حكم الإفطار في رمضان بغير عذر شرعي

أعرض المحتوى باللغة الأصلية anchor

translation دانـراو : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
1

حوكمی ڕۆژووشكاندن له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌بێ بیانویه‌كی شه‌رعی

2.5 MB DOC
2

حوكمی ڕۆژووشكاندن له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌بێ بیانویه‌كی شه‌رعی

158.1 KB PDF

سؤال أجاب عليه الشيخ صالح بن فوزان الفوزان، ونصه: في شهر رمضان الماضي حصل أن أفطرت عدة أيام دون عذر مشروع فهل يكفي قضائي لها فقط وماذا يلزمني غير ذلك فإني نادم على ذلك أشد الندم وعازمٌ إن شاء الله ألاّ أعود لمثل هذا أبدًا‏؟

    حوكمی ڕۆژووشكاندن لهڕهمهزاندا بهبێ بیانویهكی شهرعی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ صالح الفوزان

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ حكم الإفطار في رمضان بغير عذر شرعي ﴾

    « باللغة الكردية »

    الشيخ صالح بن فوزان الفوزان

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی ڕۆژووشكاندن لهڕهمهزاندا بهبێ بیانویهكی شهرعی

    پرسیار: ڕهمهزانی ساڵی پار شتێك ڕوویدا بهبێ هیچ بیانویهكی شهرعی چهند ڕۆژێك بهڕۆژوو نهبووم، ئایا تهنها هێنده بهسه كه قهزایان بكهمهوه؟ وه ئایا چی ترم لهسهر پێویسته بیكهم، چونكه بهڕاستی زۆر زۆر پهشیمانم وبڕیارمداوه إن شاء الله جارێكی تر كاری لهو شێوهیه ناكهمهوه .

    وهڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم :

    ڕۆژوو شكاندن وبهرۆژوو نهبوون لهمانگی ڕهمهزاندا بهبێ هیچ بیانوویهكی شهرعی ههڵه وتاوانێكی گهورهیه، خوا پهمانان بدات، وه پیویسته لهسهر ئهو كهسهی كارێكی لهو شێوهیه دهكات تهوبه بكات بهتهوبهیهكی ڕاست ودروست وبگهڕێتهوه بۆلای خوای گهوره وباڵادهست وپهشیمانیش دهرببڕێت لهسهر ئهوهی لهدهستی چووه، وبههیچ شێوهیهكیش لهداهاتوودا نهگهڕێتهوه سهر وهها كارێك و پارێزگاری بكات لهڕۆژوهكانی وبهبێ بیانووی شهرعی نهیانشكێنێت، ئهمجا لهگهڵ تهوبهكردنیش پێویسته لهسهری ئهو ڕۆژانهی كه شكاندویهتی یان بهڕۆژووه نهبووه قهزایان بكاتهوه وبیانگرێتهوه، بهڵكو خوای گهوره لێی خۆش بێت وبیبورێت، خۆ ئهگهر تاڕهمهزانێكی تر بهبێ هیچ بیانوویهكی شهرعی قهزای ڕۆژووهكانی نهكردهوه، ئهوا دهبێت دواتر لهگهڵ قهزاكردنهوهی ههر رۆژێكیشدا خواردنی ههژارێكیش بدات، بهڵام ئهگهر لهبهر ههر بیانویهكی شــهرعی نهیتوانیبوو بیانگریتهوه ئهوا واجبه تهنها قهزایان بكاتهوه .

    خوای گهوره لهههموو كهس زانا وشارهزاتره .

    پۆڵێنه‌كان