اقتراب الفتن والهلاك إذا كثر الخبث
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
هذا المقال شرح لمعاني أحاديث باب اقتراب الفتن والهلاك إذا كثر الخبث من كتاب الفتن في مختصر صحيح مسلم.
نزیك بونه‌وه‌ی فیتنه و له‌ناوچوون كاتێ تاوان زۆر بوو
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ اقتراب الفتن والهلاك إذا كثر الخبث ﴾
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2011 – 1432
نزیك بونه‌وه‌ی فیتنه و له‌ناوچوون كاتێ تاوان زۆر بوو
الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم .
خوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌كان: ئه‌م باسه بریتیه له مانای دوو فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه له بابی ( نزیك بونه‌وه‌ی فیتنه و له‌ناوچوون كاتێ تاوان زۆر بوو) له كتێبی ( الفتن ) ی پوخته‌ی سه‌حیحی موسلیمدا هاتوه، پێم خۆشه پێكه‌وه بچینه خزمه‌تيان:
عَنْ زَيْنَبَ بِنْتِ جَحْشٍ (رضي الله عنه): أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) اسْتَيْقَظَ مِنْ نَوْمِهِ وَهُوَ يَقُولُ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَيْلٌ لِلْعَرَبِ مِنْ شَرٍ قَدِ اقْتَرَبَ، فُتِحَ الْيَوْمَ مِنْ رَدْمِ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مِثْلُ هَذِهِ). وَعَقَدَ سُفْيَانُ بِيَدِهِ عَشَرَةً. قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَنَهْلِكُ وَفِينَا الصَّالِحُونَ؟ قَالَ: (نَعَمْ، إِذَا كَثُرَ الْخَبَثُ) .
واته: له(زینب)ی كچی (جحش) (خوای لێ ڕازی بێت)ه‌وه: كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) له‌خه‌و ڕاپه‌ڕی ده‌یفه‌رموو: (لا إله إلا الله، هاوار بۆ عه‌ره‌ب له شه‌ڕێك كه نزیك بۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له به‌ربه‌سته‌كه‌ی (یأجوج) و(مأجوج) ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه كونی تێبوو) (سفیان) ئاماژه‌ی بۆ ژماره ده‌كرد. منیش وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا له‌ناو ده‌چین له كاتێكدا ئێمه {هێشتا} پیاوچاكانمان تێدایه؟. ئه‌ویش فه‌رمووی: (به‌ڵێ كاتێك تاوان زۆر بوو).
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (فُتِحَ الْيَوْمَ مِنْ رَدْمِ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مِثْلُ هَذِهِ). وَعَقَدَ وُهَيْبٌ بِيَدِهِ تِسْعِينَ.
واته: (أبی هریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌مڕۆ لهبهربهستهكهی یاجوج و ماجوج و ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه كه‌له‌به‌ری تێكه‌وت. (وهیب) به‌ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ نه‌وه‌د كرد.
موسڵمانانی خۆشه‌ویست ئاگاداربن: هه‌ركاتێك تاوان وگوناح وخراپه‌كاری زووربوون و بڵاوبوونه‌وه، ئه‌وه شوێنه‌واری شوومی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی تاك وكۆمه‌ڵگه‌دا و ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوچوون، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: { وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً } الأنفال:٢٥.واته: وه له به‌ڵایه‌ك خۆتان بپارێزن كه ته‌نیا ئه‌وانه‌تان ناگرێته‌وه كه سته‌میان كردوه.
وه‌ده‌بێت خۆمان بپارێزین له هه‌موو تاوانێكی بچوك وگه‌وره، وه‌هه‌وڵ بده‌ین زیاتر له خوای گه‌وره نزیك ببینه‌وه و بڕیاری تۆبه‌و بۆ لای خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاست وساغ ( التوبة النصوح ) بده‌ین.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته