×
من مسوڵمانم

من مسوڵمانم

بە پێنووسی: د. موحەمەد ئیبراهیم حەمەد

من مسوڵمانم، واته ئاینی من ئیسلامە،وئیسلام ئاین و وشەیەکی گەورە وپیرۆزە، وپێغەمبەران -علیهم السلام- تێکڕا یەک لەدوای یەک وەریان گرتووە و لەسەری ژیاونوئەم وشەیە چەندین واتای بەرز و بڵندی لەخۆگرتووە؛مەبەست لێی: تەسلیم بوون، وملکەچی وگوێڕایەڵیە بۆ پەروەردگار،بەمەبەستی: سەلامەتی، وئاشتی، وئاسوودەیی، وئاسایش، وهێمنی وبێ ترسی دێت بۆ تاک وکۆمەڵگا.

هەر بۆیە وشەکانى (السلام و الإسلام) زۆرترین جار هاتووون لە شەریعەتی ئیسلامدا؛کەواتە (ئەلسەلام: السلام) ناوێکە لە ناوەکانى خواى پەروەردگاروە سڵاوکردنی مسوڵمانان لەنێو خۆیاندا بریتیە لە سەلام کردن،وە سڵاوکردنی ئەهلی بەهەشت سەلامەوئەو کەسە بەڕاستی وهەق مسوڵمانە کە مسوڵمانان پارێزراون لە زوبان ودەستی؛ئیسلام ئاینی پڕ خێر ودەستکەوتە بۆ هەموو خەڵکی بەبونی ئیسلام بێ پێویستن لە هەمو شتێک، ڕێگاو ڕێبازی بەختەوەریانە لەدونیا ودواڕۆژیاندا؛بۆیە کۆتا ئاینە وگشتگیر وفراوان وڕوون وکراوەیە لەگەڵ هەموو تاکێک وجیاکاری ناکات لەنێوان هیچ ڕەچەڵەک وڕەنگێک، بەڵکو بەیەکسانی ودادپەروەری دەڕوانێتە هەموو خەڵکی،هیچ کەسێک تایبەت وباشتر نییە لەئیسلامدا مەگەر بەپێی دەستگرتنی نەبێت بە ڕێنمایی وفەرمانەکانى.

بۆیە هەموو نەفسە تەندروست وڕێکەکەکان ؛ قبوڵی دەکەن، چونکە بەپێی فیترەتی -سروشتی- مرۆڤە کە پەروەردگار مرۆڤی لەسەر دروستکردووە،هەموو مرۆڤێک لە فیتڕەتیدا -لە سروشتیدا- دروستکراوە لەسەر خۆشویستنی خێر ودادپەروەری وئازادی، وپەروەردگاری خۆشدەوێت، ودان بەوەدا دەنێت تاکە پەرستراو شایستەى پەرستن بێت بەتەنها ( الله ) یە ؛ جگە لە ئەو زاتە مەزنە هیچ یەکێک یان شتێکی تر شایستەى پەرستن نییە،وهیچ مرۆڤێک لەسەر ئەم فیترەتە لانادات مەگەر بەهۆی شتێک یان یەکێک نەبێت کە لەسەر ئەم ڕێگا ڕاستە لایدەدات،ئەم ئاینە پەروەردگاری خوڵقێنراوەکان ڕازی بووە ببێتە ئاینیان، کە دروستکاریان، وپەرستراویانە.

وئاینی ئیسلام فێرم دەکات کە من لەم دونیایەدا دەژیم پاشان دەچم بۆ شوێنێکی تر، ئەویش شوێنی مانەوە وچارەنووسی هەمیشەییە بۆ هەموو خەڵکی یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ.

