آثار الذنوب والمعاصي على الفرد والمجتمع
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
عد العلما‌ء آثاراً كثيرة للذنوب في الدنيا تجاوزت الستين أثراً. ولإحياء القلوب وتنبيه المسلمين لخطورة الذنوب. أورد الكاتب طرقاً من تلك الآثار في الدنيا: أولاً: حرمان العلم الشرعي... ثانياً: حرمان الرزق... ثالثاً: تعسير أموره عليه... رابعاً: إنها سبب له‌وان العبد على ربه...
شوێنه‌واری گوناهو تاوان له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ
به‌شی یه‌كه‌م
ده‌با ئه‌و راستییه چاك بزانین، كهگوناهو تاوان كارێكی زیان به‌خشه‌و زیان‌و خراپیه‌كانی له‌سه‌ر دڵ‌و ده‌رونی مرۆڤ وه‌ك زیانی ژه‌هر وایه له‌سه‌ر لاشه، ئایا له‌دونیاو قیامه‌تدا چ خراپه‌و ده‌ردو به‌ڵایه‌ك هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی گوناهو تاوان نه‌بێت !؟ گهرئاوڕێك له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی بده‌ینه‌وه ئه‌م راستیه به‌رجه‌ستانه به‌سانایی هه‌ست پێده‌كه‌ین، ده‌با بپرسین :
- چی بوه هۆی ئه‌وه‌ی باوك و دایكی مرۆڤایه‌تی( ئاده‌م و حه‌وا) له‌به‌هه‌شتی به‌رین ده‌ربكرێن !؟ له بهههشتێكهوه كه خانه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و نازو نیعمه‌تی بێئهندازهیه، بۆماڵی دونیای پر له‌ئێش و ئازار‌و خه‌م و په‌ژاره‌و چه‌رمه‌سه‌ری.
- ئه‌ی چی بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی (ابلیس)له‌ئاسمانه‌كان وه‌ده‌رنێت و نه‌فره‌تی خودای لێبكرێت !؟
- ئه‌ی چی بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی ( قه‌ومی نوح ) نغرۆ بن‌و بخنكێن، تا ئه‌وه‌ی ئاو بگاته ئاستی شاخه‌كان و سه‌ر زه‌وی داپۆشێت !؟
- ئه‌ی بۆچی( قه‌ومی عاد) خوای گه‌وره بای توندی بوناردن و له‌ناوی بردن، ماڵ‌و سامان و كێڵگه‌و كشتوكاڵ و به‌روبوم و ئاژه‌ڵه‌كانیان تیاچوون، بوونه په‌ندو ئامۆژگاری بۆ مرۆڤایه‌تی تاڕۆژی دوایی !؟
- ئه‌ی چی بوه هۆی ئه‌وه‌ی ( قه‌ومی ثمود) خوای گه‌وره له به‌ره به‌یاندا ناڵه‌و شریخه‌و ده‌نگێكی سامناكیان بۆ بنێرێ و ناخ و دڵ و ده‌رونیان بههژینێ و سه‌ره‌نجام هه‌موو تیا بچن !؟
- ئه‌ی چی بوه هۆی ئه‌وه‌ی ( قه‌ومی لوط) خوای گه‌وره گوند‌و شاره‌كه‌یانی وێران كرد‌و سه‌رو ژێری كرد‌و به‌ردی به‌سه‌ریاندا باراند و له‌ناوی بردن، خوای گه‌وره به‌چه‌ندین جۆر سزای دان, ئه‌م جۆره سزایانه‌ش دوور نین بۆ گه‌ل و ده‌سته‌ی سته‌م كاران !؟!
- ئه‌ی چی بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سزای ڕۆژی هه‌ورو سێبه‌ر (كهلهژێریدا ئاگر باران كران ) بنێرێت بۆسه‌ر( قه‌ومی شوعه‌یب)و به‌و نركه‌و ناڵه و سزا سه‌خته له‌ناویان ببات !؟
- ئه‌ی چی بوه هۆی ئه‌وه‌ی فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ی له ده‌ریادا بخنكێن و گیانیان به‌ره‌و دۆزه‌خ بڕوات ,لاشه‌یان بۆ خنكان و ڕوحیان بۆ سوتان !؟!
