×
پوختەیەکی بەسوود بۆ کەسێک تازە مسوڵمان بووبێت

‫پوختەیەکی بەسوود بۆ کەسێک تازە مسوڵمان بووبێت

ئامادەکردن:

محمد الشهري

1441 – 2020

به ناوی خوای بەخشندە ومیهرەبان

‫پێشەکی

إِنَّ الْحَمْد للهِ، نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمْنْ يَضْلُلُ فَلَا هَادِيَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدُهُ لا شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدَاً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ.

أما بعد:

خواى گەورە ڕێزی لە نەوەکانى ئادەم گرت وفەزڵ وڕێز وپلەوپایەی ئەوانى بەرزکردەوە بەسەر زۆرێک لە دروستکراوەکانی، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ﴾ واتە: ﴿سوێند بە خودا، بێگومان ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرت﴾. [الإسراء : 70]. وخواى گەورە زیاتر ڕێزلێنانى بەم ئومەتە بەخشی ئەویش بە ناردنی باشترین پێغەمبەر بۆیان کە موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، وخێرترین کتێبی بۆیان دابەزاند کە قورئانی پیرۆزە، وڕازی بوو بەوەى مەزنترین ئاین شەریعەتیان بێـت کە ئیسلامە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ﴾ واتە: ﴿ئێوە (موسوڵمانان) باشترین گەلێک بوون بۆ خەڵکی ھێنرابێتە دی، فەرمان دەدەن بە چاکە ونەهی وجڵەوگیری دەکەن لە خراپە وبڕوا دەھێنن بە خودا ئەگەر نامەدارەکان (خاوەن کتێبەکان لە جولەکە وگاوڕەکان) بڕوایان بھێنایە ئەوە باشتر بوو بۆیان ھەندێک لەوان بڕوادارن و(باوەڕیان ھێناوە بە ئاینی ئیسلام) بەڵام زۆربەیان لە فەرمانی خودا دەرچوون (فاسق بوون)﴾. [آل عمران : 110]. ولە مەزنترین نیعمەتەکانى خودا بە سەر مرۆڤەوە ئەوەیە کە هیدایەتی پێبەخشیووە بۆ شوێنکەوتن وپەیڕەوکردنی ئاینی ئیسلام، وجێگیربوون لەسەری وکردەوە کردن بە ئەحکام وشەریعەتەکانى ئەم ئاینە، ولە ئەم کتێبەدا کە لە قەبارەدا بچووکە بەڵام ناوەڕۆکەکەى گەلێک فراوانە مسوڵمانی نوێ ئەو شتانە فێر دەبێت کە دەبێت هەر بیزانێت بە شێوەیەکی پوخت کە دیارترین شەریعەتەکانى ئەم ئاینە مەزنەى بۆ ڕووندەکاتەوە، ئەگەر تێی بگات وکردەوەی پێبکات ئەوا دەردەچێت بەرەو فێربوونی زانستی شەرعی وبە دەستهێنانى زانستی زیاتر سەبارەت بە ناسینی پەروەردگار -سبحانه وتعالى-، وپێغەمبەرەکەى موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، وئاین وبەرنامەى ژیانی ئیسلامە، وبۆیە خودا دەپەرستێت بە چاوڕۆشنی وزانستەوە، ودڵی ئارام وجێگیر دەبێت وئیمانی زیاد دەکات بە نزیکبوونەوەى لە پەروەردگاری بەهۆی پەرستن وشوێنکەوتنی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

وداواکارم لە خواى گەورە کە هەموو وشەیەکی نێو ئەم کتێبە پیرۆز وبەرەکەتی تێدا بێت، وببێتە هۆی سوود بۆ ئیسلام ومسوڵمانان، وبە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ ڕەزامەندی ئەو زاتە مەزنە نووسرا بێت، وپاداشتی بۆ هەموو مسوڵمانان بێت ئەوانەى زیندوون وئەوانەشی مردوون.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

محمد الشيبة الشهري

2 / 11 / 1441 کۆچی

‫پەروەردگارم (الله)یە.

• خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی خەڵکینە، پەروەردگارتان بپەرستن کە ئێوە وئەوانەی پێش ئێوەشی دروست کردووە بەڵکو بەو پەرستنە خۆتان بپارێزن﴾. [البقرة: 21]. • خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ﴾ واتە: ﴿(الله) ئەو زاتەیە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو﴾ [الحشر: 22]. • خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾ واتە: ﴿هیچ شتێك ھاوشێوەی خودا نییە وئەو بیسەرە -السمیع-ە وبینایە -البصیر-ە﴾ [الشورى: 11].

• الله پەروەردگاری منە وپەروەردگاری هەموو شتێکە، پادشایە (المالك)ە، خوڵقێنەرە (الخالق)ە، ڕۆزیدەرە (الرزاق)ە، وهەموو شتێک ئەو بەڕێوەى دەبات.

• تەنها ئەو زاتە مەزنە شایەنی پەرستنە، وهیچ پەروەردگارێک نییە جگە لە ئەو زاتە، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو زاتە مەزن وپیرۆزە.

• خاوەنی ناوە جوانەکان وسیفاتە بەرزەکانە کە بە جێگیری لە قورئانی پیرۆزدا یان لە سونەتدا باسکراوە، ناوەکانى خواى گەورە لە ئەوپەڕی کەماڵ وجوانیدان، وهیچ شتێک وەکو ئەو زاتە نییە وبیسەرە وبینایە.

لە ناوە جوانەکانى خواى گەورە:

الرزاق، الرَّحْمن، القدير، المَلِك، السميع، السَّلَام، البصير، الوكيل، الخَالق، اللطيف، الكافي، الغفور.

الرزّاق: واتا ڕزۆیدەر، ئەو خودایە کە ڕزق بە بەندەکانى دەبەخشێت کە بریتین لە ڕزق بۆ لاشە وڕزق بۆ دڵەکان وڕۆحەکان.

الرحمان: واتا میهرەبان، کە ڕەحمەت وبەزەیی ومیهرەبانی خودا زۆر مەزنە وهەموو شتێکی گرتووەتەوە.

القَدِيْرُ: واتا توانادار، خاوەنی ئەوپەڕی توانایە کە تووشی هیچ لاوازی وکەموکورتی وبێزاری وناڕەحەتی وهیلاک بوونێک نابێت.

المَلِك: واتا پادشا، خاوەنی سیفەتی مەزنی وزاڵبوون وبەڕێوەبردنە، وهەموو شتێک ئەو خاوەنیەتی وموڵکی ئەوە؛ وئەو بەو ویستی خۆی بەڕێوەیان دەبات.

السَّمِيْع: واتا بیسەرە، هەموو شتێک دەبیستێت ئەوەى ئاشکرایە وئەوەى نهێنیە.

السَّلَام: واتا سەلامەتە وبەریئە (دوورە) لە هەموو کەموکوڕی وعەیب وناکامڵی ولاوازییەک یان هەرسیفەتێکی تر لە سیفەتەکانى ناکامڵی وکەموکورتی.

البَصِير: واتا بینایە، وبینینی خواى گەورە هەموو شتێکی گرتووەتەوە ئەگەرچیش شتەکە وورد وبچووک بێت، زانستێکی گشتگیری هەیە سەبارەت بە هەموو شتێک ئەگەر ئاشکرا یان شاراوە بێت.

الوَكِيْل: واتا سەرپەشتیاری بوونەوەرەکان دەکات وڕزق وڕۆزییان پێدەبەخشێت، وبەرژەوەندییەکانیان جێبەجێدەکات، وهەروەها ئەوەى ئیمانداران داوای دەکەین وغەمیانە لە هیدایەتدان وجێگیربوون لە سەر ڕێگای ڕاست وکاروباری ژیان و پێداویستی وهەرشتێکی تر بۆیان ئاسان دەکات وپێیان پێدەبەخشێت.

الخالق: واتا خوڵقێنەرە، کە هەموو شتێک ئەو دروستی کردووە بە بێ ئەوەى لە پێشتردا هیچ نمونەیەکیان هەبێت.

اللطيف: واتا دلۆڤان ومیهرەبانە، کە ڕێز لە بەندەکانى دەگرێت وڕەحمیان پێدەکات وئەوەى داوای بکەن پێیان دەبەخشێت.

الكَافِي: واتا هەموو پێداویستیەکانى بەندەکان جێبەجێدەکات بە پێی پێویستییان، ئەگەر خودا پشتیوانی بەندە بێت ئەوا بەندە پێویستی بە هیچ کەس وشتێکی تر نابێت.

الغَفُوْر: واتا لێخۆشبووە، کە بەندەکانى دەپارێزێت لە شەڕ وخراپەی تاوانەکانیان، و بەهۆی ئەنجامدانى تاوانەوە سزایان نادات ئەگەر تەوبە بکەن.

مسوڵمان بیر دەکاتەوە وسەری سووڕ دەمێنێت لەو بوونەوەرانەى خواى گەورە دروستی کردوون وچۆن ڕێگاکانى پەیداکردنی ڕزقی بۆ ئاسان کردوون، ولەو شتانەیش گرنگی پێدانى دروستکراوەکانە بە بێچووەکانیان بەپەرۆش بوون لەسەر خواردن پێدانیان تا ئەو کاتەى کە پشت دەبەستن بەخۆیان وبێ پێویست دەبن لە یارمەتیدانى دایکیان، پاک وبێگەردی بۆ ئەو زاتەى کە ئەم هەموو بوونەوەرەی دروستکردووە وبە ڕەحم وبەزەییە بەرامبەریان وڕێگاکانى یارمەتی وچاکبوونی حاڵ وباریانی بۆ ئاسان کردوون ئەگەرچیش لە ئەوپەڕی لاوازیدان.

‫پێغەمبەری من موحەمەدە -صلی الله علیه وسلم-

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ﴾ واتە: ﴿سوێند بە خودا، بەڕاستی پێغەمبەرێکتان بۆ ھاتووە لە خۆتان، وناڕەحەتی و ناخۆشی ئێوە قورس وگران وناڕەحەتە بە لایەوە، زۆر سوورە لەسەر (باوەڕھێنان)تان بۆ بڕواداران زۆر دڵسۆز ومیھرەبانە﴾. [التوبة: 128]. خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿و(ئەی موحەممەد-صلى اللە علیە وسلم-) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان﴾. [الأنبياء: 107].

موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری میهرەبانی وهیدایەتدان

ئەو موحەمەد کوڕی عبداللەیە -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا پێغەمبەر ونێردراوی خودایە، خودا ناردی بۆ ئەوەى پەیامی ئاینی ئیسلام بگەیەنێت بە هەموو خەڵکی، بۆ ئەوەى هەموو خێرێکیان پێنیشان بدات وگەورەترینیان تەوحیدە (یەک خودا پەرستیە)، وئاگاداریان بکاتەوە ونەهیان لێبکات لە هەموو شەڕ وخراپەیەک وگەورەترینیان شیرکە (هاوبەشدانانە بۆ خودا).

واجبە گوێڕایەڵی بکرێت لەو شتانەى کە فەرمانى پێکردووە، وئەو هەواڵانەى کە باسی کردووە بە ڕاست دابنرێن، ودوور بکەوینەوە لەو شتانەى نەهی لێکردووە وئاگاداری سەبارەت داوە، ودەبێت بەو شێوەیە خودا بپەرستین کە ئەو لە شەریعەتدا باسیکردووە.

پەیامی ئەو وپەیامی پێغەمبەرانی پێشووش بریتی بوو لە بانگەوازى کردن بۆ پەرستنی خودا بە تەنها وبە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا.

لە سیفەت وتایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- :

ڕاستگۆیی، میهرەبانی، لەسەرخۆیی، ئارامگرتن، ئازایەتی، ڕێزلێنان، ڕەوشت جوانی، دادپەروەری، سادە بوون -التواضع-، لێبووردەیی.

‫قورئانی پیرۆز وتە وقسەی پەروەردگارمە

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا﴾ واتە: ﴿ئەی خەڵکینە بەڕاستی بۆتان ھات بەڵگەی ئاشکرا لە پەروەردگارتانەوە، وناردمانە خوارەوە بۆتان ڕووناکیەکی ئاشکرا (کە قورئانە)﴾. [النساء: 174].

قورئانی پیرۆز قسەی خودایە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- دایبەزاند بۆ ئەوەى خەڵکی دەربهێنێت لە تاریکاییەوە بەرەو نور وڕۆشنایی، وهیدایەتیان بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست.

ئەوەى قورئان بخوێنێتەوە پاداشتی مەزنی دەستدەکەوێت، وئەوەیشی کردەوە بەڕێنماییەكانی بکات ئەوا لەسەر ڕێبازی ڕاستە.

‫فێری پایەکانی ئیسلام دەبم

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ، شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ، وَحَجِّ البَيْتِ) واتە: (ئیسلام لەسەر پێنج پایە وکۆڵەکە بنیات نراوە: شاھێدی دان بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، وشاهێدی دان بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە، وئەنجامدانی نوێژەکان، وزەکاتدان، وڕۆژووی مانگی ڕەمەزان، وحەجکردن بۆ ماڵەکەى خودا).

پایەکانی ئیسلام هەندێک پەرستنن کە واجبە ودەبێت هەموو مسوڵمانێک پابەندیان بێت، وئیسلامەتی کەسێک دروست نییە ئەگەر باوەڕی بە واجب بوونی ئەم پایانە نەبێت کە دەبێت هەموویان جێبەجێ بکرێن، چونکە ئیسلام لەسەر ئەم پایانە بنیات نراوە، بۆیە بە (پایەکانى ئیسلام - أرکان الإسلام) ناسراوە.

ئەم پایانەش بریتین لە:

پایەی یەکەم: شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمدًا رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە الله، وموحەمەد -صلى الله علیه وسلم- نێردراو وپێغەمبەری خودایە).

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ﴾ واتە: ﴿کەواتە دڵنیابە وبزانە بێجگە لە (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نییە﴾ [محمد: 19]. ھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ﴾ واتە: ﴿سوێند بەخوا بەڕاستی بۆتان ھاتووە پێغەمبەرێک لە خۆتان قورس و گرانە بەلایەوە ناڕەحەتی و ناخۆشی ئێوە زۆر سوورە لەسەر (باوەڕھێنان) تان بۆ بڕواداران زۆر دڵسۆز و میھرەبانە﴾. [التوبة: 128].

واتای شاهێدی دان بە: (لا إله إلا الله) بریتیە لە: (هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە الله).

ومانای شاهێدی دان بە (محمدًا رسول الله) بریتیە لە: گوێڕایەڵی بکرێت لەو شتانەى کە فەرمانى پێکردووە، وئەو هەواڵانەى کە باسی کردووە بە ڕاست دابنرێن، ودوور بکەوینەوە لەو شتانەى نەهی لێکردووە وئاگاداری سەبارەت داوە، ودەبێت بەو شێوەیە خودا بپەرستین کە ئەو لە شەریعەتدا باسیکردووە.

پایەی دووەم: نوێژ ئەنجامدان.

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ﴾ واتە: ﴿نوێژەکانتان ئەنجامبدەن﴾ [البقرة: 110].

إقامة الصلاة (ئەنجامدانى نوێژ): ئەمیش ئەنجامدانى بەو شێوەیە دەبـێت کە خواى گەورە لە شەریعەتدا فەرمانی لەسەر داوە، کە دەبێت لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت وبەو شێوە وچۆنیەتیە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێرمانی کردووە.

پایەی سێیەم: زەکاتدان.

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَآتُوا الزَّكَاةَ﴾واتە: ﴿وزەکات بدەن﴾ [البقرة: 110].

خواى گەورە زەکاتى فەرز کردووە ئەمیش بۆ تاقیکردنەوەى باوەڕ وئیمانى مسوڵمان، وبۆ ئەوەى سوپاسی خودا بکات بەهۆی ئەو نیعمەتانەى کە پێی بەخشیووە لە ماڵ وپارە وسامان، وبۆ ئەوەى یارمەتی هەژار وکەم دەرامەتەکان بدات.

وزەکاتدات بریتیە لە بەخشینی زەکات بەو کەسانەى کە شایستەن.

وئەمیش مافێکی واجبە لە ماڵ وساماندا ئەگەر بگات بە ڕێژەیەکی دیاریکراو، بە هەشت چین لە خەڵکی دەدرێت کە خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیانی کردووە، لەوانەش کەسی هەژار (الفقير) وکەم دەرامەت (المسكين).

وزەکاتدان هۆکاری هێنانى ڕەحمەت وسۆزە بۆ نێو کۆمەڵگای مسوڵمان، وهۆکاری پاکبوونەوەى ڕەوشت وپارە وسامانە، وهۆکارە بۆ ئەوەى هەژار وکەمدەرامەتەکان ڕازی وئاسوودە بن، وهەروەها برایەتی وخۆشەویستی لە نێو کۆمەڵگای مسوڵماندا پتەوتر دەکات، بۆیە مسوڵمانى چاک بە ڕەزامەندی نەفسی خۆیەوە زەکات دەدات ودڵخۆشە بەم زەکاتدانە چونکە هۆکارە بۆ ئاسوودە کردنی خەڵکی تر.

وئەو ڕێژەی کە زەکاتی ماڵ وسامانی تێدا واجب دەبێت بریتیە لە 2.5% لەو ماڵ وسامانەى هەڵگیراوە لە ئاڵتون وزیو وپارە وشتومەکی بازرگانی ئامادەکراو بۆ کڕین وفرۆشتن بۆ ئەوەى سوودی لێ ببینن؛ ئەگەر نرخی ئەم ماڵ وسامانانە بگاتە ڕێژەیەکی دیاریکراو وساڵێک بەسەریدا تێپەڕ ببێت ئەوا دەرکردنی زەکات بەو ڕێژەیەی باسکرا واجب دەبێت.

هەروەها زەکات واجبە لەسەر ئەو کەسەی مەڕوماڵاتی هەیە وەکو (مەڕ وبزن ومانگا و وشتر)، ئەگەر ئەم مەڕوماڵاتانە لە گیای زەوی بخۆن لە زۆربەی ساڵدا وخاوەنەکەى خۆی خۆراکیان پێنەدات.

وهەروەها زەکاتدان واجبە لەو شتانەى کە لە زەویەوە دەردەچن وەکو دانەوێڵە وبەرووبوم وکانزاکان وگەورەهەرەکان ئەگەر بگەن بە ڕێژەیەکی دیاریکراو.

پایەی چوارەم: ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان.

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ﴾واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەروەکو چۆن لەسەر ئومەتەکانى پێش ئێوە فەرز کرابوو؛ بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن ولە خودا بترسن﴾ [البقرة: 110].

ڕەمەزان: مانگی نۆیە لە ساڵدا لە رۆژمێری کۆچیدا، ومانگێکە پیرۆزی خۆی هەیە لە لای مسوڵمانان، وپلەوپایەیەکی تایبەتمەندی هەیە جیا لە مانگەکانى تری ساڵ، ورۆژووگرتنی بە تەواوەتی یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئاینی ئیسلام.

ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان بریتیە لە: مەبەست لە پەرستنی خودا ئەویش بە خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وجیماع کردن، وهەموو ئەو شتانەى تریش کە ڕۆژوو دەشکێنن لە کاتی دەرکەوتنی بەیانەوە -لە بانگی بەیانیەوە- هەتاوەکو خۆر ئاوابوون -بانگی مەغریب- بە درێژایی ڕۆژەکانى مانگى ڕەمەزان.

پایەی پێنجەم: حەجکردن بۆ ماڵی خودا

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا﴾واتە: ﴿خوای گەورەش بڕیاریداوە لەسەر خەڵکی حەج وسەردانی (بیت الحرام) بکەن بە تەنھا لەسەر ئەوانەی کە توانای (دارایی و تەندروستیان) ھەیە﴾ [آل عمران : 97]. حەجکردن واجبە لەسەر ئەوانەى کە دەتوانن ئەنجامی بدەن یەک جار لە تەمەندا، وحەجکردن بریتیە لە: مەبەستی سەردانیکردنی مزگەوتی حەرام -المسجد الحرام- وجێبەجێکردنی مەراسیمە پیرۆزەکان لە مەککەدا ئەمیش بریتیە لە هەندێک شێوەى پەرستنی دیاریکراو لە کاتێکی دیاریکراودا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کردووە وپێغەمبەرانی پێشوو حەجیان کردووە، وخواى گەورە فەرمانى بە پێغەمبەر ئیبراهیم کردووە -علیه السلام- کە بانگی خەڵکی بکات بۆ ئەنجامدانى حەج، هەروەکو خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیکردووە کە دەفەرموێت: ﴿وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ﴾واتە: ﴿وجاڕ بدە بەناو خەڵکیدا بۆ حەج کردن دێن بۆ لات (بۆ حەج) بە پیادە وبە سواری ھەموو وشترێکی لاواز (لەبەر ئەوەی) کە لە ھەموو ڕێگایەکی دوورەوە دێن﴾ [الحج : 27].

‫پایەکانى ئیمان (باوەڕ) فێر دەبم

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئیمان (باوەڕ) فەرمووی: (أنْ تؤمنَ باللهِ وملائكتِهِ وكتبِهِ ورسلِهِ واليومِ الآخرِ وتؤمنَ بالقدرِ خيرهِ وشرهِ) واتە: (باوەڕ وئیمان بهێنیت لە خودا وفریشتەکانى وکتێبەکانى وڕۆژی دوایی -قیامەت- وباوەڕ بهێنیت بە قەدرە خێری وشەڕی) پایەکانی باوەڕ (پایەکانى ئیمان)، بریتیە لە هەندێک پەرستن کە مسوڵمان بە دڵ ئەنجامیدەدات، و واجبە لەسەر هەموو مسوڵمانێک کە باوەڕی بە پایەکانى ئیمان هەبێت، وئیسلامەتی هیچ مرۆڤێک دروست نییە مەگەر پاش باوەڕ بوون بەم پایانە نەبێت هەر بۆیە بە (پایەکانى ئیمان - أرکان الإیمان) ناسراوە، جیاوازی نێوان پایەکانى ئیمان وپایەکانى ئیسلام: پایەکانى ئیسلام کردەوە ئاشکراکان دەگرێتەوە کە بە ئەندامە ئاشکراکان ئەنجامدەدرێت وەکو ووتنی شایەتمان ونوێژ کردن وزەکاتدان، وپایەکانى ئیمان کردەوە شاراوەکان دەگرێتەوە کە بە دڵ ئەنجامدەدرێت وەکو: باوەڕهێنان بە خودا وکتێبەکانی وپێغەمبەرانی.

چەمکی ئیمان وماناکەى: بیریتیە لە بەڕاستدانان وباوەڕی پتەوى دڵ بە خودا وکتێبەکانى وفریشتەکانى وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی وخێر وشەڕی قەدەر، وشوێنکەوتنی هەموو ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە وجێبەجێکردنی: ووتنی بە زمان؛ وەکو شاهێدی دان بە (ﻻ إله إﻻ الله)، وخوێندنی قورئان وزیکر ویادی خواى گەورە.

کردەوە بە ئەندامە ئاشکراکان وەکو: نوێژکردن، وڕۆژوو گرتن، وحەجکردن. وکردەوە کردن بە ئەندامە شاراوەکان بریتیە لە کردەوە کردن بە دڵ کە ئەمیش: خۆشویستنی خودا وملکەچ بوون بۆی وترسان لێی، وپشت بەستن وتەوەکول بە ئەو زاتە ودڵسۆز بوون لە ئەنجامدانى پەرستنەکاندا.

زانایان بە پوختی بەم شێوەیە پێناسەی دەکەن: باوەڕهێنان بە دڵ، و ووتن بە زمان، وکردەوە کردن بە ئەندامەکان، وبە ئەنجامدانى پەرستنەکان زیاد دەبێت، وبە ئەنجامدانى تاوانەکان کەم دەکات.

پایەی یەکەم: باوەڕهێنان بە خودا (الله)

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ﴾واتە: ﴿بێگومان ئیماندارانی ڕاستەقینە ئەوانەن کە باوەڕیان ھێناوە بە خودا (الله)﴾ [النور: 62].

ئیمان وباوەڕهێنان بە خودا دەبێت باوەڕ بوون بە تەوحیدی (تاک بوونی) خودای لەگەڵدا بێت لە پەروەردگارێتیدا ولە پەرستنیدا ولە (ناو وسیفاتەکانیدا)، کە ئەمانەى لای خوارەوە لە خۆ دەگرێت:

- باوەڕ بە هەبوونی خودا -سبحانه وتعالى-.

- باوەڕبوون بەوەى بە پەروەردگارێتی خودا -سبحانه وتعالى-، کە ئەو زاتە خاوەن وپادشای هەموو شتێکە وخوڵقێنەری هەموو شتێکە وڕزق وڕۆزی بە هەموو بوونەوەرەکان دەبەخشێت وکاروباریان بەڕێوە دەبات.

- باوەڕبوون بەوەی کە تەنها خودا شایەنی پەرستنە بە ڕاستی وهەق وهیچ پەرستراوێکی تر شایەنی پەرستن نییە لە هیچ یەکێک لە پەرستنەکان وەکو: نوێژ ونزا وپاڕانەوە وداواکردن وهاوار کردن وداواى یارمەتی (الإستعانة) وداواى فریاکەوتن (الإستغاثة) ونەزر کردن وقوربانی کردن وهەموو پەرستنەکانى تر.

ئیمان وباوەڕهێنان بەو ناو وسیفەتانەى خواى گەورە کە لە قورئان وسونەتدا هاتووە، ونەفی کردن لەو سیفەت وکردەوانەى کە خواى گەورە سەبارەت بە نەفسی خۆی نەفی لێیان کردووە یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفی لێیان کردووە، وناو وسیفاتەکانى خواى گەورە لە ئەوپەڕی جوانی وکامڵیدان، وهیچ شتێک وەکو ئەو زاتە مەزنە نییە وئەو بیسەر وبینایە.

پایەی دووەم: باوەڕهێنان بە فریشتەکان

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ﴾ واتە: ﴿ھەموو حەمد وسوپاس وستایشێک بۆ ئەو خودایە کە بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوییە فریشتەکانی کردووە بە نێردراوانێک خاوەنی (چەندەها جۆر وژمارەی) باڵن: دووان وسیان وچوار، خودا ھەرچی بیەوێت لە دروستکردندا زیادی دەکات، بەڕاستی خودا بە سەر ئەنجامدانى ھەموو شتێکدا بە توانایە﴾ [فاطر: 1].

باوەڕمان بەوە هەیە کە فریشتەکان جیهانێکی شاراوەن (-غەیبین- نایان بینین لەم ژیانەدا)، وئەوان بەندەی خودان لە نور وڕۆشنایی دروستکراون، وهەمیشە ملکەچی فەرمانەکانى خودان وهەرگیز سەرپێچی فەرمانەکانى خودا ناکەن.

فریشتەکان بوونەوەری مەزن وبەهێزن وژمارەیان تەنها خودا دەیزانێت، هەریەکێکیان وەسف وناو وکاروباری تایبەتی خۆی هەیە بەو شێوەیەی خودا فەرمانی پێیان کردووە، لەوانیش: جبریل -علیه السلام- کە سپێردراوە بە دابەزاندنی وەحی (سروش) لە لایەن خوداوە بۆ پێغەمبەران.

پایەی سێیەم: باوەڕهێنان بە کتێبە ئاسمانیەکان

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ﴾واتە: ﴿(ئەی موسڵمانان) بڵێن: بڕوامان ھێنا بە خوا و بە ئەو قورئانەی کە بۆ خۆمان نێردراوەتە خوارەوە، وبەو نامەیەی کە نێردراوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب وکوڕەکانی یەعقوب وبەوەی کە دراوە بە موسا وعیسا وبەوەی کە دراوە بە ھەموو پێغەمبەران لە لایەن پەروەدگاریانەوە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ کامێکیاندا وئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خوداین﴾ [البقرة: 136].

باوەڕهێنان وبە ڕاستدانانێکی پتەو بەوەى کە هەموو کتێبە ئاسمانیەکان وتەی خودان.

لە لایەن خوداوە دابەزێنراوە بۆ پێغەمبەران بۆ ئەوەى پەیامی خودا بگەیەنن بە هەموو بەندەکان بە زانست وڕاستی وهەقێکی ڕوون وئاشکران وڕۆشن.

وخواى گەورە بە ناردنی پێغەمبەرەکەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو خەڵکی، بەهۆی ئەم شەریعەتی ئیسلامەوە هەموو شەریعەتەکانى پێشووی بۆ پێغەمەرانی پێشوو هەڵوەشاندەوە؛ واتا دەبێت هەموو خەڵکی شوێنی کۆتا شەریعەت بکەون کە شەریعەتی ئیسلامە، وقورئانی پیرۆز لە سەرەوەى هەموو کتێبە ئاسمانیەکانى پێشووە وکردەوە کردن بەو کتێبانە هەڵوەشایەوە لە پاش نادرنی قورئانی پیرۆز، وخواى گەورە خۆی پەیمانی داوە بە پاراستنی قورئانی پیرۆز لە هەر گۆڕانکاری ودەستکارییەک، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ﴾واتە: ﴿بێگومان هەر ئێمه قورئانمان ناردۆته خوارەوه وبەڕاستی هەر ئێمەش دەیپارێزین﴾ [الحجر : 9]. چونکە قورئانی پیرۆز کۆتا کتێبی خودایە بۆ مرۆڤەکان، وپێغەمبەرەکەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا پەیامبەرە بۆ مرۆڤایەتی، وئاینی ئیسلام کە خودا ڕازییە ببێت بە کۆتا ئاین بۆ مرۆڤەکان هەتاوەکو قیامەت هەڵدەستێت، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ﴾واتە: ﴿بەڕاستی دینی پەسەندکراو لە لای خودا تەنها ئیسلامه﴾ [آل عمران : 19].