وئاینی ئیسلام فەرمانم پێدەکات بە کۆمەڵێک شتی فەرمانپێکراو ونەهیم لێدەکات لە کۆمەڵێک شتی نەهیلێکراو؛ئەگەر ئەو فەرمانانەم جێبەجێکرد، ودوورکەوتمەوە لەو نەهی لێکراوانە ئاسوودە دەبم لە دونیا ودواڕۆژدا،ئەگەر کەمتەرخەم بم لە فەرمانپێکراوەکان یان نەهی لێکراوەکان ئەوا تووشی ناڕەحەتی وسەختی دەبم لەدونیا ودواڕۆژدا هێندەى کەمتەرخەمی وسەرپێچیەکانم.

گەورەترین شتێک ئیسلام فەرمانى پێم کردووە بریتیە لە تەوحید -تەنها بەندایەتی کردنی - الله؛من شاهێدی دەدەم، وباوەڕم وایە بەبیروباوەڕێکی پتەو وچەسپاو کە الله پەروەردگار وپەرستراوی منە؛تەنها پەرستنم بۆ الله یە؛ بە خۆشویستنی، وترس لە سزای، و بەهیوای پاداشتی، و بەتەوەکول -پشت بەستن- تەنها بە ئەو زاتە مەزنە،وە تەوحید -یەک خوا پەرستی- خۆی دەبینێتەوە لەشاهێدی دان بەوەى الله تاکە وتەنهایە وبێ شەریک وهاوەڵە لە ئولوهیەتی -پەروەردگارێتی ، پەرستراوێتی، ولە ناو وسیفاتەکانیدا، وموحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خوایە؛موحەمەد کۆتا پێغەمبەرە؛ خواى گەورە ناردوویەتی وەکو ڕەحمەتێک بۆ هەموو جیهان، وبە ئەو کۆتایی هێنا بە پێغەمبەرایەتی وپەیامەکانى؛ بۆیە هیچ پێغەمبەرێک لەدووای ئەو نایەت،ئاینێکی گشتی هێناوە کە گونجاوە بۆ هەموو سەردەم وشوێن وئومەتێک.

ئاینەکەم فەرمانم پێدەکات بە باوەڕهێنان بە مەلائیکەکان-فریشتەکان-، وهەموو پێغەمبەران، لەسەرووی هەموویانەوە پێغەمبەر نوح وئیبراهیم وموسا وعیسا وموحەمەد -علیهم السلام-،

وفەرمانم پێدەکات بە باوەڕ هێنان بە کتێبە ئاسمانیەکان کە دابەزێندراون بۆ سەر پێغەمبەران، وبە شوێنکەوتنی کۆتا کتێب وگەورەترینیان (ئەویش قورئانی پیرۆزە).

وئاینەکەم فەرمانم پێدەکات بە باوەڕهێنان بەڕۆژی دوایی؛ کە خەڵکی لەو ڕۆژەدا لەسەر کردەوەکانیان پاداشت دەدرێنەوە،وفەرمانم پێدەکات بە باوەڕهێنان بە قەزا وقەدەر، وڕازی بوون بەوەى لەم ژیانەدا بەسەرم دێت لە خێر وشەڕ، وهەوڵدان بە دەستگرتن وگرتنەبەری هۆکارەکانى ڕزگاربوون.

باوەڕهێنان بە قەدەر دەبێتە هۆی بەخشینی حەوانەوە، وئارامی، ودڵنیایی، وئارامگرتن، ودوورکەوتنەوە لە خەفەت خواردن وئاخ هەڵکێشان بۆ ڕوداوەکانی ڕابردووچونکە بەدڵنیاییەوە دەزانم ئەوەی تووشم بووە وهاتۆتە ڕێم؛ ئەوا بۆى نەبووە تووشم نەبێت ونەیەتە ڕێم، وئەوەی تووشم نەبووە ونەهاتۆتە ڕێم؛ ئەوا بۆى نەبووه تووشم بێت وبێتە ڕێم؛هەموو شتێک بەقەدەرە ونووسراوە لەلای خواى گەورە ومن تەنها لەسەرمە دەست بەهۆکارەکانەوە بگرم، وپاشان ڕازی بم سەبارەت بەو بەشەی لەدونیادا بۆ من دیاری کراوە.

