه‌فسی خۆی لێی بووه دوژمن و به‌لای خراپه و خراپه‌کاری و تاواندا ڕایکێشا، زه‌نگێکی پڕ مه‌ترسییه و نیشانه‌ی یاخی بوونه له خوای گه‌وره و سه‌رپێچی کردنه له فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم). ئه‌و یاخی بوون و سه‌رپێچی کردنه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ڕمانی کار و کرده‌وه چاکه‌کانی و له‌ده‌ستدانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره. ئه‌وه‌ش خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه که موسوڵمان ده‌یکات له‌م دنیا و له‌و دنیاش. که‌واته ده‌بێ موسوڵمان پێش هه‌موو دوژمنێک به‌ره‌نگاری ئه‌و دوژمنه ببێته‌وه که له ناخی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه و له گه‌ڵیدا ده‌ژی، ئه‌ویش نه‌فسه.
بنچینه گشتیه‌كانی تێكۆشان له‌گه‌ڵ نه‌فسدا:
1- زیندووكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره له دڵدا به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر بێت له خۆشه‌ویستی نه‌فس و ماڵ و منداڵ...
2- زیندوكردنه‌وه‌ی ترسی خوای گه‌وره له دڵدا.
3- به هێز كردنی ئیراده وعه‌زیمه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌فس به هێزی ئه‌و دوو باڵه‌ی پێشوو ( خۆشه‌ویستی وترسی خوای گه‌وره) چونكه به‌نده چه‌نێ لاواز بێت ئه‌گر بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره وپشتی پێببه‌ستێت ئه‌وه یارمه‌تی ده‌دات.