- ئه‌ی چی بوه هۆی ئه‌وه‌ی قارون خۆی و ماڵ‌و موڵك و كه‌سوكاری تیا بچن و بچن به‌ناخی زه‌ویدا؟ !
- ئه‌ی چی بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل توشی كوشتن و بڕین و تاڵان و له‌ناو چوون و زه‌لیلی و كۆیلایه‌تی و چه‌ندین ناڕه‌حه‌تی تر بن !؟!
هه‌موو ئه‌مانه بێ سێ ودوو كردن به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامی گوناهو تاوان و یاخی بوون و سه‌ركه‌شی وبێباوه‌ڕین .
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له‌یاد نه‌كه‌ین هه‌رجۆره تاوان و یاخی بونێك، میراتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه له‌نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی پێش‌و كه‌خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و كردنی بهپهندو ئامۆژگاری بۆئه‌وانی دوای خۆیان، ئه‌وه‌تا نێربازی میراتی( قه‌ومی لوط) ه خۆبه گه‌وره زانین و لوت به‌رزی و بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه كاری له‌سه‌ر زه‌ویدا میراتی قه‌ومی فیرعه‌ونه، خۆبه‌زل زانین و جه‌به‌روت میراتی (قه‌ومی هود)ه ...هتد .
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ر جۆره تاوان و لادانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وا به‌رگی تاوانی یه‌كێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی پێشوو ده‌پۆشن و هه‌مان زنجیره تاوانی گه‌لانی پێشین چه‌ندباره ده‌كه‌نه‌وه .
ده‌ره‌نجامه‌كانی گوناهو تاوان له‌ژیاندا :
گوناهو تاوان و یاخی بون له‌خواو په‌یام و به‌رنامه پیرۆزه‌كه‌ی، ده‌ره‌نجام و كاریگه‌ری خراپ و زیان به‌خشی هه‌یه له‌سه‌ر دڵ و ده‌رون و لاشه‌ی مرۆڤ. زیانه‌كانی له‌دونیاو رۆژی دواییدا ئه‌وه‌نده زۆره مهگهرههر خوا خۆی بزانێت، له‌م ده‌ست پێكهدا ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و ده‌ره‌نجامانه ده‌ده‌ین به‌كورتی :
1- بێبه‌ش بوون له‌زانست و زانیاری (حرمان العلم ) :
زانست و زانیاری روناكیهكهو خوای گه‌وره ده‌یخاته نێودڵ و ده‌رونی مرۆڤی باوه‌ڕداره‌وه،گوناهو تاوانیش ئه‌و ڕوناكیه گه‌شه ده‌كوژێنێته‌وه.ئه‌وه‌تا كاتێك ئیمامی شافعی له‌خزمه‌تی ئیمامی مالیك دا ده‌بێت (ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت )، ئیمامی مالیك دوای ئه‌وه‌ی گوێ بیستی ئاستی زانستی و تواناكانی ئیمامی شافیعی ده‌بێت، سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت له‌به‌هره‌و توانا‌و زیره‌كی و تێگه‌یشتنی ئیمامی شافیعی و پێی ده‌ڵێت: وای ده‌بینم خوای گه‌وره روناكی و نوری خستۆته نێو دڵ و ده‌رونته‌وه ده‌تۆش به‌تاریكی تاوان مهیكوژێنهوه ، مه‌به‌ستیش له‌بێبه‌ش بون له‌زانست زانستی به‌سوده وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیز فه‌رمویه‌تی:( اللهم انی اسالك علما نافعا ) هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی: (اللهم انی اعوذ بك من علم لاینفع ).
2- بێبه‌ش بوون له‌رزق و ڕۆزی :
گوناهو تاوان مرۆڤ بێبه‌ش ده‌كات له‌رزق و ڕۆزی و، به‌ره‌كه‌ت له‌رزق و رۆزیدا ناهێڵێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: (ان العبد لیحرم الرزق بالذنب یصیبه ) اخرجه احمد. به‌ڵام خوا په‌رستی و ته‌قوا به‌دیهێنه‌ری به‌ره‌كه‌ته له‌رزق و رۆزیدا وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: { وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ }سورة الطلاق/2و3.