ئیسلام فەرمانم پێدەکات بەو کردەوە چاکانەى دەبنە هۆی پاکبوونەوەی ڕۆحم، لە ڕەوشتە جوان وبەرزەکان کە هۆکاری بەدەست هێنای ڕەزامەندی پەروەردگارن، بەهۆیان نەفس وڕۆحم پاک دەبنەوە ودڵم ئارام دەبێت، وسینگم ئاسوودە وفراوان دەبێت، وڕێگاکەم ڕووناک دەبێتەوە و دواجار دەبمە ئەندامێکی بەسوود لە کۆمەڵگادا.

و بەرز ترینی ئەو کردەوانە: تەوحید وبەتەنها پەرستنی اللە یە، وئەنجامدانى پێنج نوێژ لە شەو وڕۆژێکدا، ودەرکردنی زەکاتی سەروەت وسامان، وڕۆژووگرتنی مانگێک لە هەموو ساڵێکدا ئەویش مانگی ڕەمەزانە، وحەجکردنی ماڵی خوای پەروەردگار -بیت الحرام- لە مەککە بۆ کەسێک توانای حەج ئەنجام دانی هەبێت،

لە گەورەترینی ئەو شتانەی کە ئایینەکەم ڕێنموێنی بۆلا کردووم، کە سینگ فراوان دەکاتەوە وناڕەحەتیەکان لەسەر نەفس لادەبات؛ زۆر خوێندنەوەی قورئانە کە فەرموودە وقسەی خودایە، ڕاستترین وجوانترین وگەورەترین وتەیە، وهەمو زانست وزانیاری سەرەتا وکۆتایی لەخۆگرتووە.خوێندنەوەی یان گوێگرتن لێی هێمنی وئارامی -سەکینەت- وئاسوودەیی وبەختەوەری بۆ دڵ دەهێنێت، تەنانەت ئەگەر خوێنەر یان گوێگر زمانی عەرەبی بەباشی نەزانێت یان موسڵمان نەبێت.

لە گەورەترین شتەکان کە سینگ فراوان دەکات؛ زۆر پاڕانەوە لە خودا وپەناگرتن وهانابردن بۆ ئەو زاتە مەزنە یە، وداواکردنی هەموو شتێکی گەورە وبچووک لە ئەو پەروەردگارە میهرەبانە؛خواى گەورە وەڵامی نزاکاران دەداتەوە کەدۆعاو بەندایەتییان تەها بۆ ئەوە

لە مەزنترین شتەکان کە دەبێتە هۆی سینگ فراوانى وئاسوودەبوونی دڵ وڕۆح بریتیە لە زۆر یاد کردنی خواى گەورە -عز وجل-.

پێغەمبەرەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردووم بۆ چۆنیەتی یاد کردنی خواى گەورە، وباشترین زیکرەکانی فێرکردووم کە یادی خوا بە ووتنی ئەو زیکرانە دەکرێتولەوانەش: چوار وشە کە باشترین وتەن لەپاش قورئانی پیرۆز، ئەوانیش بریتین لە: (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر).

وهەروەها ووتنی: (أستغفر الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله).

ئەم وشانە کاریگەری بەهێز وسەیریان هەیە لە سینگ فراوان بوون وئاسودەیی، ودابەزینی هێمنی وسەکینەت بۆ نێو دڵ.

وئیسلام فەرمانم پێ دەکات خو وڕەوشت بەرز و وبڵند بم ودوور بم لە هەموو شتێک کە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەى مرۆڤایەتی وڕێزم -کەرامەتم-،وئەقڵ وئەندامەکانی چەستەم بەکاربهێنم بۆ ئەنجام دانی ئەو شتانەى کە بۆ جێبەجێ کردنیان دروستکراوم لە کردەوە بەسوودەکان بۆ دینداری ودونیام

وئیسلام فەرمانم پێدەکات بەوەى بەڕەحم وبەزەیی بم، وڕەوشت ومامەڵەکردنم جوان بێت، وچاکەکار بم لەگەڵ خەڵکیدا هێندەى دەتوانم بە کردار وگوفتار

گەورەترینی مافەکان کە فەرمانم پێکراوە سەبارەتیان بریتییە لەمافەکانى دایک و باوک؛ ئایینەکەم فەرمانم پێدەکات کە لەگەڵیاندا چاکەکار ومیهرەبان بم، حەز بکەم خێر وچاکە بێتە ڕێگایان، و بەپەرۆش بم لەسەر ئەوەى ئاسوودە بن، وئەوەى سوودە پێشکەشیان بکەم؛ بەتایبەت کاتێک دەچنە تەمەنەوەبۆیە دەبینیت لەکۆمەڵگە ئیسلامیەکاندا دایک وباوک پلەیەکی زۆر بەرزیان هەیە لە قەدەر وڕێزگرتن وخزمەتکردن لەلایەن ڕۆڵەکانیانەوە،وهەتا دایک وباوک بەساڵدا بچن، یان تووشی نەخۆشی ولاوازی بن؛ ئەوا ڕۆڵەکانیان زیاتر چاکەکار دەبن بەرامبەریان.

وئاینەکەم فێری کردووم کە ئافرەتان ڕێز وشکۆیەکی زۆریان هەیە، ومافى گەورەو تایبەتیان هەیە؛ئافرەتان لەئیسلامدا هاوتا وهاوشانی پیاوانن، وباشترینی پیاوان باشترینە بۆ خێزانی؛کچی مسوڵمان هەر لەمنداڵیەوە مافى هەیە؛ لەمافی شیرپێدان و بەخێوکردن وجوانى پەروەردە کردن، ولەو کاتەدا دڵبەستە وگلێنەى چاوی دایک وباوک وبرا وکەسوکاریانن.

وە لە گەورەییدا بەڕێزە وڕێزلێگیراوە، سەرپەرشتیارەکانى -وەلی ئەمرەکانى- غیرەت دەبەن لەسەری، و بە خزمەتکردن وچاودێری دەوری دەدەن.قبوڵ ناکەن هیچ یەکێک بەخراپە دەستیان بۆ درێژ بکات، و بەزویان زیانیان پێ بگەیەنێت، و بەچاوی خیانەتەوە سەیریان بکات.

وئەگەر هاوسەرگیری بکات، ئەوا بەپێی فەرمانى خودایە، کە پەیمان وبەڵێنێکی ئێجگارر گەورەیە.بۆیە لەماڵی مێردەکەیدا لە شکۆدارترین شوێندا دەبێت،وئەرک و واجبە لەسەر مێردەکەی کە ڕێزی لێبگرێت، و بەچاکەکاری ومیهرەبانی مامەڵەی لەگەڵدا بکات، وزیانی لێ دووربخاتەوە.

وئەگەر دایک بێت، ئەوا چاکەکار بوون بەرامبەری لەگەڵ مافی خودا -سبحانه وتعالى- باسکراوە، وخراپ بوون بەرامبەری لەگەڵ شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە وبڵاوکردنەوەى خراپە لەسەر زەویدا باسکراوە.

وئەگەر خوشک بێت ئەوا ئەو کەسەیە کە موسڵمان فەرمانی پێکراوە کە پەیوەندی خزمایەتی پێ بگەیەنێت وسەردانى بکات، وڕێزی لێبگرێت، وغیرەتی بەرامبەری هەبێت.وئەگەر پوور بو ئەوا لە پلەى دایکدا یە لەڕووی چاکەکاری وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی لە گەڵیدا

وئەگەر داپیرە یان بەتەمەن بێت بەهای لەﻻی منداڵەکانی ونەوەکانی وهەموو خزمەکانی زیاتر دەبێت؛ هیچ داواکارییەکی ڕەت ناکرێتەوە، وهیچ بۆچوونێکی بێ بایەخ نابێت.

وئەگەر لە مرۆڤ دوور بێت بە خزمایەتی ودراوسێیەتی لێی نزیک نەبێت، ئەوا مافی ئیسلامی گشتی هەیە لە زیان پێنەگەیاندن وچاو پاراستن لەنەزەرکردن وهتد.

وکۆمەڵگا موسڵمانەکان هەتابەردەوام بەئەوپەڕی پابەندبوونەوە ئەم مافانە جێبەجێ دەکەن، ئەمەش وادەکات ئافرەتان بەهایەکیان هەبێت کە لە کۆمەڵگا ناموسڵمانەکان بە هیچ جۆرێک بوونی نەبێت

پاشان لە ئیسلامدا ژنان مافی خاوەندارێتی موڵک وماڵ وکرێ و فرۆشتن وکڕین وهەموو گرێبەستەکانی تری هەیە، وهەروەها مافی فێربوون وفێرکردن وکارکردنی هەیە، بەمەرجێک بەشێوەیەک بێت پێچەوانەى فەرمان وڕێنماییەکانى ئاینی ئیسلام نەبێت.بەڵکو بەشێک لە زانست فەرزە لەسەر هەموو کەسێک و تاوان بارە ئەوەی واز بێنێت لە فێربونی؛ نێر بێت یان مێ

بەڵکو ئەوەی بۆ پیاوەکانە بۆ ئەوانیشە جگە لە هەندێک شت نەبێت کە تایبەتە بە پیاوەکان بەدەر لەئەوان، یان ئەو ماف وحوکمانەى تایبەتن بەئەوان کە گونجاون بۆیان یان بۆ پیاوان بەو شێوەیەی ڕوونکراوەتەوە لەشوێنی خۆیاندا.

ئاینەکەم فەرمانم پێدەکات بەخۆشویستنی برا وخوشک ومام وخاڵ وپور وهەموو خزمەکانم، وفەرمانم پێدەکات مافی ژن ومنداڵ ودراوسێکانم جێبەجێ بکەم.

وئاینەکەم فەرمانم پێدەکات بەفێربوونی زانست، وئامۆژگاریم دەکات بەهەموو شتێک کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەى ئاستی ئەقڵ وڕەوشت وبیرکردنەوەم.

وفەرمانم پێدەکات کە بەشەرم، ونەرمونیان، وبەخشندە، وبوێر، و بەحیکمەت، و وریا، وئارامگر، وسادە، وداوێن پاک، ودەستپاک، ودڵسۆز بم، وهەروەها ئاینەکەم فەرمانم پێدەکات کە حەزم بەخێر وچاکە بێت بۆ هەموو خەڵکی، وهەوڵبدەم بۆ بەدەستهێنانى ڕزق وبژێوی، ومیهرەبان بم بەرامبەر بە هەژاران، وسەردانى نەخۆشەکان بکەم، وبەڵێنەکان جێبەجێ بکەم، وقسەم جوان وشیرین بێت، وبە ڕووخۆشیەوە لەگەڵ خەڵکی بدوێم، وهەوڵبدەم خەڵکی بەختەوەر بن و بەهۆی منەوە تووشی خەفەت وغەمباری نەبن هێندەى دەتوانم.

لەلایەکی ترەوە لە نەزانی ئاگادارم دەکاتەوە، ونەهی وڕێگریم لێدەکات لە بێباوەڕی -کوفر-، وئیلحاد -بێ دینی-، وسەرپێچی، و بەدڕەوشتی، وداوێنی پیسی -زینا ونێربازی-، وخۆبەگەورەزانی، وحەسوودی -ئیرەیی-، وڕق، وبێمتمانەیی -گومان خراپی-، وڕەشبینی، ودڵتەنگی، ودرۆ، و نائومێدی، وڕەزیلی، وتەمبەڵی، وترسنۆکی، ودەست بەتاڵی، وتوڕەیی ، وگەمژەیی، وخراپ بوون بەرامبەر خەڵکی، وقسەکردنی زۆری بێ سوود، وئاشکراکردنی نهێنی، وخیانەت، وشکاندنی بەڵێن، وخراپ بوون بەرامبەر دایک و باوک، وپچڕانی پەیوەندی خزمایەتی، وپشتگوێخستنی منداڵ، وزیانگەیاندن بە دراوسێ ومرۆڤەکان بەشێوەیەکی گشتی.

