التوكل على الله تعالى
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
مقالة باللغة الكردية تبين أن للتوكل على الله تعالى منزلة عظيمة في الإسلام، يلحظها من تأمل النصوص الواردة فيه، وكل عبد مضطرٌ إليه، لا يستغني عنه طرفة عين، كما أنه من أعظم العبادات من جهة توثق صلته بتوحيد الرب سبحانه، وهذه المادة عبارة عن آية من القرآ‌ن الكريم وحديث نبوي شريف حول التوكل على الله تعالى، مع تعليق مفيد.
ته‌وه‌كل وپشت به‌ستن به خوای گه‌وره
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
التوكل على الله تعالى
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ته‌وه‌كل وپشت به‌ستن به خوای گه‌وره
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:▬إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ♂ [الأنفال :٢].
واته: بێگومان بڕواداران ته‌نها که‌سانێکن که کاتێك که‌باسی خوا کراو ناوی هێنرا دڵیان ده‌ترسێت و ترسی لێ ده‌نیشێت کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی خوا بخوێنرێته‌وه به‌سه‌ریاندا بڕوایان زیاد ده‌بێت و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن.
عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه عن النبي - صلى الله عليه وسلم - قال : « لو أنكم توكلون على الله حق توكله ، لرزقكم كما يرزق الطير ، تغدو خماصا ، وتروح بطانا» [رواه الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان في " صحيحه " والحاكم ، وقال الترمذي : حسن صحيح ].
واته: له ئیمامی عومه‌ره‌وه خوای لێ ڕازی بێت، ده‌فه‌رموێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صلى الله عليه وسلم - ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی ودروستی وبه‌ته‌واوی پشت به‌خوا ببه‌ستن، خوای گه‌وره وه‌کو ته‌یروباڵنده ڕزقتان ده‌داتێ، به‌یانیان ده‌رده‌چن له‌لانی خۆیان به‌سك به‌تاڵی وئێواران ده‌گه‌ڕێنه‌وه به سك تێری .
ڕاڤه:
پشت به‌ستن به خوای گه‌وره په‌رستشی ڕاستگۆیان وڕێگای دڵسۆزانه، خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردوه به پێغه‌مبه‌ران و به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی.
مانای ته‌وه‌كل وپشت به‌ستن :
ته‌وه‌كل وپشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره (الله) ڕاستی خۆدانه‌ده‌ستی فه‌رمانه‌كانی به‌نده‌یه بۆ لای خوای گه‌وره ومتمانه‌یه به په‌روه‌ردگار، له‌گه‌ڵ هه‌ستان به‌وه‌ی كه شه‌رع ڕێگای پێداوه له‌گرتنه‌به‌ری هۆكاره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوود وقازانجه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی زیان وزه‌ره‌ره‌كان.
هه‌ندێ له به‌روبومه‌كانی پشت به‌ستن به خوا:
١- ڕێگای سه‌ركه‌وتنه له ژیانی دونیادا.
٢- ده‌سه‌ڵات نه‌بوونی (شه‌یتان) به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ته‌نها پشتیان به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن.
٣- پشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستی باوه‌ڕ.
٤- هه‌ر که‌سێ پشت به‌خوا ببه‌ستێ ئه‌وه خوای به‌سه.
5- خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که پشت به‌خوا ده‌به‌ستن.
٦- ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نها پشتیان به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن، خوای گه‌وره له کۆشکه به‌رزه‌کانی به‌هه‌شتدا نیشته‌جێیان ده‌کات، که ڕووباره‌کان به‌ژێریاندا دێن و ده‌چن بێ بڕانه‌وه تیایدا ده‌مێننه‌وه.