يريد تأجيل قضاء رمضان إلى الشتاء لأن أيامه قصيرة
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
فتوى مترجمة إلى اللغة الكردية عبارة عن سؤال أجاب عليه اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد، ونصه:" ما حكم قضاء أيام رمضان في الشتاء وهي كما نعلم أيامه قصيرة ؟"
له‌به‌ر كورتی ڕۆژگار ئه‌یه‌وێت قه‌زای ڕۆژووهكانی بخاته وه‌رزی زستانه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
يريد تأجيل قضاء رمضان إلى الشتاء لأن أيامه قصيرة
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
له‌به‌ر كورتی ڕۆژگار ئه‌یه‌وێت قه‌زای ڕۆژووهكانی بخاته وه‌رزی زستانه‌وه
پرسیار : ئایا حوكمی قهزاكردنهوهی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له وهزری زستاندا چیه، چونكه وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه وه‌رزی زستان ڕۆژه‌كانی كوورتن ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ڕۆژێك له‌ڕۆژه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زانی نه‌گرت، پێویسته له‌سه‌ری پێش ئه‌وه‌ی ڕهمهزانێكی تر بێته‌وه قهزایان بكاته‌وه و بیانگرێته‌وه، جا له وهزری زستاندا بێت یان له هه‌ر وه‌رزێكی تردا بێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ▬ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ♂ [ البقرة : 185 ] .
واتا : ئهوكهسهتان نه‌خۆش و له‌ش به‌باره، یا له‌سه‌فه‌ره‌و رێبوارهو، رۆژووهكهشی ده‌شكێنێت، ده‌بێ له رۆژانی دیكه‌دا، به‌قه‌زا بیگرێته‌وه .
هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئهثهرهش كه هاتووه : « ثبت عن عائشة (رضي الله عنها) يكون عليها القضاء فما تقضيه إلا في شعبان لمكان رسول الله صلى الله عليه وسلم » .
واتا : له دایكمان عائیشه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) جێگیر بووه كه قه‌زای ڕۆژووی مانگی ڕهمهازنی له‌سه‌ر بووه، له‌به‌ر خاتری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) قه‌زای نه‌ده‌كردنه‌وه تا مانگی شه‌عبان ده‌هاته‌وه .
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروسته گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان دوابخرێت بۆ هه‌ر كاتێك كه مرۆڤ خۆی ده‌یه‌وێت، وه‌رزی زستان بێت یان هه‌ر وهزرێكی تر بێت .
خوای گه‌وره پشت و په‌نای هه‌مووان بێت .
شێخ عبد العزیز بن باز، و شێخ عبد الرزاق عفیفي، و شیخ عبد الله بن غدیان
(فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توادان و لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستتی، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌رگی 9 / لاپه‌ڕه 278 )