فضل الإيمان بالله والاستقامة على العمل الصالح
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
مقالة باللغة الكردية جمع فيها الكاتب مجموعةً من الآيات التي تحثُّ على الإيمان بالله تعالى والاستقامة على العمل الصالح.
فه‌زڵی بڕوابوون به خوا وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌رستنی
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
فضل الإيمان بالله والاستقامة على العمل الصالح
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
فه‌زڵی بڕوابوون به خوا وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌رستنی
بڕوابوون - ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا - واتا:
- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره..
- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌رستنی خوای گه‌وره..
- جێگربوون له‌سه‌ر دینی خوا تا مردن..
هه‌ندێ ئایه‌ت له قوڕئانی پیرۆز ده‌رباره‌ی فه‌زڵی بڕوابوون به خوای گه‌وره:
یه‌كه‌م:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ ۚ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيرٍ مِنَ الْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ♂ [الحجرات :٧ ].
واتا: زۆر چاك بزانن که بێگومان پێغه‌مبه‌ری خواتان له ناودایه ئه‌گه‌ر به گوێ ی ئێوه‌ی بکردایه له زۆرێك له کاره‌کاندا تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بوون به‌ڵام خوا ئیمانی لاتان خۆشه‌ویست کردووه وه له دڵتان‌دا (شیرین و) ڕازاوه‌ی کردووه وه بێزراو و ناشرینی کردووه له لاتان بێ باوه‌ڕیی و تاوان و سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا هه‌ر ئه‌وانه‌ن شاره‌زاو له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاستن.
دووه‌م:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ♂ [فصلت :٣٠ ].
واتا: ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون، ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا...
سێهه‌م:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ♂ [الأحقاف :١٣].
واتا: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن وڕاست وره‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه هیچ جۆره ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نی یه و دڵته‌نگ نابن...
چواره‌م:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬وَأَنْ لَوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا♂ [الجن :١٦ ].
واتا: وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان (مرۆڤ و جنۆکه) به‌رده‌وام بوونایه له‌سه‌ر ڕێ ی ڕاست ئاوی زۆرمان پێ ئه‌نۆشین واته نیعمه‌تی زۆرمان ده‌دانێ.