ئەو کتێبە ئاسمانیانەى کە خواى گەورە لە کتێبەکەیدا -لە قورئاندا- ناویانی هێناوە:

قورئانی پیرۆز: خودا دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-

تەورات: خودا دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موسا -علیه السلام-

ئینجیل: خودا دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى عیسا -علیه السلام-

زەبور: خودا دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى داود -علیه السلام-

پەڕەکانی ئیبراهیم (صحف إبراهيم): خودا دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى ئیبراهیم -علیه السلام-

پایەی چوارەم: باوەڕهێنان بە پێغەمبەران

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ﴾ واتە: ﴿سوێند بە خودا لە ناو ھەموو گەل وئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووە (کە فەرمان دەکەن بە خەڵکی) بەوەی تەنھا خودا بپەرستن ودوورکەونەوە لە (پەرستنی) ھەرپەرستراوێکی (پوچەڵ وبەتاڵی) تر﴾ [النحل: 36].

باوەڕهێنانێکی پتەو بەوەى کە خواى گەورە بۆ هەموو ئومەتێک پێغەمبەرێکی نادرووە کە بانگیان دەکات بۆ پەرستنی خودا بە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک، وبانگیان دەکات بۆ ئەوەى کوفر بکەن وبێباوەڕ بن بەو شتانەى کە دەپەرسترێن جگە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

هەموویان پێغەمبەر بوون وپیاو بوون، وڕاستگۆن وبە ڕاستگۆ دادەنرێن، ولە خودا ترس وتەقوادار بوون، وهیدایەتدراو وهیدایەتدەر بوون، وخواى گەورە پشتیوانی لێکردن ویارمەتیدان بە بەڵگە ونیشانە وموعجیزەکان کە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆیی ئەوان -علیهم الصلاة والسلام-، وپەیامەکانى خودایان گەیاند بەو شێوەیەی خودا پێی سپاردوون، وهەموویان لەسەر هەق وهیدایەتێکی ڕوون وئاشکرا بوون.

بانگەوازییان لە سەرەتاوە بۆ کۆتا هەمان شت بوو لە ڕوانگەی بانگەوازى کردن بۆ بنچینەى ئاین، کە ئەمیش بریتیە لە تەوحید (یەک خودا پەرستی) وبڕیارنەدانى هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنی خودا.

پایەی پێنجەم: باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی -قیامەت-

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا﴾واتە: ﴿ھیچ پەرستراوێکی هەق وڕاست نییە جگە لە الله، سوێند بە خودا بێگومان کۆتان دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لە ئەو ڕۆژی دواییەی (ئەو قیامەتەی) کە ھیچ گومانێکی تێدا نییە (هیچ گومانێک لەوەى کە ڕوودەدات)، بۆیە کێ لە خودا قسە (و بەڵێنی) ڕاستترە﴾ [النساء: 87].

بیروباوەڕێکی ڕاستگۆیانە سەبارەت بە هەموو شتێک کە پەیوەندی بە قیامەتەوە هەیە، لەو باسانەى کە پەروەردگاری بەرز وپیرۆز لە قورئانی پیرۆز فەرموویەتی یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکردووە، وەکو: مردنی مرۆڤەکان وزیندووبوونەوە وشەفاعەت وتەرازوو ولێپرسینەوە وبەهەشت ودۆزەخ، وهەموو شتێک کە پەیوەندی بە قیامەتەوە هەیە.

پایەی شەشەم: باوەڕهێنان بە قەدەر خێر وشەڕی

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ﴾واتە: ﴿بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بە ئەندازە دروست کردووە -لە قەدەردا نووسراوە وبڕیاری لەسەر دراوە-﴾ [القمر : 49].

بیروباوەڕ وعەقیدەی پتەو وتەواو سەبارەت بەوەى کە هەموو شتێک ڕوودەدات لەم دونیایەدا خودا پێی دەزانێت ولە قەدەردا بڕیاری لەسەر داوە، وئەم قەدەرانە نووسراوان پێش دروستبوونی مرۆڤ، ومرۆڤ ویست وتوانا (ئیرادەتی) هەیە، وخۆی کردەوەکانى خۆی ئەنجامدەدات لە ڕاستیدا؛ وهەموو ئەمانەش لە ژێر ویستی خودا ودەسەڵاتی (ئیرادەتی) خودا دەرناچن.

ئیمان وباوەڕهێنان بە قەدەر لەسەر چوار پلەوپایە بنیات نراوە، ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم: باوەڕبوون بە زانستی گشتگیری خودا کە هەموو شتێکی گرتووەتەوە.

دووەم: باوەڕبوون بەوەى کە خودا هەموو شتێکی (ڕووداوێکی) نووسیووە هەتاوەکو قیامەت بەرپا دەبێت.

سێیەم: باوەڕبوون بەوەى ویستی خودا دەبێت بێتە دی وتوانای بێسنووری هەیە، وئەوەى خودا بیەوێت ڕوودەدات وئەوەى نەیەوێت ڕوونادات.

چوارەم: باوەڕبوون بەوەى کە خودا خوڵقێنەری هەموو شتێکە، وهیچ شتێک هاوبەش وشەریکی ئەو نییە لە خوڵقاندندا.

‫فێری دەستنوێژگرتن دەبم

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ﴾واتە: ﴿بەڕاستی خودا تەوبەکاران وپاکەکانی (ئەوانەى دەیانەوێت خۆیان پاک بکەنەوە) خۆشدەوێت﴾ [البقرة:22]. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (تَوَضَّأ نَحْوَ وُضُوئِي هَذَا) واتە: (دەستنوێژ بگرە بەو شێوەیەی کە من دەستنوێژم گرت). لە گرنگی ومەزنی پلەپایەی نوێژکردن ئەوەیە کە خودا دەستنوێژگرتنی لە پێش نوێژ واجب کردووە لە شەریعەتەکەیدا، ودەستنوێژگرتن مەرجە بۆ دروستی ئەو نوێژە (کلیلی نوێژکردنە)، وهەستکردنە بە فەزڵی نوێژ ئەنجامدان وا لە دڵ دەکات بە دڵخۆشی وئاسوودەییەوە نوێژ ئەنجام بدات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «الطهور شطر الإيمان... والصلاة نور» واتە: «دەستنوێژگرتن -پاکبوونەوە- نیوەی ئیمان وباوەڕە... ونوێژکردن نور وڕۆشناییە (بۆ بەندە)». و -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من توضأ فأحسن الوضوء خرجت خطاياه من جسده) واتە: (ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیەوە دەردەچن).

بەندە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەى نوێژ بۆ پەروەردگاری ئەنجامبدات ئەمیش بە خۆ پاککردنەوەی هەستپێکراو کە ئەمیش بریتیە لە دەستنوێژگرتن وشۆردنی ئەندامەکانى دەستنوێژ، ولە ڕووی واتاییەوە لە دڵەوە خۆی ئامادە دەکات ونیەت دەهێنێت وبە دڵسۆزیەوە ئەم پەرستنە بۆ خودا ئەنجام دەدات، کە دەبێت هاوشێوەى سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجام بدرێت.

ئەو شتانەى کە واجبە دەستنوێژی بۆ ئەنجامبدرێت:

1- نوێژ ئەنجامدان بە شێوەیەکی گشتی؛ ئەگەر نوێژی فەرز یان سونەت بێت.

2 تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا.

3 دەستدان لە قورئان (لە موسحەف).

دەستنوێژ دەگرم وخۆم دەشۆم (غوسڵ دەکەم) بە ئاوی پاککەرەوە:

ئاوی پاککەرەوە بریتیە لە: هەر ئاوێک کە لە ئاسمانەوە دابەزی بێت یان لە نێو خاکەوە دەرچووبێت ولەسەر بنچینەکەى مابێت، ویەکێک لە سێ وەسفەکانى نەگۆڕا بێت، وئەوانیش بریتین لە: ڕەنگ، تام، بۆن؛ بەهۆی شتێک لە شتەکانەوە کە ئاو لە پاکبوون دەردەکەن.

فێری دەستنوێژگرتن دەبم

هەنگاوی 1: نیەت هێنان، ومانای نییەت بریتیە لەوەى کە دڵ سوور وپێداگیر بێت لەوەى کە ئەم پەرستنە ئەنجامدەدات بۆ ئەوەى نزیک ببێتەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

هەنگاوی 2: شۆردنی دەستەکان (ناوپەکان وپشتەوەى دەستەکان).

هەنگاوی 3: ئاو ڕادانە نێو دەم ودەرکردنی (المضمضة).

ئاو ڕادانە نێو دەم ودەرکردنی (المضمضة): بریتیە لەوەى کە بە چنگی دەست هەندێک ئاو بکرێتە نێو دەم وئەملاو ئەولای پێبکرێت (غەڕغەڕەی پێبکرێت)، وپاشان دەربکرێت.

هەنگاوی 4: ئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەرکردنی (الاستنشاق).

ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستنشاق) بریتیە لە: هەڵمژینی ئاو بۆ نێو لووت هەتا سەرەوەى کونەکانى لووت.

وپاشان دەرکردنی ئەم ئاوە (الاستنثار): ئەمیش بۆ دەرکردنی پیسی وپاشماوەکانى نێو لووت بەهۆی ئەم هەڵمژینەوە -پێی دەووترێت: فن کردن-.

هەنگاوی 5: شۆردنی دەموچاو (ڕوو).

سنووری دەموچاو (ڕوو):

دەموچاو (ڕوو - الوجه): ئەو ئەندامەیە کە بەهۆیەوە ڕووبەڕووی خەڵکی دەبیتەوە، لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت (الوجه): ئەمیش لە وشەی (الجهة)ەوە هاتووە کە بە ماناى ئاراستە وڕووبەڕوبوونەوە دێت.

سنووری پانی ڕوو (دەموچاو): بریتیە ماوەى نێوان گوێیەکان.

سنووری درێژی ڕوو (دەموچاو): بریتیە لە شوێنی دەرچوونی مووی قژەوە لە پێشەوە هەتاوەکو کۆتایی چەناگە.

شۆردنی دەموچاو هەموو شوێنێکی ڕوو دەگرێتەوە کە موویەکی کەمی لە سەر دەرچووە، وهەروەها زوڵفەکان وبۆشایی (سپێتی) پێشەوەى گوێ كە لە پشت زوڵفەوەیە دەگرێتەوە.

سپێتی: بریتیە لەو بۆشاییەى کە لە پشتەوەى زوڵفەکان هەن هەتاوەکو نەرمایی خوارەوەی گوێیەکان.

زوڵفەکان (العذار): ئەو مووانەی قژ وڕیشن کە دەردەچێن لە پێش دەرگای گوێدا.

وبە هەمان شێوە شۆردنی دەموچاو هەموو موویەکی چڕی ئاشکرا دەگرێتەوە لە ڕیشدا ئەگەرچیش درێژ بێت (دەست تەڕ دەکات ودەیهێنێت بە سەر ونێوی ڕیشی چڕ ودرێژدا شەرت نییە ئاو بگاتە بنی پێستی ڕیش وهەموو مووەکان، بەڵام ئەگەر ڕیشی تەنک بوو دەبێت دەستی تەڕ بکات وبیخاتە نێو ڕیشیەوە وبە جوانی بیشوات).

هەنگاوی 6: شۆردنی دەستەکان (باڵەکان)؛ ئەمیش لە سەرەوەى -لوتکەى- پەنجەکانەوەى دەستپێدەکات هەتاوەکو ئانیشکەکان (ئانیشکەکانیش دەبێت بشۆردرێن).

ئانیشکەکانیش بەشێکن لە دەستەکان (باڵەکان) وفەرزە دەبێت بشۆردرێن.

هەنگاوی 7: مەسحکردنی هەموو سەر (قژ) بە ناو لەپی هەردوو دەستەکان لەگەڵ گوێیەکانیش؛ یەک جار.

سەرەتا لە پێشەوەى سەری (قژی) دەستپێدەکات پاشان دەستی بەرەو پشتی سەری دەبات ودیسانەوە دەیگەڕێنێتەوە بۆ پێشەوەى سەری.

هەردوو پەنجەی شایەتمان دەخاتە نێو گوێیەکان (پەنجەی شایەتمان ڕاست بۆ نێو گوێی ڕاست، وپەنجەى شایەتمانی چەپ بۆ نێو گوێی چەپ).

وبە پەنجە گەورەکانى (قامکە گەورەکانى) پشتەوەى گوێی مەسح دەکات بەشێوەى سوڕدان بە دەوری پشتی گوێدا، وبەم شێوەیە ناوەوە ودەرەوەی گوێی مەسحکرد.

هەنگاوی 8: شۆردنی پێیەکان؛ لە سەرەتای پەنجەکانى پێ هەتاوەکو قاپەڕەقەکان (گوێزنگەکان یان قولەپێکان)، وشۆردنی قاپەڕەقەکانیش دەگرێتەوە.

قاپەڕەکان (گوێزنگەکان یان قولەپێکان): بریتین لە دوو ئێسکی دەرکەوتوو وئاشکرا لە لاکانى پێ ولە خوارەوەى ساقدا.

ئەم شتانە (دەستنوێژ) بەتاڵ وپوچەڵ دەکاتەوە:

1. ئەو شتانەى لە کۆم وئەندامەکانەکانى زاوزێوە دەردەچن وەکو: پاشەڕۆ، ومیز، وهەوا، ومەنی، ومەزی.

2. نەمانی ئەقڵ وهۆش بەهۆی خەوتن، یان بوورانەوە، یان سەرخۆش بوون، یان شێت بوون.

3. هەموو ئەو شتانەى کە دەبنە هۆی خۆشۆردن (غوسڵ) وەکو: لەشگرانی، وسووڕی مانگانە، وزەیستانی (نیفاس).

ئەگەر مرۆڤ سەرئاوی کرد وپاشەڕۆی لێوە دەرچوو دەبێت شوێنەواری پاشەڕۆکە لا بدات بە ئاوی پاککەرەوە وئەمە باشترینە، یان بە جگە لە ئاوی پاککەرەوە بەو شتانەى کە بەهۆیەوە پاشەڕۆ لادەچێت وەکو بەرد وکاغەز وقوماش وشتی تر، ودەبێت سێ جار یان زیاتر شوێنەواری پاشەڕۆکە مەسح بکرێـت وپاکبکرێتەوە بە شتێک لەم پاککەرەوە ڕێگەپێدراوانە.

‫مەسح کردن لەسەر خوف (گۆرەوی پێستی) وگۆرەوییەکان

لە کاتی لەپێکردنی گۆرەوییەکان یان خوفەکان دەکرێت مەسح لەسەریان بکرێت بە بێ ئەوەى پێویست بکات کە پێیەکان بشۆردرێن، بە چەند مەرجێک کە ئەمانەن:

1. دەبێت لە پاش ڕوودانى بچووک (الحدث الأصغر) یان ڕوودانى گەورە (الحدث الأکبر) لە پێبکرێن، کە لە پاش دەستنوێژگرتن پێیەکان شۆردراون.

2. دەبێت پاک بن وپیس نەبن.

3. دەبێت مەسح لەو ماوەیە ئەنجامبدرێت کە لە شەریعەتدا دیاریکراوە.

4. وپێویستە گۆرەوییەکان یان خوفەکان حەڵاڵ بن، واتا دزراو یان زەوتکراو نەبن.

خوفەکان بریتین لە: هەرشتێک کە لە پێ بکرێت لە پێستی تەنک وهاوشێوەکانى، ولەوانەش پێڵاوەکان کە پێیەکان دادەپۆشن.

گۆرەوییەکان بریتین لەو شتانەى کە مرۆڤ لەپێیان دەکات لە قوماش وهاوشێوەکانى.

حیکمەت ودانایی لە ڕێگەپێدان بە مەسحکردن لەسەر گۆرەوییەکان (خوفەکان) لە شەریعەتدا:

حیکمەت ودانایی لە مەسح کردن لەسەر گۆرەوییەکان بریتیە لە ئاسانکاری ولابردنی ناڕەحەتی لەسەر مسوڵمانان، ئەوانەى کە بە لایانەوە قورس وناڕەحەتە کە گۆرەوییەکان یان خوفەکان دابکەنن وپێیەکانیان بشۆن، وبە تایبەتی لە کاتی زستان وسەرمایەکی زۆردا، یان لە سەفەردا.

ماوەی مەسح کردن:

کەسی نیشتەجێبوو: ڕۆژ وشەوێک (24 کاتژمێر).

کەسی موسافیر (ڕێبوار): سێ ڕۆژ بە شەوەکانیانەوە (72 کاتژمێر).

ماوە ژماردنی مەسحکردن لە یەکەم کاتی مەسحکردن لە سەر گۆرەوییەکان یان خوفەکان دەژمێردرێت لە پاش ئەوەی کە دەستنوێژ شکا، بۆ نمونە: کەسێک بۆ نوێژی بەیانی دەستنوێژی گرت وگۆرەوییەکانى بە دەستنوێژەوە لە پێکرد بەڵام نزیک بانگی نیوەڕۆ دەستنوێژی شکا؛ ئەوا بۆ بانگی نیوەڕۆ تەنها مەسح دەکات بەم شێوەیە دەتوانێت مەسح بکات هەتاوەکو پێش بانگی نیوەڕۆی ڕۆژی داهاتوو ئەگەر نیشتەجێ بێت وموسافیر نەبێت، بەڵام موسافیر دەتوانێت بۆ ماوەى سێ ڕۆژ (72) کاتژمێر مەسح بکات.

سیفەت وچۆنیەتی مەسحکردن لەسەر گۆرەوییەکان وخوفەکان:

1. دەستەکان تەڕ دەکەیت.

2. دەست بە تەڕکراوی تێدەپەڕێنین بەسەر ڕووی سەرەوەى پێیەکان (لە سەرەوەى پەنجەکانەوە هەتاوەکو سەرەتای ساق).

3. بە دەستی ڕاست مەسح بەسەر پێی ڕاستدا دەکەین، وبە دەستی چەپ مەسح بەسەر پێی چەپدا دەکەین.

ئەو شتانەى (مەسح کردن) پوچەڵ وبەتاڵ دەکەنەوە:

1. ئەو شتانەى کە دەبنە هۆی واجب بوونی خۆشۆردن (غوسڵ).

2. تەواو بوونی ماوەى مەسحکردن.

‫خۆشۆردن (غوسڵ)

ئەگەر پیاو وهاوسەرەکەى جیماعیان کرد، یان مەنی دابەزی بەهۆی شەهوەتەوە لە کاتی بەخەبەر بوون یان خەودا، ئەوا دەبێت خۆیان بشۆن (غوسڵ بکەن)؛ بۆ ئەوەى بتوانن نوێژەکانیان یان هەر کردەوەیەکی تر کە دەبێت دەستنوێژگرتن وخۆ پاککردنەوە لە پێشدا بێت، وبە هەمان شێوە ئەگەر ئافرەت پاکبووەوە لە سووڕی مانگانە وزەیستانى؛ ئەوا دەبێت خۆی بشوات (غوسڵ بکات) پێش ئەنجامدانى نوێژەکان یان هەر کردەوەیەکی تر کە دەبێت دەستنوێژگرتن وخۆ پاککردنەوە لە پێشدا بێت.

وسیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردن (غوسڵ) بەم شێوەیە:

بریتیە لەوەى کە مسوڵمان ئاو بەسەر هەموو لاشەیدا تێپەڕ ببێت وئاو بە هەموو لاشەی بگات بە هەر شێوەیەک بێت، ولەوانە ئاو ڕادانە نێو دەم ودەرکردنی (المضمضة) وئاو ڕادانە نێو لووت ودەرکردنی (الاستنشاق)، ئەگەر ئاو بەسەر هەموو لاشەدا تێپەڕ بوو وهەموو لاشەی گرتەوە ئەوا ڕوودانى گەورە (الحدث الأکبر) لەسەر ئەو کەسە نەما، وپاک بووەوە.