وهەروەها ئاینی ئیسلام نەهی لێکردووم لە خواردنەوەی ماددە بێهۆشکەرەکان، وقومارکردن بەماڵ وسەروەت وسامان، ودزیکردن، وفێڵکردن، وهەڵخەڵەتاندن، وترساندنی خەڵکی، وسیخوڕیکردن لەسەریان، وگەڕان بەدواى عەیب وکەموکورتیاندا

وئاینی من کە ئیسلامە پارێزەری سەروەت وسامانە، وکە هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەى ئاشتی وئاسایش؛ بۆیە ئامۆژگاری دەکات بە پاراستنی سپاردە -ئەمانەت-، وستایشی ئەوانە دەکات کە دەستپاکن، وبەڵێنی پێ داون بە خۆشگوزەرانی وبەدەست هێنانی بەهەشت، وەدزی کردنی حەرامکردووە، وهەڕەشەى کردووە لەسەر بکەرانى بە سزا دانیان لەدونیا ودوواڕۆژدا

وئاینەکەم ڕۆح ونەفس دەپارێزێت، بۆیە کوشتنی حەرامکردووە بەبێ هەق ومافى خۆی، وهەروەها دەستدرێژی کردنە سەر خەڵکی حەرامکردووە بە هەرشێوەیەک بێت لەشێوەکان ئەگەرچیش بە قسە بێت.

بەڵکو حەرامی کردووە مرۆڤ سنوور تێبپەڕێنێت دەرهەق بەنەفسی خۆیشی؛ ڕێگەى نەداوە مرۆڤ ئەقڵی خۆی تێکبدات بەهۆی خواردنەوەى مەی وماددە هۆشبەرەکان وشتی تر، یان تەندروستی خۆی تێکبدات، یان خۆی بکوژێت.

وە ئاینەکەم ئاینی ئیسلام ڕێک خەرو پارێزەری ئازادییەکانەلە ئیسلامدا مرۆڤ ئازادە لە بیرکردنەوە، وفرۆشتن، وکڕین، وبازرگانی، وجووڵە کانی، وئازادە لە چێژوەرگرتن لە شتە پاکەکانى ژیان، وەک خواردن وخواردنەوە وجلوبەرگ وبیستراو بەمەرجێک نزیکی حەرام نەبێتەوە کە سەرەنجام ببێتە هۆی زیان بۆ سەر خۆی یان بۆ سەر خەڵکی تر.

وە ئاینەکەم ئازادیەکان ڕێک دەخات وسنووریان بۆ دادەنێت؛ ڕێگە بە کەس نادات سنوور تێبپەڕێنێت دەرهەق بە کەسێکی تر، وڕێگە بە مرۆڤ نادات چێژ وەربگرێت لە حەرامکراوەکان چونکە سەرەنجام دەبێتەوە هۆی لەناوچوونی سەروەت وسامان وبەختەوەری ومرۆڤایەتی بوونی.

وئەگەر سەیری ئەو کەسانە بکەیت کە ئازادی ڕەهایان بە خۆیان بەخشیوە لە هەموو شتێکدا، و هەموو ئەو شتانەیان بەنەفسی خۆیان داوە کە ئارەزووی دەکەن لە ئارەزووەکان -شەهوەتەکان- بەبێ ئەوەی فەرمانەکانى ئاین وئەقڵ ڕێک خەر وگێڕەوەیان بێت، دەبینیت لە نزمترین ئاستەکانی نەهامەتی و ناڕەحەتیدا دەژین، ودەبینیت هەندێکیان دەیانەوێت خۆیان بکوژن؛ تا ڕزگاریان بێت لە دوو دڵی و دڵە ڕاوکێیی

وئاینەکەم فێری بەرزتریت ئەدەب وڕەوشتەکانم دەکات لە خواردن وخواردنەوە، وخەوتن، وقسەکردن لەگەڵ خەڵکی.

وئاینەکەم فێری لێبووردەییم دەکات لە کڕین وفرۆشتن، وداواکردنی مافەکاندا،وئاینەکەم فێرم دەکات لێبوردە بم لەگەڵ نەیارانی ئیسلامدا بەشێوەیەک ستەمیان لێ نەکەم، وخراپەکار نەبم بەرامبەریان، بەڵکو چاکەکار دەبم لەگەڵیان، وهیوادارم چاکە وخێر پێیان بگات.

مێژووی مسوڵمانان شاهێدی لێبووردەیی موسوڵمانانە، لێبوردەییەک کە لە هیچ میللەتێک بێجگە موسوڵمانان نە بیستراوە ونەزاندراومسوڵمانان لەگەڵ گەلانی خاوەن باوەڕی جیاواز پێکەوە ژیاون و گەلانێکی زۆر هاتوونەتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان؛ مسوڵمانان -لەگەڵ هەمووان- بەباشترین و جوانترین شێواز ژیانیان بەسەر بردووە

و بەشێوەیەکی گشتی ئاینی ئیسلام بە جوانترین شێواز فێری خو ڕەوشت وجوانی مامەڵەکردن وبەرزترینی ڕەوشتەکانی کردووم، کە هۆکارن بۆ بەختەوەری تەواو لەژیاندا.ونەهی لێکردووم وقەدەغەی کردووە لەسەرم هەموو شتێک کە ژیانم تێکدەدات، وزیان بەپێکهاتەى کۆمەڵایەتی یان ڕۆح یان دەروون یان سامان یان کەسایەتی -وناوبانگ- یان شەرەفم دەگەیەنێت.

و بەپێی دەستگرتنم بەو ڕێنمایی وفەرمانانەوە ؛ زیاتر بەختەوەر دەبم،وە کەمتەرخەمیم لە دین ودینداریمدا واتە لەدەست دانی خۆش گوزەرانی وئاسودەیی بە هێندەی کەم تەرخەممیم تێیاندا

پابەندبوونم لەوانەی باسکران واتای ئەوە نییە کە من بێ هەڵەم، وکەمتەرخەم نابم؛ ئاینەکەم ڕەچاوی سروشتی مرۆڤایەتی و لاوازی هەندێک کاتم دەکات بۆیە تووشی هەڵە و کەموکورتی وکەمتەرخەمی دەبم؛ لەبەر ئەم هۆکارەش دەرگای تەوبەکردن وداوای لێخۆشبوون وگەڕانەوە بۆ لای خودا بۆ من کرایەوە، تەوبە کاریگەری کەموکورتیەکانم لادەبات، و پێگەی من لەﻻی پەروەردگارم بەرز دەکاتەوە.

هەموو ڕێنماییەکانی ئاینی ئیسلام لە بیروباوەڕ، وڕەوشت، وئاداب، ومامەڵەکان سەرچاوەیان قورئانی پیرۆز، وسونەتی پاک و بێگەردی سەروەرمانە

لە کۆتاییدا بەپێداگیریەوە دەڵێم: ئەگەر هەرمرۆڤێک لە هەرشوێنێکی دونیا، بە چاوی دادوەری وبێلایەنی سەیری حەقیقەتی ئاینی ئیسلام بکات؛ ئەوا جگە لەمسوڵمان بوون هەڵبژاردەیەکی تری نییە، بەڵام کارەسات ئەوەیە ئاینی ئیسلام هەوڵدەدرێت ناشیرین بکرێت بەهۆی بانگەشەی درۆوە یان بەهۆی کردەوەى ئەوانەى خۆیان دەدەنە پاڵی وبەڕاستی دەست گرتوو نین بە بنەماکانی ئیسلامەوە

وە ئەگەر کەسێک سەیری حەقیقەت و ڕاستی ئیسلام بکات وەکو خۆی، یان سەیری حاڵی ئەوانە بکات کە بەحەقیقەت و تەواوی دەست گرتوو بە ئیسلامەوە ئەوا هیچ دوودڵ نابێت لەقبوڵکردن و هەڵبژاردنیوە بۆی ڕوون دەبێتەوە کە ئیسلام بانگەوازى بەخەتوەری مرۆڤایەتییە، ودامەزراندنی ئاشتی وئاسایش، وبڵاوکردنەوەى دادپەروەری وچاکەکارییە

سەبارەت بە لادانەکانی هەندێک لەوانەى خۆیان دەدەنە پاڵ ئاینی ئیسلام -کەم بێت یان زۆر- دروست نییە لە هیچ حاڵەت وبارودۆخێکدا ئاینەکە تاوانبار بکرێت، یان ڕەخنەى لێبگیرێت، بەڵکو ئاینی ئیسلام دوورە وبەریئە لەو لادانانە هەرکەسێک ئەنجامدەری بێت.دەرئەنجامەکانی لادان بەخراپە سەرەنجام بۆ خودی لادەرەکان دەگەڕێتەوە؛ چونکە ئیسلام فەرمانی بە لادان نەکردووە، بەڵکو قەدەغەی کردووە وئاگاداری کردونەتەوە لە لادان

پاشان دادپەروەری ئەوە دەخوازێت کە سەیری حاڵی ئەوانە بکرێت کە وەکو ئەوەى داواکراوە پابەندن بەم ئاینەوە وبانگەوازى بۆ دەکەن، وفەرمان وحوکمەکانى جێبەجێ دەکەن لەنەفسی خۆیان ودەرهەق بەخەڵکیش، ئەمە دڵەکان پڕ دەکات لە بەشکۆدانان و ڕێزگرتن بۆ ئەم ئاینە وشوێنکەوتووانى.ئیسلام هیچ شتێکی گەورە وبچووکی جێنەهێشتووە لە ڕێنموێنی وشتی باش وبەسوود ؛ ئامۆژگاری کردووە سەبارەتی، وهیچ خراپە وشتێکی بێ سودی جێنەهێشتووە ؛ ئیلا مرۆڤەکانی ئاگادار کردۆتەوە، وڕێگاکانى گەیشتن بەو خراپەى لێ مەنع کرد وون.

بۆیە ئەوانەى ئەم ئاینە بەشکۆمەند دادەنێن، وڕێوڕەسم ودروشمەکانى جێبەجێ دەکەن بەختەوەرترینن لەنێو مرۆڤەکان، ولە باڵاترین چیندان لە ئەدەب وڕەوشتی نەفس، وتەمبێ وپەروەردەکردنی نەفس لەسەر ڕەوشتە بەرز وجوانەکان، و لەلایەن کەسانی نزیک ودوورەوە شاهێدیان بۆ دەدرێت، تەنانەت ئەوانەیشی ناکۆکن لەگەڵیان.

بەڵام بەتەنها سەیرکردنی بارودۆخی موسڵمانە کەمتەرخەمەکان لەئاینەکەیاندا، کە لایاندانەوە لەسەر ڕێگای ڕاست ؛ ئەوا ئەمە هیچ دادپەوەریەکی تێدا نییە، بەڵکو ئەمە خودی ستەمە.

ولە کۆتاییدا ئەمە بانگەوازیەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە موسڵمان نین هەوڵ بدەن بۆ ناسینی ئاینی ئیسلام، وچوونە نێویەوەن.

و هەرکەسێک بیەوێت بێتە نێو ئیسلامەوە هیچی لەسەر نییە بێجگە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله وأنَّ محمداً رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک بە حەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەممەد پەیامبەر ونێردراوی خودایە).وە خۆی شارەزا بکات لە ئیسلامدا بەهێندە یەک بتوانێت هەستێت بە بەجێگەیاندنی ئەو واجیبانەی لەسەریەتی ئەنجامیان بداتوە هەرچەندێک زانست وکردەوەى زیاتر بێـت ئەوا زیاتر ئاسوودە دەبێت، وپلەى لەلای پەروەردگار بەرزتر دەبێتەوە.