×
Image

هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام و ئیمان - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ باسی هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام و ئیمان، وه‌ مرۆڤی موسڵمان ده‌بێت ئاگاداری خۆی بێت ونزیك نه‌بێته‌وه‌ له‌م هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وانه‌...چونكه‌ هه‌روه‌كو ئاشكرایه‌ ئیمان زیاد ده‌كات به‌ كرده‌وه‌ی چاكه‌ وكه‌میش ده‌كات به‌ تاوان كردن، وه‌ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌وا هه‌ندێ كردوه‌ هه‌یه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمان كه‌ پێویسته‌ هه‌موو موسڵمانێك ئاگاداری بێت...

Image

حوكمی جادوو و جادووگه‌ران و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كه‌سی جادوو لێكراو - (Kurdî)

زۆرێك له‌خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر جادوو وڕۆشتن بۆلای جادووگه‌ران، ئایا ده‌بێت حوكمی ئه‌م كاره‌ چی بێت، وه‌ ڕێگا چیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی جادووی لێكراوه‌ .

Image

یه‌كتاپه‌رستى - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( مختصر الفقه الإسلامي ) دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌لتویجریه‌، وه‌ بریتیه‌ له‌: ١- واتاى یه‌كتاپه‌رستى. ٢- تێگه‌یشتن له‌ یه‌ك خوا په‌رستى. ٣- به‌شه‌كانى یه‌كتاپه‌رستى. ٤- حوكمى دانپێدانان به‌ یه‌كخواپه‌رستى. 5- فه‌زلی یه‌كتاپه‌رستی.

Image

ڕاڤه‌كردنی فه‌رموده‌ی (( الدین النصیحة )) - (Kurdî)

فه‌رموده‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئامۆژگارى ئایندارییه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ دڵسۆزى و ڕاستگۆیى له‌شتێكدا به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌نجامدانى به‌و شێوه‌یه‌ى په‌روه‌ردگار فه‌رزى كردوه‌، وه‌ ئاین ئامۆژگارییه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ركانه‌دا كه‌ په‌روه‌ردگار پێویستى كردون، هه‌روه‌ها وازهێنان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ى كه‌ یاساغ و حه‌رامى كردون، ئه‌مه‌ش شتێكى گشتگیره‌و په‌یوه‌ندى به‌ مافى خواو پێغه‌مبه‌رو قورئان و....

Image

ته‌فسیری سوره‌تی ( العصر ) - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان جارێكی دیكه‌ دێینه‌وه‌ خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ ته‌فسیركردنی سوره‌تێكی تر له‌سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، ئه‌ویش سوره‌تی ( العصر ) كه‌ سوره‌تێكی مه‌ككی یه‌، و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی هه‌رچه‌ند كه‌من به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی سوره‌ته‌كه‌ پڕاوپڕه‌ له‌مانا پیرۆزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام...

Image

باوەڕبوون بە قەدەر - (Kurdî)

باوەڕبوون بە قەدەر چوار بوار دەگرێتەوە: یەكەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێك، بە گشتی و بە ووردیش، بە هەمیشەیی و هەتاهەتاییش، جا ئەمە لەوانەدا كە پەیوەندییان بە كردارەكانی خواوە هەبێت یان بە كردارەكانی بەندەكانیەوە هەبێت یەكسانن. دووەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە ئەو زانیارییانەی نووسیوەتەوە لە....

Image

ئه‌و ئیمانه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت له‌ به‌نده‌كانی - (Kurdî)

ده‌بینین زۆرینه‌ی خه‌ڵكی یان هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی بانگهێشتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئیماندارن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانێكی ته‌سكیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئیمانی فراوان ئه‌و ئیمانه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناویه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌ی. ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی «ئاوێته‌ی دڵ»، دانه‌ره‌كه‌ی ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت.‌

Image

باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر وبه‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی - (Kurdî)

باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر بنه‌مای شه‌شه‌مه‌ له‌ بنه‌ماكانی ئیمان و باوه‌ڕ، كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌وه‌ی بووه‌، و به‌وه‌شی ده‌بێت، وه‌ زانایه‌ به‌ حاڵ و ئه‌حواڵ و ڕزق و ڕۆزی و ئه‌جه‌ل و كاروكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی، وه‌هیچ شتێك نییه‌ لای ئه‌و شاراوه‌ بێت، وه‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی خوای گه‌وره‌....

Image

ئادابی موسڵمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا - (Kurdî)

ئادابی‌ موسڵمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا بریتیه‌ له‌ سوپاس كردنی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌موو نیعمه‌ته‌كانی و به‌ڕاستی پشت ببه‌ستن پێی و شه‌رم لێ كردنی له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا و بزانێت كه‌وا خوای گه‌وره‌ چاودێری ده‌كات.

Image

روونكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌ دژی سێ که‌سه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا - (Kurdî)

ئه‌م فه‌رموده‌ قودسیه‌ باسی ئه‌و سێ كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی دواییدا دژیانه‌...

Image

ئیمان - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( مختصر الفقه الإسلامي ) دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌لتویجریه‌، وه‌ بریتیه‌ له‌: ١- پێناسه‌ی ئیمان. ٢- به‌شه‌كانى ئیمان. ٣- پله‌كانى ئیمان. ٤- هه‌ندێك له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانى ئیمان. ٥- كۆڵه‌كه‌كانى ئیمان.

Image

باسی بڕوادار و بێ بڕوا - (Kurdî)

بێگومان ئیماندار به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌یه‌ و دژ به‌ نه‌فس و ئاره‌زوات و شه‌یتان و دووژمنانی په‌روه‌ردگاریدا ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حزبی خوایه‌ و سه‌رباز و دۆستی خوایه‌ . به‌ڵام مرۆڤی كافر به‌ پاڵپشتی شه‌یتان و نه‌فسی خۆی دژایه‌تی په‌روه‌ردگار ده‌كات. ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی \”ئاوێته‌ی دڵ\”،....