کەسێک لەشی گران بێت نابێت ئەم کردەوانە ئەنجامبدات هەتاوەکو خۆی دەشوات (غوسڵ دەکات):

01 نوێژکردن.

02 تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا.

03 مانەوە لە مزگەوت، ودەتوانێت بە ناو مزگەوتدا تێپەڕ ببێت؛ بەڵام تێیدا نەمێنێتەوە.

04 دەستدان لە قورئان (موسحەف).

05 خوێندنەوەى قورئان.

‫تەیەموم کردن:

ئەگەر مسوڵمان ئاوی دەستنەکەوت بۆ ئەوەى دەستنوێژ بگرێت یان نەیتوانى بە ئاو دەستنوێژ بگرێت بەهۆی نەخۆشی یان هەر حاڵەتێکی ترەوە، وترسا لەوەى کە کاتی نوێژ دەربچێت ونوێژەکەى ئەنجام نەدات؛ ئەوا لێرەدا تەیەموم دەکات بە خۆڵ (خاک).

وەشێوە وسیفەتی ئەم تەیەموم کردنە بریتیە لە: هەردوو دەستەکان (ناو لەپەکان) دەدرێت بە سەر زەویدا یەکجار پاشان دەموچاو وهەردوو دەستەکان (هەتاوەکو مەچەک) مەسح دەکرێت، ومەرجە دەبێت خۆڵەکە (خاکەکە) پاک بێت.

ئەم شتانە (تەیەموم کردن) بەتاڵ وپوچەڵ دەکاتەوە:

1- ئەو شتانەى کە دەبنە هۆی پوچەڵبوونەوەى دەستنوێژ؛ بە هەمان شێوە دەبنە هۆی پوچەڵبوونەوەى تەیەموم.

2- ئەگەر ئاو هەبوو ودۆزرایەوە پێش ئەوەى ئەو پەرستنە ئەنجامبدات کە تەیەمومی بۆی کردووە.

‫چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژکردن فێر دەبم

خواى گەورە لە شەو وڕۆژێکدا پێنج نوێژی لەسەر مسوڵمان فەرز کردووە ئەوانیش بریتین لە نوێژەکانى: بەیانی ونیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا.

خۆم ئامادە دەکەم بۆ ئەنجامدانى نوێژکردن

ئەگەر کاتی نوێژکردن هات ئەوا پێویستە مسوڵمان دەستنوێژ بگرێت وخۆی پاک بکاتەوە لە ڕوودانى بچووک (الحدث الأصغر) وڕوودانى گەورە (الحدث الأکبر):

ڕوودانى گەورە (الحدث الأکبر): ئەو شتانە دەگرێتەوە کە واجبە پاش ڕوودانیان مسوڵمان خۆی بشوات؛ وەکو لەشگرانی وسووڕی مانگانە وزەیستانی.

ڕوودانى بچووک (الحدث الأصغر): ئەو شتانە دەگرێتەوە کە واجبە پاش ڕوودانیان مسوڵمان دەستنوێژێکی نوێ بگرێتەوە؛ وەکو سەرئاو کردن، وخەوتن، وبا دەرچوون.

مسوڵمان دەبێت بە جلێکی پاکەوە ولە شوێنێکی پاکەوە نوێژ بکات؛ وشەرمگەى (عەورەتی) دابپۆشێت.

پێویستە مسوڵمان بە پۆشاکێکی گونجاو خۆی بڕازێنێتەوە لە کاتی نوێژدا بەشێوەیەک کە لاشەی دابپۆشێت، ونابێت لە کاتى ئەنجامدانى نوێژدا بە هیچ شێوەیەک شوێنێکی نێوان ئەژنۆ وناوکی دەربخات.

واجبە لەسەر ئافرەت کە هەموو لاشەی دابپۆشێت لە کاتی ئەنجامدانى نوێژ جگە لە دووشت نەبێت: 1/ دەستەکانى (مەبەست لێی هەتا مەچەک). 2/دەموچاو (ڕوو).

نابێت مسوڵمان لە نوێژدا قسەیەک بکات کە پەیوەندی بە نوێژەکەوە نەبێت، ودەبێت گوێ لە ئیمام (پێشنوێژ) بگرێت وئاوڕ نەداتەوە بە ئەملاو وئەولا وسەرەوە لە کاتی نوێژدا، وئەگەر نەیتوانی وتە تایبەتەکانى نێو نوێژ بڵێت ئەوا دەتوانێت یادی خودا بکات هەتاوەکو ئەنجامدانى نوێژەکەى تەواو دەبێت، وپێویستە مسوڵمان سوور وبەپەلە بێت لە فێربوونی ئەنجامدانى نوێژ و ئەو زیکر وخوێندنەوانەی لە نێو نوێژدا دەووترێن.

چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژکردن فێر دەبم

هەنگاوی 1: نیەت دەهێنم لە دڵەوە بۆ ئەو نوێژەى کە دەمەوێت ئەنجامی بدەم ئەگەر نوێژی فەرز یان سونەت، ونیەت هێنان لە دڵەوەیە ونابێت بە زمان بووترێت.

پاش ئەوەى دەستنوێژم گرت، ڕوو لە ئاراستەی قیبلە دەکەم، وبە پێوە دەوەستم ونوێژ دەکەم ئەگەر توانیم.

هەنگاوی 2: دەستم هەتاوەکو ئاستی شانەکانم بەرز دەکەمەوە بە شێوەیەک کە ناو لەپەکانم بەرەو ئاراستەى قیبلە بێت ودەڵێم: (الله أکبر) نیەتم چوونە ناو ئەنجامدانى نوێژکردنەوە پاش ووتنی ئەم تەکبیرە.

هەنگاوی 3: نزای چوونە ناو نوێژکردن (نزاى الإستفتاح) دەخوێنم؛ لەو نزایانەى کە لە سونەتدا هاتووە، ولەوانەش ئەم نزایە: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، وَتَبَارَكَ اسْمُكَ وَتَعَالَى جَدُّكَ، وَلَا إِلَهَ غَيْرَكَ) واتە:(خودایە، حەمد وسوپاس وپاک وبێگەردی بۆ تۆ، ناوت پیرۆز وموبارەکە ومەزنی تۆ لە ئەوپەڕی بڵندی وبەرزیدایە، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ). هەنگاوی 4: پەنا بە خواى گەورە دەگرم لە شەیتانی نەفرینلێکراو، ودەڵێم: (أعوذُ باللهِ منَ الشَّيطانِ الرَّجِيم) واتە: (پەنا بە خودا دەگرم لە شەیتانی نەفرینلێکراو). هەنگاوی 5: -سورەتی الفاتحة- دەخوێنم لە هەموو ڕکاتەکانى نوێژدا، بەم شێوەیە: ﴿بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (1) واتە: بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (2) واتە: هەموو سوپاس وستایشێک بۆ خودای پەروەردگاری جیهانیان الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (3) واتە: بەخشندەی میھرەبان (الرحمن) بەو مانایەی ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار لەم جیھانەدا ھەمووی گرتووەتەوە بە بێباوەڕانیشەوە، و(الرحیم) ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار وەك زانایان دەڵێن: تایبەتە بە بڕواداران لە ڕۆژی دواییدا مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (4) واتە: تەنھا ئەوە خاوەنی ڕۆژی سزا وپاداشت دانەوەیە -باوەڕداران لە نوێژەکانیاندا لە ھەموو ڕکاتێکی نوێژدا ئەم سورەتە دەڵێنەوە، تاوەکو ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیر بێت وبەکار وکردەوەی چاک خۆیانی بۆ ئامادە بکەن- إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5) واتە: خودایە، تەنھا تۆدەپەرستین -تەنھا تۆیت شایستەی پەرستنیت وجگە لە تۆ ھەموو پەرستراوێکی تر پوچ وبەتاڵە-، وداوای هانا ویارمەتی وتەنھا لە تۆ دەکەین -لەھەموو کار وکردەوە وپێداویستیەکانماندا، چونکە ھەموو فەرمانێك بە دەستی تۆیە، جگە لە تۆ ھیچ کەس بەئەندازەی گەردیلەیەک خاوەنی ھیچ شتێک نییە- اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (6) واتە: ڕێنمونیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاست -کە ڕێگای ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، وهیدایەتمان بدە بۆ ئەوەى بەردەوام بین لەسەری ھەتا ئەو ڕۆژەی دەگەین بە دیداری زاتی ھەق وبەرز وبڵندت- صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ(7)﴾ واتە: ڕێگای ئەوانەی کە چاکەت لەگەڵ کردوون -لە پێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەھیدان وچاکەکاران-، نەك ڕێگای ئەوانەی توڕەیی وخەشمی تۆ لەسەریانە -وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان- ونەك ڕێگای گومڕایان -وەك گاوڕەکان وھاوکردەوەکانیان- (7)﴾.

پاش خوێندنی -سورەتی الفاتحة- هەرچەندێک توانیم وبۆم گونجا ئایەت وسورەتەکانى تری قورئانی پیرۆز دەخوێنم؛ تەنها لە ڕکاتی یەکەم ودووەمدا لە هەموو نوێژێکدا، وئەمە واجب نییە بەڵام پاداشتێکی مەزن لەسەر ئەنجامدانى هەیە.

هەنگاوی6: دەڵێم: (الله أکبر) وپاشان بۆ ڕکوع بردن دەچم هەتاوەکو پشتم ڕێک دەبێت ودەستم لە سەر ئەژنۆکانم دادەنێم (دەستی ڕاست لەسەر ئەژنۆی ڕاست، ودەستی چەپ لەسەر ئەژنۆی چەپ)، وپاشان بۆشایی دەخەمە نێو پەنجەکانمەوە، وپاشان لە کاتى ڕکوعدا دەڵێم: (سبحان ربي العظيم) واتە: (پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگاری مەزنم).

