بيع كاميرات التصوير لمن يستخدمها في التصوير المحرم
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
سؤال أجاب عنه موقع الإسلام سؤال وجواب، ونصه: «يبيع زوجي كاميرات "الديجيتال"، (وهذا هو عمله الذي يتكسب منه). وبعض زبائنه هم م‌من يلتقطون الصور العارية. فهل يجوز له أن يبيع الكاميرات لمثل هؤلاء المصورين، وهو يعلم الغرض الذي سيستخدمونها من أجله؟».
فرۆشتنی كامیره‌ی وێنه‌گرتن به‌كه‌سێك به‌كاری بهێنی له وێنه‌گرتنی حه‌رامدا
پرسیار: پیاوه‌كه‌م كامیره‌ی دیجیتاڵ ده‌فرۆشێت به‌هه‌ندێك له‌و كه‌سانه كه وێنه‌ی رووتی پێ ده‌گرن، ئایه ڕه‌وایه بۆی كامیره بفرۆشێته ئه‌و جۆرهكهسانه، له‌كاتێكدا كه‌ده‌زانێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیسه بهكاریدێنن؟
وه‌ڵام: الحمد لله
هه‌رشتێك به‌كار بهێنرێت لهحهرامدا ڕه‌وانیه بفرۆشرێت، یان گومان بكرێت ئه‌و كامیرهیه بۆ وێنه‌گرتنی حه‌رام به‌كاربهێنرێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( ولا تعاونوا على الإثم والعدوان ) المائدة/2.
وهگومانی تێدانیه كه‌وا گرتنی وێنه‌ی خراپ ده‌بێته مایه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كامیرانه ده‌فرۆشێت به جۆره كه‌سانه بێ گومان یارمه‌تیان ده‌دات بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی، وه‌یارمه‌تی دان له‌سه‌ر حه‌رام حه‌رامه.
وهفرۆشتنی كامیره‌ی دیجیتاڵ به‌كه‌سێك وێنه‌ی شتی چاكی پێ بگرێت وه‌كو وتاره ئیسلامیه‌كان ووتاری هه‌ینی ودار ودررهخت وده‌ریا، ئه‌مه كارێكی چاكه، وه‌ده‌بێت بازرگانی موسڵمان له خوای گه‌وره بترسێت وشتێك نه‌فرۆشێت زیانی تێدا بێت بۆ موسڵمانان ، وه‌نابێت ته‌نها مه‌به‌ستی په‌یدا كردنی پاره‌بێت ئه‌گه‌ر چیش له‌ڕێگای حهرامهوهبێت، وه‌بێ گومان ئه‌وه‌ی له‌خوا بترسێت خوای گه‌وره ده‌رگای خێری لێ ده‌كاته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِب ) الطلاق/ 2-3 . والله أعلم .