تفسير الآية ( 36 ) من سورة النحل
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
يخبر الله تعالى في هذه الآية أن حجته قامت على جميع الأمم، وأنه ما من أمة متقدمة أو متأخرة إلا وبعث الله فيها رسولا وكلهم متفقون على دعوة واحدة ودين واحد، وهو عبادة الله وحده لا شريك له...
ته‌فسیری ئایه‌تی ( 36 ) له سوره‌تی النحل
ئاماده‌كردنی : سمیة عبد الله ( دایكی خالد )
الحمد الله وكفی والصلاة والسلام علی نبیه المصطفی.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ ) { النحل : 36 }
په‌روه‌ردگاری باڵا ده‌ست له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا گرنگی و كاری سه‌ره‌كی وبانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، كه كاری سه‌ره‌كی ومه‌به‌ست له ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ گه‌ل و هۆزه‌كانیان ئه‌وه بووه كه خوای گه‌وره ومیهرهبان به‌تاك و ته‌نها بپه‌رستن و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن .
له‌به‌ر ئه‌م بانگه‌وازه و كاره گرنگه‌ی پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) خوای گه‌وره ئاگادارمان ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت بێگومان له‌هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه وهۆزێك پێغه‌مبه‌ر و فروستاده‌یه‌كمان ڕه‌وانه‌كردووه، ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی كه په‌روه‌ردگار به تاك و ته‌نهایی بپه‌رستن وهیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن و دووریش بكه‌نه‌وه له هه‌موو طاغوتێك.
جا سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین مه‌به‌ست له ( أن اعبدوا ) عیبادهت چیه ؟ ئێمه چۆن ده‌زانین خوای گه‌وره بپه‌رستین ؟
ووشه‌ی ( العبادة ) واته : ئه‌و په‌ڕی گه‌ردنگیری و مل كه‌چی وگوێڕایه‌ڵی بۆ خوای گه‌وره و باڵاده‌ست به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رشتێك فه‌رمانی پێكردووه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌وه‌شی قه‌ده‌غه‌ی كردوه لێی دوور بكه‌ویته‌وه .
سه‌باره‌ت به واتا و مه‌به‌ستی ( العبادة ) پرسیار كرا له شێخ الإســـلام ابن تیمیة ( ڕه‌حه‌مه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : له‌وه‌ڵامدا ووتی : ووشه‌ی عباده‌ت ووشه‌یه‌كی گشتگیره ومه‌به‌ست لێی هه‌ركار وكرده‌وه و ووتار و گوفتارێكی نهێنی و ئاشكرایه كه خوای گه‌وره پێی ڕازی بێت و پێی خۆش بێت، نوێژ و زه‌كات و ڕۆژوو حه‌ج و ڕاستگۆی له وتار‌و گوفتار و ئه‌داكردنی ئه‌مانه‌ت و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك و به‌جێهینانی صیله‌ی ره‌حم و وه‌فاكردن به په‌یمان و به‌ڵێن و فه‌رمان به‌چاكه و قه‌ده‌غه‌كرن له‌خراپه و جهادی بێباوه‌ڕ و دوو ڕووه‌كان و ئیحسان وچاكه‌كاری له‌گه‌ڵ دراوسێ و هه‌تیوان و بێنه‌وایان و هه‌ژاران و .....
هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی خوا وپیغهمبهرهكهی وترسان له‌خواو گوێرایه‌ڵی وئیخلاص و صه‌بر گرتن له‌سه‌ر حوكمه‌كانی و شوكری نیعمه‌ته‌كانی و چه‌ندان شتی تریش .
هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه باسمان كردن كاتێك ده‌چێته چوارچێوه‌ی عیباده‌ته‌وه كه ته‌نها و ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام بدرێن و هیچ كه‌سێكی زیندوو و مردوو یان هیچ به‌رنامه و ڕێبازیك نه‌كرێته هاوتا و هاوه‌ڵی خوای گه‌وره ئه‌وكاته به‌شی یه‌كه‌می عیبادهت ته‌واو بووه .
به‌شی دووهمهكهشی ئه‌وه‌یه دوور بكه‌ویته‌وه له‌په‌رستن و گوێرایه‌ڵی و خۆشه‌ویستی هه‌ر شتێك جگه له خوای گه‌وره وه‌ك له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌فه‌رموێت ( وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ) واته دوور كه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی جگه له‌خوای گه‌وره گوێڕایه‌ڵی ده‌كرێت و قوربانی بۆ ده‌ردرێت و پیرۆز راده‌گیرێت و فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ ده‌كرێت .
ابن القیم الجوزی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له مانای ووشه‌ی ( الطاغوت ) دا ده‌ڵێت : ( الطاغوت ما تجاوز به العبد حده من معبود أو متبوع أو مطاع ) واته : هه‌رشتێك كه عه‌بد وبه‌نده‌كانی خوا سنووری خۆیانی تێدا ببه‌زێنن و تێشپه‌ڕی بكه‌ن بۆ سنووری ئه‌وه‌ی بپه‌رسترێن یان شوێن بكه‌ون یان گوێڕایه‌ڵی بكرێن جگه له په‌رستن و شوێنكه‌وتن وگوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره .
ته‌نانه‌ت بێباوه‌ڕ بوون به طاغوت و دووركه‌وتنه‌وه لێی له‌هه‌ندێك جێگای قورئانی پیرۆزدا پێشخراوه به‌سه‌ر باوه‌ڕ بوون وئیمان هێنان به‌خوای گه‌وره وه‌ك په‌روه‌ردگاری به‌رز وباڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت : ( فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) { البقرة : 256 } واته : جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ ( که بریتیه له : هه‌موو ڕێگه‌و ڕێباز‌و هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک ) وه باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خواي گه‌وره ، بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نیه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه.
موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدول وه‌هاب ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : سه‌رانی تاغوت پێنج كه‌سن : شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو كه هۆكاری سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌موو یاخی بوون و له‌سنوور دهرچونێكه ، وه هه‌ركه‌سێكیش جگه له‌خوای گه‌وره بپه‌رسترێت و پێشی ڕازی بێت ، وه هه‌ركه‌سێكیش خه‌ڵكی بانگ بكات بۆ په‌رستنی خۆی، وه هه‌ركه‌سێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه شتیك له غه‌یب و شته نهێنی و شاراوه‌كانی گه‌ردوون ده‌زانێت، وه هه‌ركه‌س حوكم به غه‌یری حوكمی په‌روه‌ردگار بكات ئه‌ویش هه‌ر پێی ده‌وترێت طاغوت .
بهكوورتی و به‌كوردی تاغوت : وه‌ك شێخ الإسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : ( اسم جنس لما عبد من دون الله ) واته : هه‌رشتێك جگه له په‌روه‌ردگار بپه‌رسترێت پێی ده‌وترێت تاغوت .
كه‌واته ئه‌ی خوشكی باوه‌ڕدار ئه‌ی برای باوه‌ڕدارم بزانه : مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هاتنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران هه‌ر له حه‌زره‌تی نوحه‌وه هه‌تا ده‌گاته كۆتا پێغه‌مبه‌ر محمد المصطفی ( علی نبینا وعلیهم أفضل الصلاة والسلام ) بانگه‌واز كردن بووه بۆ یه‌كتاپه‌رستی په‌روه‌ردگار و دوور كه‌وتنه‌وه له‌ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه جگه له‌زاتی پیرۆزی ئه‌و ده‌په‌رسترێت .
ئه‌مجا له‌كۆتای ئایه‌ته‌كه‌ی سوره‌تی ( النحل ) وه ده‌فه‌رموێت : ( ... فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ ) واته : جا هه‌ندێك له - نه‌وه‌كانی ئاده‌م - كه شایه‌نی ئه‌وه بوون و ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا بوو كه هیدایه‌ت وه‌ربگرن خوای گه‌وره هیدایه‌تی دان و ڕێی نیشاندان، ئه‌وانه‌شیان كه نه‌یان وویست و شایه‌نی ئه‌وه نه‌بوون به‌هۆی لاساری خۆیانه‌وه لاڕێی و گومڕاییان بۆ بڕایه‌وه, جا ئاده‌ی به‌سه‌ر زه‌وییدا بچن و بگه‌ڕێن و به‌چاوی خۆتان ببینن و بنواڕن چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان نه‌هێناو په‌یامبه‌ره‌كانیان به درۆزن دانا چۆن بوو؟ لــهجێگایهكی دیكه‌دا ده‌فه‌رموێت : ( أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا ) { محمد : 10 } واته : ئایا ئه‌وه‌نه‌گه‌ڕاون به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنجيان نه‌داوه ، تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ی پێش ئه‌مان چۆن بووه؟! خوای به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه (دره‌نگ یان زوو) دووچاریان ده‌بێت .
لهكۆتیاییهوه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه یه‌كتاپه‌رستی پاداشته‌كه‌ی سه‌رفرازی دونیا و دوارۆژه و تاغوت و بت په‌رستی و شوێن غه‌یری به‌رنامه‌ی خوای میهره‌بان كه‌وتنیش تیاچوون و ههلاكهتی دونیا و قیامه‌تی به‌دواوه‌یه خوای گه‌وره په‌نامان بدات و بمانگێڕێت له موحد و یه‌كتاپه‌رستان إن شا‌ء الله .
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته