هل يجوز تسمية البنت باسم فردوس أو جنة؟
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
سؤال أجاب عنه فضيلة الشيخ محمد صالح - حفظه الله - ونصه: «أنا إن شا‌ء الله على استقبال مولودة، وأريد أن أسميها بـ «فردوس»، ولكن قبل التسمية بهذا الاسم أريد أن أعرف ما حكم تسمية البنت بـ «فردوس» أو «جنة»؟».
ئایا دروسته ناوی كچان به ( فرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟
﴿ هل يجوز تسمية البنت باسم "فردوس" أو "جنة"؟ ﴾
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع دار الإسلام
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
پرسیار :
به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه ؟
وه‌ڵام :
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره .
ئه‌صڵ و بنه‌ما له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه دروسته هه‌موو ناوێك بنرێت له‌منداڵان، جگه ئه‌وه ناوانه نه‌بێت كه شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ڕێگری لێ كردووه .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه له ( الموسوعة الفقهیة ) به‌رگی 11 لاپه‌ڕه 331 دا هاتووه كه ده‌ڵێت : ( الأصل : جواز التسمية بأي اسم إلا ما ورد النهي عنه) واته : له‌بنه‌مادا وایه كه دروسته به‌هه‌ر ناوێكه‌وه ناو بنرێت جگه له‌و ناوه نه‌بێت كه له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه .
ئه‌وه‌یشی ئێمه بزانین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه به‌رگری له‌وه بكات كه ناوی كچان به ناوه‌كانی ( فیرده‌وس ) و ( جنة ) بنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا, چونكه ئه‌م دوو ناوه مانایه‌كی ناسك وجوانیان هه‌یه .
( فیرده‌وس ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه دێت كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه پێویسته له‌باخ وباخاتدا هه‌بێت .
( جنة ) یش به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه دێت كه دار خورما ودره‌ختی جوان وڕازاوه‌ی تێدا بێت .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌رنج بده‌نه ( القاموس المحیط ) لاپه‌ڕه 725 و 1532 هه‌روه‌ها ( تهذیب اللغة ) به‌رگی 13 لاپه‌ڕه 104 ، 105 .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .