×
ئه‌م فه‌رموده‌ قودسیه‌ باسی ئه‌و سێ كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی دواییدا دژیانه‌...

رونكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌ دژی سێ که‌سه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا

﴿ شرح حديث ثلاثة أنا خصمهم يوم القيامة ﴾

پشتیوان سابیر عه‌زیز

بشتيوان صابر عزيز


 رونكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌ دژی سێ که‌سه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا

عنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: "ثَلَاثَةٌ أَنَا خَصْمُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ رَجُلٌ أَعْطَى بِي ثُمَّ غَدَرَ وَرَجُلٌ بَاعَ حُرًّا فَأَكَلَ ثَمَنَهُ وَرَجُلٌ اسْتَأْجَرَ أَجِيرًا فَاسْتَوْفَى مِنْهُ وَلَمْ يُعْطِهِ أَجْرَهُ "رواه البخاري

رونكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌كه‌:

وتنی: ((ثلاثة أنا خصمهم يوم القيامة )) واته‌: سێ كه‌س من دژیانم له‌ڕۆژی دواییدا.

یه‌كه‌م: (( رجل أعطى بي ثم غدر )) واته‌: پیاوێك په‌یمانێك بدات‌و ناوی‌ خودای‌ له‌سه‌ر ببات پاشان بیشكێنێ‌‌و ناپاكی‌ تیادا بكات.

بۆ نمونه‌ كه‌سێك بڵێت: سوێند به‌ خوا وبه‌ڵێن بێت كه‌وا مافی خۆتت بده‌مێ، یان هیچ شتێكت لێ نابه‌م ئیلا به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ وئه‌وه‌ نه‌بێت، پاشان پاش گه‌ز ببێته‌وه‌و په‌یمانه‌كه‌ی جێبه‌جێی نه‌كات وناپاكی بكات، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ خوای گه‌وره‌ دژایه‌تیان ده‌كات له‌ ڕۆژی دواييدا.

وه‌ په‌یمان شكاندن له‌ نیشانه‌ی مونافیقه‌كانه‌‌، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت‌ (( أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا، وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْ نِفَاقٍ حَتَّى يَدَعَهَا: إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ، وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ، وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ )).

واته‌:((چوار شت هه‌ركه‌س تیایدابێت ئه‌وه‌ مونافیقی ته‌واوه‌، هه‌ركه‌سیش یه‌كێكیانی تێدابێت ئه‌وه‌ سیفه‌تێكی مونافیقی تێدایه‌، هه‌تا ده‌ستی لێهه‌ڵده‌گرێت، هه‌ركات قسه‌ی كرد درۆ بكات، هه‌ركات په‌یمانیدا بیشكێنێت، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنیدا سه‌رپێچی لێبكات، ئه‌گه‌ر دژایه‌تی كه‌سێكی كرد له‌هه‌ق لابدات و سته‌می لێبكات). وه‌ وشه‌ی ( غدر ) به‌ مانای درۆكردن دێت؛ چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌سه‌رتاوه‌ په‌یمان ده‌دات به‌ڵام پاشان درۆ ده‌كات وپه‌یمانه‌كه‌ی ده‌شكێنێت.

دووه‌م: (( ورجل باع حرا فأكل ثمنه )) پیاوێكیش مرۆڤێكی‌ ئازاد بكات به‌كۆیله‌و بیفرۆشێت‌و به‌هاكه‌ی‌ بخوات‌.

ئه‌م پێاوه‌ حه‌رامی خواردوه‌، واته‌: سته‌می له‌ پیاوه‌ ئازاده‌كه‌ كردوه‌، وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ كویله‌ی منه‌ وبۆم هه‌یه‌ بیفرۆشم و به‌هاكه‌ی بخۆم.

سێهه‌م: (( ورجل استأجر أجيرا فاستوفى منه ولم يعطه أجره )) واته‌: پیاوێك كه‌سێك بگرێت به‌كرێ‌‌و سوودی‌ لێوه‌ربگرێ‌ به‌ڵام حه‌ق‌و مافی‌ خۆی‌ پێنه‌دات.

بێ گومان ئه‌م كاره‌ش حه‌رامه‌، وه‌ خوا په‌نا بدات ـ ئه‌م كاره‌ زۆر روو ده‌دات له‌م‌ سه‌رده‌مه به‌ تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌وا هێنراوم بۆ كار كردن، بۆ نمونه‌ به‌كابرای كرێكار ده‌وترێت كرێكه‌ت مانگانه‌ ئه‌وه‌نده‌ دیناره‌، به‌ڵام له‌سه‌ری مانگ مافی خۆی به‌ته‌واوه‌تی پێ نادات به‌ڵكو كه‌متری پێ ده‌دات..وه‌ ئه‌م كاره‌ خیانه‌ت و درووكردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كرێكاره‌...

وه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌م ڕه‌وشتانه‌ی تێیدا بێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ دژایه‌تی ده‌كات له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم