حوكمى چوون بۆ لاى فاڵچی و قاوه‌گره‌وه

أعرض المحتوى باللغة العربية anchor

translation دانـراو : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
1

حوكمى چوون بۆ لاى فاڵچی و قاوه‌گره‌وه

169.4 KB PDF
2

حوكمى چوون بۆ لاى فاڵچی و قاوه‌گره‌وه

456 KB DOC

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" حوكمى چوون بۆ لاى فاڵچی و قاوه‌گره‌وه‌ چییه‌؟".

حوكمى چوون بۆ لاى فاڵچی و قاوهگرهوه

دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

حكم الذهاب إلى الكهان والعرافين والمشعوذين

پرسیار : حوكمى چوون بۆ لاى فاڵچی و قاوهگرهوه چییه؟

وهڵام : حهرامه چوون بۆلای فاڵچی و قاوهگرهوه، حوكمهكهشی دوو حوكمی ههیه، ههركهس بچێت بۆلای فاڵچیهك یان قاوهگرهوهیهك پرسیاری شتێكی لێ بكات، ئهوا خوای گهوره نوێژی چـل رۆژ نوێـژى لێ قــهبوڵ نـــاكات، ههروك لهفهرموودهیهكی سهحیحدا هاتووه كه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفــهرموێت: « مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً » { رواه مسلم } واته: ههركهس بچێته لاى فاڵچی و پرسیارى شتێكى لێ بكات چل رۆژ نوێژى لێوهرناگیرێت، بهڵام ئهگهر باوهرِى پێكردن بهوهى كه عیلمى غهیب دهزانن وئاگاداری ئهو زانیاریه نهێنیانهن كه تهنها خوای گهوره دهیانزانێت، ئهوا بێباوهرِ دهبێت، ئهمهش بهبهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « مَنْ أَتَى عَرَّافًا أَوْ كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بمَا يَقُول فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى محَمَّد » { رواه أبو داود } واته: ههركهس چوو بۆ لاى فاڵچی و قاوهگرهوه و باوهرِى پێ كردن بهوهى كه دهیڵێن، ئهوا بێباوهرِه بهوهى هاتۆته خوارهوه بۆ موحهممهد ( صلی الله علیه وسلم ) .

كهواته ههرچۆنێك بێت چوون بۆلای فاڵچی و قاوهگرهوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كارێكی قهدهغهی لێكراوه و مهترسیداره بۆ سهر بیروباوهڕی مرۆڤ، بۆیه پێویسته بهههموو شێوهیهك خۆیانی لێ دووربخاتهوه، وههوڵیش بدات كهسانی تریش لهو مهترسی گوناهـ وتاوانهكانی ئاگادار بكاتهوه .

خوای گهورهش زانا وشارهزاتره .

پۆڵێنه‌كان