هەنگاوی 7: لە پاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن دەڵێم (الله أکبر) ودەستەکانم هەتاوەکو ئاستی شانەکانم بەرز دەکەمەوە، ولاشەم بە ڕێکی دەوەستێنم ودەڵێم (ربنا ولك الحمد) واتە: (حەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان).

هەنگاوی 8: دەڵێم (الله أکبر) و لەسەر دەستەکان وئەژنۆکان وپێیەکان و(لووت ونێو چەوان) سوجدە دەبەم، ولە سوجدەدا دەڵێم: (سبحان ربي الأعلى) واتە: (پاک وبێگەردە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری بەرز وبڵند ومەزنم).

هەنگاوی 9: دەڵێم: (الله أکبر) ولە سوجدە بردن بەرز دەبمەوە هەتا پشتم ڕاست دەبێتەوە ودادەنیشتم لەسەر بنی پێی چەپم وپێی ڕاستم دەوەستێنم (دەچەقێنم) بەسەر زەویدا، ودەڵێم: (ربي أغفر لي) واتە: (خودایە، لێم خۆش ببە).

هەنگاوی 10: دەڵێم (الله أکبر) وجارێکی تر سوجدە دەبەم وەکو سوجدە بردنی یەکەمجار.

هەنگاوی 11: لە پاش بەرزبوونەوە لە سوجدە دەڵێم (الله أکبر) هەتاوەکو بە پێوە دەوەستم، وهەمان ئەو وتانە دەڵێمەوە وئەو کردەوانە ئەنجامدەدەم لە هەموو ڕکاتەکانى تری نوێژدا هەروەکو ڕکاتی یەکەم.

پاش تەواوبوونی ڕکاتی دووەم لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا؛ وپێش هەستانەوە بۆ ڕکاتی سێیەم دادەنیشم بۆ خوێندنی تەحیاتی یەکەم -تەشەهودی یەکەم-، ئەمیش بریتیە لە: (التَّحِيَّاتُ للهِ والصَّلواتُ والطَّيِّباتُ، السلامُ عليكَ أيُّها النبيُّ ورحمةُ اللهِ وبرَكاتُه، السلامُ علَينا وعلى عِبادِ اللهِ الصَّالِحِين، أشهدُ أن لا إلهَ إلَّا اللهُ، وأشهدُ أنَّ محمَّدًا عبدُهُ ورسولُه) واتە: (هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم (دان دەنێم) بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە). پاشان بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی سێیەم هەڵدەستم. پاش تەواوبوونی کۆتا ڕکات لە هەموو نوێژێکدا دادەنیشم بۆ خوێندنی تەشەهودی -تەحیاتی- کۆتایی، ئەمیش بریتیە لە: (التحيات لله والصلوات والطيبات، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله، اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد. اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد، كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد) واتە: (هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لەگەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم بە -دان دەنێم- بە [ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله] واتە: [بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە]، خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە سەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژانە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-).

هەنگاوی 12: پاش ئەوە سەلام دەدەم بە لای ڕاستمەوە ودەڵێم: (السلام عليكم ورحمة الله)، وسەلام دەدەم بە لای چەپمەوە ودەڵێم: (السلام عليكم ورحمة الله)، کە نیەتم دەرچوونە لە نوێژکردن، وپاش ئەم سەلامدانەوەیە کۆتاییم بە ئەنجامدانى نوێژ هێنا.

‫باڵاپۆشی ئافرەتی مسوڵمان

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا﴾ واتە: ﴿ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بڵێ بە ھاوسەرانت وبە کچانت وبە ئافرەتانی بڕواداران با عابا وباڵاپۆشەکانیان بدەن بەسەر خۆیاندا (خۆیان وجوانیانی پێدابپۆشن) ئەوە نزیکترە بناسرێن (بە داوێن پاک) تا بەھۆیەوە ئازار نەدرێن وخودا لێبووردە ومیھرەبانە﴾ [الأحزاب: 59]. خواى گەورە واجبی کردووە لەسەر ئافرەتی مسوڵمان کە باڵاپۆشی شەرعی بپۆشێت وشەرمگەى (عەورەتی) دابپۆشێت وهەموو لاشەی دابپۆشێت لەو پیاوانەى کە نامەحرەمن بەو جلە شەرعیەی کە بڵاوە لە وڵاتەکەیدا، ونابێت باڵاپۆشیەکەى لابدات مەگەر لە پێش مێردی یان مەحرەمەکانى نەبێت؛ مەحرەمەکانیش ئەوانەن کە حەرامە ئافرەتی مسوڵمان هاوسەرگیریان لەگەڵدا بکات بە شێوەیەکی هەتاهەتایی، ئەوانیش بریتین لە: (باوک بەرەو سەرەوە*، وکوڕ بەرەو خوارەوە*، ومام وخاڵ وبرا وکوڕی برا وکوڕی خوشک، ومێردی دایک، وباوکی مێرد بەرەو سەرەوە، وکوڕی مێرد بەرەو خوارەوە، برای شیری ومێردی شیرپێدەر، ئەوەی بەهۆی ڕەچەڵەکەوە** دەبێتە مەحرەم بەهەمان شێوە بەهۆی شیرپێدانەوە دەبێتە مەحرەم) *[بەرەو سەرەوە: مەبەست باوکی باوک وباپیری باوک وبەو شێوەیە]، *[بەرەو خوارەوە: مەبەست کوڕی کوڕ، وبەو شێوەیە]، **[بەهۆی ڕەچەڵەکەوە: مەبەست ئەوەیە کەسێک ببێتە مەحرەم بەهۆی بوون لە دایک وباوکێکەوە، یان تەنها لە لایەنی دایکەوە یان تەنها لە لایەنی باوکەوە]

ودەبێت ئافرەتی مسوڵمان ڕەچاوی هەندێک ڕێسا بکات لە پۆشاکیدا، کە بریتین لە:

یەکەم: پێویستە پۆشاکەکە هەموو لاشەی دابپۆشێت.

دووەم: نابێت ئەو پۆشاکە بۆ ئەوە لەبەر بکرێت بۆ ئەوەى ئافرەت خۆی پێ بڕازێنێتەوە.

سێیەم: نابێت تەنک بێت بە شێوەیەک کە لاشە وپێستی دەربخات.

چوارەم: پێویستە فراوان بێت وتەسک نەبێت کە وەسفی لاشەی بکات.

پێنجەم: نابێت بۆندار بێت (نابێت بۆ دەرەوەى ماڵ بۆن لە خۆی بدات).

شەشەم: نابێت لە پۆشاکی پیاوان بچێت.

حەوتەم: نابێت لە پۆشاکی ئافرەتە کافرەکان بچێت لەو پۆشاکانەى کە بۆ پەرستنەکانیان یان بۆ جەژنەکانیان لەبەری دەکەن.

لە سیفەتەکانی ئیماندار

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ﴾ واتە: ﴿بێگومان ئەوانە بڕوادارن کە کاتێک باسی خودا کرا وناوی ھێنرا دڵیان دەترسێت وترسی لێ دەنیشێت، وکاتێکیش ئایەتەکانی خودا بخوێندرێتەوە بە سەریاندا بڕوایان (پێی) زیاد دەبێت وھەر تەنها پشت بە پەروەردگاری خۆیان دەبەستن﴾ [الأنفال: 2].

- لە وتە وقسەکانیدا ڕاستگۆیە ودرۆ ناکات.

- پەیمان دەباتە سەر وجێبەجێی دەکات.

- لە کاتی ناکۆکی ودووبەرەکیدا ستەم ناکات ولە هەق وڕاستی لانادات وجنێو نادات.

- خیانەت لە سپاردە وئەمانەت ناکات ئەگەر پێی بسپێردرێت.

- ئەوەى بۆ خۆی پێی خۆشە؛ بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆشە.

- بەخشندەیە.

- چاکەکارە بەرامبەر خەڵکی.

- پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت.

- ڕازیە سەبارەت بە قەزا وقەدەری خواى گەورە وسوپاسی خودا دەکات لە کاتی خۆشی وئاسوودەییدا، وئارام وسەبر دەگرێت لە کاتی ناڕەحەتی وناخۆشیدا.

- سیفەتی شەرم کردنی تێدایە.

- بە ڕەحم وبەزەییە بەرامبەر بوونەوەرەکان.

- دڵی پاکە وسەلامەت ودوورە لە ڕق وکینە، وئەندامەکانی دوورن لە دەستدرێژی کردنە سەر خەڵکی بە ناهەق.

- لە خەڵکی خۆش دەبێت.

- ڕیبا (سوو) ناخوات ومامەڵەی پێوە ناکات.

- زینا (داوێن پیسی) ناکات.

- ئارەق (سەرخۆشکەرەوەکان) ناخواتەوە.

- چاکەکارە بەرامبەر دراوسێکانی.

- ستەم وخیانەت ناکات.

- دزی وفێڵ ناکات.

چاکەکارە بەرامبەر دایک وباوکی، ئەگەرچیش مسوڵمان نەبن، ولە شتێک کە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خودا نەبێت؛ گوێڕایەڵیان دەبێت.

- منداڵەکانى پەروەردە دەکات لەسەر چاکەکاری، وفەرمانیان پێدەکات بە ئەنجامدانى واجبە شەرعیەکان، ونەهییان لێدەکات لە گوناهەکان وتاوانەکان وڕەوشتە ناشیرینەکان.

- نابێت مسوڵمان خۆی بچوێنێت بە کافرەکان لە: تایبەتمەندییەکانی ئاینەکانیان یان مامەڵە وهەڵسوکەوت وجلێک کە تایبەتە بە ئەوان.

‫ئاسوودەیی ودڵخۆشی من لە ئاینی ئیسلامدایە

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴾ واتە: ﴿ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی ئەنجامدابێت یان ئەنجامی بدات وبڕواداریش بوو بێت؛ ئەوا سوێند بە خودا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژێنین وسوێند بێت پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان ئەنجامیان دەدا﴾. [النحل: 97]. پەیوەندی ڕاستەوخۆی مرۆڤ لەگەڵ پەروەردگار بە بێ بوونی هیچ ناوەندێک لە مردووەکان وبتەکان؛ گەورەترین هۆکارە بۆ ئاسوودە بوون وسینگ فراوانی ودڵخۆشی مرۆڤ، وخواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەوە دەکات کە ئەو زاتە مەزنە هەمیشە نزیکە لە بەندەکانی ونزاکانیان دەبیستێت و وەڵامیان دەداتەوە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ﴾ واتە: ﴿ھەرکاتێک بەندەکانی من پرسیاریان لێ کردیت دەربارەی من ئەوا بێگومان من لێیانەوە نزیکم ونزای نزاکاران گیرا دەکەم ھەرکاتێک ھاوار ونزام لێبکەن دەی با ئەوانیش بە دەنگ منەوە بێن وبڕوام پێبھێنن بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە﴾ [البقرة: 186]، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانى پێمان کردووە بە پاڕانەوە وداواکردن لێی، وئەم فەرمانەى بە مەزنترین پەرستنەکان داناوە کە بەهۆیەوە مسوڵمان لە پەروەردگاری نزیک دەبێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ﴾ واتە: ﴿وپەروەردگارتان فەرموویەتی: لێم بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە﴾ [غافر: 60]، مسوڵمانی چاک بەردەوام پێویستی بە پەروەردگاری هەیە، ودەبێت بەردەوام دەستی ڕابخات ونزا ودوعا بکات، وپێویستە هەوڵبدات بە خودا نزیک ببێتەوە بە پەرستنە چاکەکان.

خواى گەورە ئێمەی هێنایە بوونەوە لەم گەردوونەدا بۆ حیکمەت ومەبەستێکی مەزن وئێمەی دروست نەکردووە بۆ گاڵتە وگەپ؛ ومەبەستەکەش بریتیە لە پەرستنی خودا بە بێ بڕیاردانى هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا، وشەریعەت وئاینێکی بۆمان بڕیارداوە کە گشتیگرە وهەموو کاروبارەکانى تایبەت وگشتی ژیانمان ڕێکدەخات، وبەم شەریعەتە دادپەروەرە گرنگترین شتەکانى ژیانمانى پاراستووە کە ئەوانیش بریتین لە ئاین ونەفس وناوبانگ (شەرەف) وئەقڵ وسامان، وئەوەى ژیانی بە پێی شەریعەتی ئیسلام بێت کە فەرمانەکان جێبەجێ بکات وخۆی لە نەهێ لێکراوەکان بە دوور بگرێت وئەنجامیان نەدات ئەوا ئەم گرنگیانەى ژیانی پاراستووە وبێ گومان بە ئاسوودەیی دەژێت.

وپەیوەندی مسوڵمان بە پەروەردگاریەوە هۆکارە بۆ هێمنی ودڵنیایی وئارامی نەفس ودەروون، وهەستکردن بە سەکینەت وهێوری وئاسایش وئاسوودەیی، وهەستکردنە بەوەی کە خودا بەندەی ئیماندار دەپارێزێت وسەری دەخات، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ﴾ واتە: ﴿خودا دۆست و پشتیوانی ئەوانەیە کە بڕوادارن دەریان دەھێنێت لە تاریکستانی کوفر وبێباوەڕی بۆ نور وڕووناکی باوەڕ (ئیمان) وڕێنمونی﴾ [البقرة: 257].

ئەم پەیوەندییە مەزنە حاڵەتێکی ویژدانیە لە نەفسی مرۆڤدا کە هۆکاری هێنانى ئاسوودەیی ودڵڕفێنین بۆ دەروونی ئیماندار بەهۆی پەرستنی خودای میهرەبانەوە، وتامەزرۆ بوون بە گەیشتن بۆ لای پەروەردگار ودڵەکان بەرەو ئاسمانی بەختەوەری دەفڕن بەهۆی ئەو دڵخۆشی وچێژە ئیمانیەى کە هەستی پێدەکەن.

چێژ وتامی ئیمان هەرگیز خۆشیەکەى وەسف ناکرێت وتەنها ئەو کەسانە چێژی لێ دەبینن کە واجبەکان وپەرستنەکان ئەنجامدەدەن وخۆیان دوور دەخەنەوە لە خراپە وتاوانەکان، بۆیە پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ذاق طعم الإيمان من رضي بالله ربًا وبالإسلام دينًا وبمحمد رسولًا) واتە: (تامی ئیمان -باوەڕ- دەچێژێت ئەو کەسەی کە ڕازی بەوەى کە - الله - پەروەردگاری بێت، وئیسلام ئاینی (ئیسلام بەرنامەى ژیانی) بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت -کە گوێڕایەڵی بکات لە فەرمان ونەهی لێکراوەکاندا-).

بەڵێ ئەگەر مرۆڤ هەست بکات بەردەوام لە بەرامبەر پەروەردگاری ڕاوەستاوە، وناو وسیفاتەکانى خودا بناسێت ولێیان تێبگات، ئەوا خودا دەپەرستێت وەکو ئەوە وایە بیبینێت، ولە پەرستنەکانیدا دڵسۆز دەبێت بۆ خواى گەورە، وتەنها مەبەستی ڕەزامەندی خودایە لە هەموو کردەوەیەکدا؛ ئەگەر وا بێت ئەوا ژیانی ئاسوودە لەم دونیایەدا ولە ڕۆژی دوایشدا خێر وخۆشی بۆ دەبێت.

تەنانەت موسیبەت وناخۆشیەکانی ژیانی دونیا کاتێک ڕوودەدەن ئەوا ئاگر وتین وگەرمیەکەی دەکوژێتەوە بە سارد وفێنکی دڵنیایی ویەقین، وپێویستە حەمد وسوپاسی خودا بکرێت لەسەر هەموو قەدەرەکانى خێر وشەڕیان، وپێویستە مسوڵمان لە ئەوپەڕی ڕەزامەندیدا بێت سەبارەت بە ئەو شتانەى لە قەدەردا نووسراون وبەسەریدا ڕوودەدەن.

ئەو شتەی کە پێویستە مسوڵمان زۆر سوور وپێداگیر بێت لەسەر ئەنجامدانى بۆ ئەوەى دڵخۆشی وئارامی ودڵنیایی زیاد بێت بریتیە لە زۆر یاد کردنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وخوێندنی قورئانی پیرۆز، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾ واتە: ﴿ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە ودڵیان ئارام دەبێت بە یادی خودا ئاگاداربن تەنها هەر بە یادی خودا دڵەکان ئارام دەگرن﴾ [الرعد: 28]. هەتا مسوڵمان زیاتر زیکر ویادی خودا بکات وزیاتر قورئان بخوێنێت ئەوا پەیوەندی لەگەڵ خودا بەهێزتر دەبێت، ونەفس ودەروونی پاکدەبێتەوە وئیمانی بەهێزتر دەبێت. هەروەها پێویستە لەسەر مسوڵمان کە فێری ئاینەکەى ببێت لە سەرچاوە دروست وسەحیحەکانەوە بۆ ئەوەى بە چاو ڕۆشنیەوە خواى گەورە بپەرستێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (طلب العلم فريضة على كل مسلم) واتە: (گەڕان بە دوای وفێربوونی زانستی شەرعی فەرزە لەسەر هەموو مسوڵمانێک)، ودەبێت مسوڵمان ملکەچ بێت بۆ فەرمانەکانى ئەو خودایە کە دروست وخەڵقی کردووە، جا ئەگەر حیکمەت وداناییەکەى بزانێت یان نەیزانێت، خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا﴾واتە: ﴿بۆ ھیچ پیاو وئافرەتێکی باوەڕدار نییە کاتێك خوا وپێغەمبەرەکەی بڕیاری ھەرکارێکیان دا (بۆیان نییە) کە سەرپشك بن لە کارەکەیاندا وھەرکەس سەرپێچی فەرمانەکانى خودا وپێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بە ڕاستی گومڕا بووە بە گومڕابوونێکی ئاشکرا﴾ [الأحزاب : 36].

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

تەواو بوو.

پێڕستی بابەتەکان

ژمارە

بابەت

پەڕە

گەڕانەوە بۆ بەرگی کتێب

پەنجە دابگرە بۆ چوونە سەر پێڕستی بابەتەکان

ڕا وسەرنجت دەرببڕە سەبارەت بە ئەم کتێبە

فەرموو سەردانی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیەکە بکە

کتێبێکی پەرچەکرداری بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان

پەنجە دابگرە بۆ ئەوەى بچیتە سەر بابەتەکە

پەنج بنێ بە وێنەکە بۆ ئەوەى بگەڕێیتەوە بۆ سەر بەرگی کتێب

بارکۆدەکە مەسح بکە

پیشاندانى فێرکاری (پاوەرپۆینت)

بەرهەمەکانى ئەم پرۆژەیە

کتێبی چاپکراو

کتێبی ئەلیکترۆنی

ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی

پیشاندانى پاوەرپۆینت

چاپێکی تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان

‫پوختەیەکی بەسوود بۆ کەسێک تازە مسوڵمان بووبێت

‫پێشەکی

‫پەروەردگارم (الله)یە.

‫پێغەمبەری من موحەمەدە -صلی الله علیه وسلم-

‫قورئانی پیرۆز وتە وقسەی پەروەردگارمە

‫فێری پایەکانی ئیسلام دەبم

‫پایەکانى ئیمان (باوەڕ) فێر دەبم

‫فێری دەستنوێژگرتن دەبم

‫مەسح کردن لەسەر خوف (گۆرەوی پێستی) وگۆرەوییەکان

‫خۆشۆردن (غوسڵ)

‫تەیەموم کردن:

‫چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژکردن فێر دەبم

‫باڵاپۆشی ئافرەتی مسوڵمان

‫ئاسوودەیی ودڵخۆشی من لە ئاینی ئیسلامدایە