فهزڵكانی پاڕانه‌وه
أعرض المحتوى باللغة العربية
ئه‌م بابه‌ته باسی فه‌زڵه‌كانی پاڕانه‌وه ده‌كات له ژێر تیشكی ئایته‌كانی قورئان وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، وه وه‌رگیراوه له كتێبی "مختصر الفقه الإسلامي".
فهزڵكانی پاڕانه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌لتوه‌یجری
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
فضائل الدعا‌ء
« باللغة الكردية »
محمد بن إبراهيم التويجري
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
فهزڵكانی پاڕانه‌وه
· فهزڵكانی پاڕانه‌وه:
١- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ) [البقرة/186].
واتا: هه‌رده‌مێ به‌نده‌کانی من پرسیاریان لێ کردیت ده‌رباره‌ی من ئه‌وا بێگومان من لێیانه‌وه نزیکم گیرا ده‌که‌م نزای نزاکاران هه‌رکاتێک هاوار و نزام لێبکه‌ن ده‌ی با ئه‌وانیش به‌ده‌نگ منه‌وه بێن وه بڕوام پێ بهێنن به‌ڵکو ڕێ ی ڕاست بدۆزنه‌وه.
2- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ )]غافر/60[.
وه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: لێم بپاڕێنه‌وه وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆ به‌گه‌وره ده‌زانن که بمپه‌رستن له‌مه‌وپاش به‌سه‌ر شۆڕی ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه.
3- وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلی الله عليه وسلم): «إنَّ الله يَـقُولُ: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي، وَأَنَا مَعَهُ إذَا دَعَانِي». ]متفق عليه].
واتا: (أبو هریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: من له‌گه‌ڵ گومانی به‌نده‌ی خۆمم، من له‌گه‌ڵیدام كاتێك لێم ده‌پاڕێته‌وه.
· فه‌زڵی دوعاكردن به لێ‌خۆش بوونی تاوانه‌كان وجێگر بوون وسه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنان‌دا:
1- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ) [آل عمران/147-148].
واتا: هه‌ر ئه‌مه وته‌ی ئه‌وان بوو که‌ده‌یان وت ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان لێمان ببوره گوناهه‌کانمان وه زیاده ڕه‌ویمان له کارووبارماندا و پێکانمان جێگیر بکه (له جه‌نگدا) و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵی بێ بڕوایاند.
2- عَنْ أَبي مَالِكٍ الأشجعي، عَنْ أَبِيهِ (رضي الله عنه) أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) وَأَتَاهُ رَجُلٌ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، كَيْفَ أَقُولُ حِينَ أَسْأَلُ رَبِّي (عزة و جل)؟ قَالَ: (قُلِ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي -وَيَجْمَعُ أَصَابِعَهُ إِلَّا الْإِبْهَامَ- فَإِنَّ هَؤُلَاءِ تَجْمَعُ لَكَ دُنْيَاكَ وَآخِرَتَكَ). ]أخرجه مسلم].
واتا: (أبو مالك الأشجعي)(خوای لێ ڕازی بێت) له‌باوكیه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) كه له پێغه‌مبه‌رییه‌وه بیستووه، كه پیاوێك هاتوه‌ته خزمه‌تی داوای لێكردووه: چی بڵێم كاتێك له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه؟ فه‌رمووی: (بڵێ: خوایه لێم خۆشببه و به‌زه‌یت پێما بێته‌وه و لێم ببوره و ڕزق و ڕۆزیم پێببه‌خشه، (په‌نجه‌كانی كۆكرده‌وه ته‌نها په‌نجه گه‌وره نه‌بێت)به‌ڕاستی ئه‌وانه دونیا و ئاخیره‌تت بۆ كۆده‌كاته‌وه).
سه‌رچاوه: كتێبی پوخته‌ی فیقهی ئیسلامی.