حوكمی له‌په‌نجه‌كردنی مووسیلهی زیوو بۆ پیاوان
أعرض المحتوى باللغة العربية
ئه‌م بابه‌ته باسی حوكمی له‌په‌نجه‌كردنی مووسیلهی زیوو ده‌كات بۆ پیاوان.
حوكمی له‌په‌نجه‌كردنی مووسیلهی زیوو بۆ پیاوان
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
﴿ حكم لبس خاتم الفضة للرجال ﴾
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
حوكمی له‌په‌نجه‌كردنی مووسیلهی زیوو بۆ پیاوان
پرسیار : ئایا له په‌نجه كردنی موسیلهی زیوو بۆ پیاو دروسته ؟
وه‌ڵام : به‌لێ دروسته بۆ پیاو كه مووسیلهی زیوو له‌په‌نجه بكات بۆ پێویستی، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ريوایهتهی كه ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه وئهلێت : " أن النبي صلى الله عليه وسلم أراد أن يكتب إلى رهـط أو أناس من الأعاجم فقيل له: إنهم لا يقبلون كتابًا إلا عليه خـاتم، فاتخذ النبي صلى الله عليه وسلم خاتمًا من فضة نقشه: (محمد رسول الله) فكـأني بوبيص أو ببصيص الخاتم في أصبع النبي صلى الله عليه وسلم أو في كفه " { صحيح البخاري - كتاب اللباس - باب نقش الخاتم – حديث :5542} واته : پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) وویستی كه نامه بۆ كۆمه‌ڵێك یان خه‌ڵكانێك له ( له‌پاشا و سه‌ركرده‌كانی ) عه‌جه‌م بنووسێت، پیان ووت : ئه‌وان نامه و نووسراوی كه‌س قبوڵ ناكه‌ن و نایخوێننه‌وه هه‌تاوه‌كو مۆرێكی له‌سه‌ر نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) مۆرێكی له مووسیلهیهكی زیوو دروست كرد و له‌سه‌ری نووسی (محمد رسول الله) وله‌ناو له‌پیدا یان له په‌نجه‌یدا ده‌مبینی كه بریقه‌ی ده‌دایه‌وه و ده‌دره‌وشایه‌وه .
پشت و په‌نا هه‌ر به‌خودا ده‌به‌ستین و درود و سه‌ڵات وسهلامیش له‌سه‌ر پیغه‌مبه‌ری خودا بێت .
لهفهتواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆلێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفهتوادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، به‌رگی 24 / لاپه‌ڕه 59، پرسیاری چواره له فه‌توای ژماره 3020.