3- كاروباره‌كانی قورس و گران ده‌بێت :
روو له‌هه‌ر شوێنێك ده‌كات ده‌رگای به‌رودا داخراوه‌و كاره‌كانی مه‌یسه‌ر نابێت.به‌ڵام خواناسان په‌روه‌ردگار كاره‌كانیان بۆ سانا ده‌كات ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا }سورة الطلاق/ 4.
4- تاریكییه‌ك ده‌بینێته‌وه له‌دڵ و دورونیدا ،هه‌ستی پێ ده‌كات وه‌ك چۆن هه‌ست به‌تاریكی شه‌وی تار ده‌كات :
تاریكی تاوان له‌سه‌ر دڵ و ده‌رون وه‌ك تاریكی هه‌ستیار وایه بۆچاوهكان ،گوێراِیهڵی بۆخوا ڕوناكیهو تاوانیش تاریكیه. تا تاریكی دڵ و ده‌رون زیاد بكات سه‌ركه‌شی و یاخی بوون زیاد ده‌كات ومرۆڤ ده‌كه‌وێته نێو تۆڕی تاوان و لادانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆی بكات، وه‌ك كوێرێك وایه به‌شه‌وی تار به‌ته‌نهایی بڕوات. تاریكی دڵ‌و ده‌رون گه‌ر به‌رده‌وام بێت شوێنه‌واری له‌ده‌م و چاوو ڕووی كه‌سه‌كه‌دا به‌سانایی ده‌رده‌كه‌وێت.
عبدالله ی كوڕی عباس خوایان لێ ڕازیبێت فه‌رمویه‌تی: (ان للحسنة ضیا‌ء في الوجه، ونورا في القلب ، وسعة في الرزق ، وقوهة في البدن، ومحبة في قلوب الخلق، وان للسیئة سواد في الوجة، وظلمة في القلب، ووهنا في البدن، ونقصا في الرزق، وبغضا في قلوب الخلق ).
5- هه‌ست كردن به ته‌نیایی:
مرۆڤی تاوان بار‌و یاخی له‌خوای گه‌وره، هه‌ست بهتهنهاییهك ده‌كات له‌نێوان خۆی و خوادا هه‌روه‌ها له‌نێوان خۆی و خه‌ڵكانی تردا به‌تایبه‌ت كه‌سانی خواناس و چاكه كار ،هه‌رچه‌ند ئه‌و ته‌نهاییه (وحشه)زیاتر بێت ئه‌وا زیاتر دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌كۆڕو مه‌جلیسی پیاو چاكان و بێبه‌ش ده‌بێت لهفهڕو به‌ره‌كه‌ت و سود وه‌رگرتن لێیان، به‌پێی دور كه‌وتنه‌وه‌ی له‌حیزبی ره‌حمان نزیك ده‌بێته‌وه له‌حیزبی شه‌یتان .ئه‌و ته‌نهاییه زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریاو هه‌ست به‌ته‌نهایی ده‌كات له‌نێوان خۆی و خێزان و ماڵ و منداڵ و كه‌سوكارو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا، چونكه دڵ‌و ده‌رونی دڵنیایی و به‌خته‌وه‌ری له‌ده‌ست داوه، ته‌نها به‌یادی خوا دڵه‌كان ئارام ده‌بن وهه‌ست به‌ته‌نهایی و خه‌مۆكی ناكه‌ن { أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ } سورة الرعد/28.
6- بێبه‌ش بون له‌عیباده‌ت و خوا په‌رستی :
گه‌ر تاوان هیچ سزایه‌ك و كاریگهرییهتیهكی تری نه‌بوایه، جگه له‌بێبه‌ش بوون له‌عیباده‌ت و خوا په‌رستی ئه‌مه‌ی به‌س بوو، چونكه به تاوان خێر‌و عیبادهت و چاكه‌یه‌كی زۆر له‌كیس ده‌چێت.
ده‌با به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی خوا گیان، بگرینه به‌رو خۆمان له‌گوناهو تاوان و گومڕایی بپارێزین و شه‌یتان فریومان نه‌دات، ئه‌م ووته پرشنگداره‌ی خوا ناسانی پێشین بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی كارمان كهفهرموویانه: علیك بطریق الهدی ولا یضرنك قلة السالكین وإياك وطرق الضلالة ولا یغرنك كثرة الهالكین.
به‌ڕێزان ده‌توانن به‌شی دووه‌م بخوێننه‌وه له ڕێگه‌ی هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌دا.